يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    مەقلوبە..........

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    مەقلوبە..........

    مُساهمة من طرف تينو في الجمعة نوفمبر 02, 2012 1:20 am

    مه‌قلوبه‌:
    پێویستیه‌کان به‌ گوێره‌ی خواردنی دوو که‌س :
    سێ کوپ برنج،
    زه‌یت به‌ گوێره‌ی پێویست،
    یه‌ک که‌وچک مه‌عجونی ته‌ماته‌،
    ئاو به‌ گوێره‌ی پێویستی بۆ برنجه‌که‌،
    یه‌ک باینجان،
    یه‌ک په‌تاته‌ی گه‌وره،
    یه‌ک ته‌ماته‌،
    یه‌ک بیبه‌ری سه‌وزی شیرین،‌
    نیو کیلۆ مریشک،
    چۆنیه‌تی دروست کردن:
    یه‌که‌م چار ده بێت مریشکه‌که‌ به‌ جیا بکوڵێنیت،
    دوای باینجان و په‌تاته‌و بیبه‌ره‌که‌ له‌ ناو زه‌یت سور ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر کلێنسی تایبه‌ت به‌ مه‌تبه‌خ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌یته‌ی که‌ هه‌ڵیمژیوه‌ لێی جیابێته‌وه‌.
    مه‌نجه‌ڵێکی قه‌باره‌ مام ناوه‌ندی ده‌هێنیت، یه‌که‌م جار ته‌ماته‌و مریشکه‌که‌ له‌ ژێره‌وه‌ داده‌نێێت ئینجا باینجان و بیبه‌رو په‌تاته‌که‌ش له‌سه‌ر مریشک و ته‌ماته‌که‌ داده‌نێیت و وازی لێ ده‌هێنیت .
    ئه‌گه‌ر ئه‌وشتانه‌ت دانا له‌ ناو مانجه‌ڵه‌که‌ ئینجا له‌ مه‌نجه‌ڵێکی تردا ده‌ست ده‌که‌ی به‌ ئاماده‌ کردنی برنجه‌که‌، وه‌ک چۆن برنجی سوری ئاسایی ئاماده‌ ده‌که‌یت، زه‌یته‌که‌ گه‌رمده‌که‌یت ئینجا مه‌عجون ته‌ماته‌که‌ت تێده‌که‌یت و سوری ده‌که‌یته‌وه‌، دوایی به‌گوێره‌ پێویستی برنجه‌که‌ش ئاوی تێده‌که‌ی که‌ ئاوه‌که‌ هاته‌ کوڵان برنجه‌که‌شی تێده‌که‌یت، به‌یه‌که‌وه‌ بکوڵێن هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی که‌ برنجه‌که‌ ئاوه‌که‌ی مه‌یله‌و وشک ده‌بێتو کاتی ده‌م کێشانی دێت، ئینجا لای ده‌به‌یت له‌سه‌ر ئاگره‌که‌،
    ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی که‌ مریشکو شته‌ سور کراوه‌کانی تێدایه‌ ئه‌ویان ده‌هێنیت و برنجه‌که‌ ده‌که‌یت به‌سه‌ر شته‌کاندا و سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌که‌ به‌ جوانی داده‌خه‌یت، بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ده‌قیقه‌ ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر ئاگرێکی کز تا ئه‌و کاته‌ی برنجه‌که‌ باجوانی ده‌م ده‌کێشێت،
    له‌ دوای ئه‌و پانزه‌ ده‌قیقه‌یه‌ سینییه‌ک ده‌هێنیت ده‌یخه‌یته‌ سه‌رمه‌نجه‌ڵه‌که‌و سه‌راوژێری ده‌که‌یت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌ی بینن.
    تێبینی: ئه‌م خواردنه‌ نازانم کوردییه‌ له‌ ئه‌سڵدا یان عه‌ره‌بییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی عه‌ره‌بییه‌ به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ من بینیومه‌ عه‌ره‌به‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌یکه‌ین ئه‌وان برنجه‌که‌ به‌ زه‌ردی ده‌که‌ن نه‌ک به‌ ڕه‌نگی سور.

    ئارى كه ركوكى
    ئه ندامی كوردتیشك
    ئه ندامی كوردتیشك

    عدد المساهمات : 7
    تاريخ التسجيل : 01/11/2012

    رد: مەقلوبە..........

    مُساهمة من طرف ئارى كه ركوكى في الجمعة نوفمبر 02, 2012 1:30 am

    lay mnish am xwardna arabiya das xosh

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:40 pm