يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ئه و چیرۆکه ى چاوه كانتان ئه گريێنێت // دایکێکی میهرەبان و ماندوو نەناس کوڕێکی بێ وەفا

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    ئه و چیرۆکه ى چاوه كانتان ئه گريێنێت // دایکێکی میهرەبان و ماندوو نەناس کوڕێکی بێ وەفا

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت يوليو 30, 2011 4:00 am




    ئه و چیرۆکه ى چاوه كانتان ئه گريێنێت :


    کاتێک چاوم بە دنیاهەڵ هێنا تەنها دایکم ئەبینی ئەویش قەدەری خوای گەورە دایكم ته‌نها خاوه‌نی‌ چا...وێك

    بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی‌ ته‌ریقبونه‌وه‌م .

    دایکم بۆ بژێوی ژیانمان له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌منی‌ لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژێوی‌ ژیانمان

    دابین بكات و جێگای‌ باوكم بۆ پڕبكاته‌وه‌ ،دایکم منی زۆر


    ژیاندابینینی من بوو. ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ...كه‌ ئه‌و كات له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌بینینی‌ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی‌ كه‌مێك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی‌ و هیلاكیه‌كه‌ی‌ بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ له‌ ئارامی‌ هه‌ڵمژێت.
    به‌ هاتنی‌ دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پڕ ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری‌ وا ده‌كه‌ی‌ ...بۆ هاتویت بۆ ئێرە بۆ لام .........

    بۆ ڕۆژی‌ دواتر قوتابیێكی‌ هاوپۆلم پێی‌ ووتم : دایكی‌ ته‌نها چاوێكی‌ هه‌یه‌....ئوه‌ه‌ه‌


    له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له‌ لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ وهه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی‌ پێ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی‌ كردم و به‌ره‌و ڕووم هات

    ...منیش زۆر به‌ توڕه‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی‌ منت كردبا ، هیچ وه‌لاَمی‌ نه‌دامه‌وه،تەنها لە ناخی خۆی

    ئازارەکانی ئەڕەواندەوە بۆ ئەوەی من کۆڵنەدەم لە کۆشش و سەرکەوتن.


    هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆر توڕه‌بم ! وه‌ هیچ گوێم به‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ ئه‌و نه‌دا...


    هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه‌ به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی‌ زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ته‌واو كرد وه‌ به‌ هۆی‌ نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكۆی‌ سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیرێم...بەڵام هەموو سەرکەوتنێکی من سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندو بونی دایکم........
    چووم بۆ سنگافوره‌ ..به‌ هه‌وڵی‌ زۆرمه‌وه‌ توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو بكه‌م...پاشان هەر لەسنگافورە ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه‌ خانوێكم كڕی‌ تێیدا نیشته‌جێ‌ بووم... پاش چەندوەختێک چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خۆش كرد.
    ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی‌ به‌نه‌وه‌كانی‌ نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ڕێیه‌ دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی‌ بڕیبوو به‌ ناڕه‌حه‌تیێكی‌ زۆره‌وه‌ تاكو توانیبووی‌ ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌ ،بەڵاممن کە بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناڵه‌كانم پێی‌ پێده‌كه‌نین...
    به‌ سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره‌ بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!!
    زۆر به‌ هێمنی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌و ( ببوره‌ ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كردووه‌ ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما...
    ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌ په‌رت و بلاَوه‌كه‌م لێكرا بوو.
    منیش له‌به‌ر شه‌رمی‌ خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی‌ دایكم ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خێزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ‌ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م!
    دوای‌ كۆبونه‌وه‌ ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!!
    بۆ ئەو ماڵەی کە دایکم منی تێدا پێگەیاندبو به‌لاَم كه‌ چووم ، دراوێسه‌كه‌ پێیی‌ ڕاگه‌یاندم كه‌ دایكت ....مردووه‌.
    ته‌نها فرمێسكێكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌!!
    دراوسێكه‌ نامه‌یه‌كی‌ پێدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی‌ بۆ كوڕه‌ دڵ ڕق و بێ‌ وه‌فاكه‌ی‌ نوسیبووی‌ ،
    له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بۆ سه‌نگافوره‌ و ترسانی‌ مناڵه‌كانت زۆر داوای‌ لێبووردن ده‌كه‌م..
    من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ‌ كه‌ بێیت بۆ سه‌ردانم به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتێ‌ هاتی‌ من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیت بكه‌م به‌لاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!!
    ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هۆی‌ منه‌وه‌ زۆر داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م...
    بەڵام کوڕە شیرینەکەم ئایا ده‌زانیت كاتێ‌ بچووك بووی‌ له‌ ڕووداوێكدا تووشی‌ كاره‌ساتێك بووی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چاوێكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی‌ چاوێك بێت ، بۆیه‌ چاوێكی‌ خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه‌ من زۆر هه‌ستم به‌ شانازی‌ ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به‌ چاوه‌كانی‌ جیهان ببینێت.
    له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی‌ خۆشه‌ویستی‌ .....دایكت......



    داود خاكی



    سه‌رچاوه‌:پێگه‌ی دووربین


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:40 pm