يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    له‌فه‌ی فه‌لافل.....

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    له‌فه‌ی فه‌لافل.....

    مُساهمة من طرف تينو في الجمعة نوفمبر 02, 2012 1:14 am

    بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ حه‌ز به‌ له‌فه‌ی فلافل ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌م جۆره‌ ئاماده‌ی بكه‌ن
    پێویستی یه‌كانی:-
    نۆك, ته‌ڕه‌پیاز، سیر، ته‌ماته‌، خه‌یار، بیبه‌ر، خه‌س یا كاهوو، نان یان سه‌مون، خۆێ، به‌هاراتی فه‌لافل، سۆده‌.

    دروست كردنی فه‌لافل:
    دیاره‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ بۆ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستان كه‌م دروست بكات ده‌توانیت قیاسه‌كان یه‌ك به‌ یه‌ك كه‌م بكاته‌وه‌.ئاماده‌كردنی:
    1 كیلۆ نۆك بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات ده‌كه‌ینه‌ ئاوه‌وه‌, پاشان ده‌ری دێنین له‌ ئاوه‌كه‌ وه‌ له‌ مه‌كینه‌ی قیمه‌ ده‌ده‌ین, ئه‌گه‌ر دووجار لێ ی بده‌یت ئه‌وا فلافله‌كه‌ جوانتر و نه‌رم تر ده‌بێت.

    یه‌ك پارچه‌ی بچوك ته‌ڕه‌پیاز و 3 دانه‌ سیر ده‌كه‌ینه‌ دۆلكه‌ی مه‌كینه‌ی شه‌ربه‌ته‌وه‌ وه‌ نیوه‌ی ئه‌كه‌ین له‌ ئاو, پاشان ئه‌یكه‌ین به‌ شه‌ربه‌ت و ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر نۆكه‌كه‌دا.

    پاشان كه‌وچكێكی چێشت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خۆێ وه‌ سۆده‌ وه‌ به‌هاراتی فه‌لافلی تێ ده‌كه‌ین.

    پاشان به‌ ده‌ست جوان ده‌یشێلین تا هه‌مووی تێكه‌ڵ ده‌بن، نابێت ئه‌وه‌نده‌ شل بێت كه‌ به‌ ئاسانی نه‌كرێته‌ ڕۆنه‌كه‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش توند بێت كه‌ به‌ زه‌حمه‌ت بیشێلین.

    پاشان تاوه‌یه‌ك ڕۆنی بۆ ده‌قرچێنین وه‌ به‌ كه‌وچكی تایبه‌ت به‌ فلافل دروست كردن، به‌ش به‌شی خڕ فه‌لافله‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ ڕۆنه‌وه‌ تا هه‌مووی سور ده‌كه‌یته‌وه‌.

    كه‌ره‌سته‌ی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌ی فلافل:
    ته‌ماته‌ و پیاز و خه‌یار و خه‌س یان كاهوو بیبه‌ر قاژ قاژی باریك ده‌كه‌ین وه‌ به‌پێ ی حه‌زی خۆمان ده‌یكه‌ینه‌ له‌فه‌كه‌وه‌.

    نانێك یا سه‌مونیكی گه‌وره‌ دێنین, به‌پێی ئاره‌زوو (3 - 4 - 5) فه‌لافلی تێده‌كه‌ین پاشان له‌ كه‌ره‌سه‌ی زه‌ڵاته‌كه‌ به‌پێی حه‌ز تێی ده‌كه‌ین, وه‌ نانه‌كه‌ وه‌كو پارو لوول ده‌كه‌ین یان ئه‌گه‌ر سه‌مونمان به‌كار هێنا ده‌می سه‌مونه‌كه‌ قه‌پات ده‌كه‌ین.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 10:11 am