يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    تايبه ت مه نديه كانى ئاوى زمزم

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    تايبه ت مه نديه كانى ئاوى زمزم

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الثلاثاء أغسطس 02, 2011 6:08 am

    یه‌كه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ بیرێكدا هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌ كۆنترین بیری ئاوه‌ و تا ئێستا وشكی نه‌كردووه‌.
    دووه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه‌ و ده‌خورێت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(درودى خواى ليبيت) ده‌فه‌رموێ: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه‌ و جێگه‌ی خواردنیش ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی بیخواته‌وه‌ تێر ده‌بێت.
    سێیه‌م: ئه‌و بیره‌ی زه‌مزه‌می لێهه‌ڵده‌قوڵێت تا ئاوی لێ ده‌ربهێنیت ئاوه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت!!
    چواره‌م: ئاوی زه‌مزه‌م رێژه‌یه‌كی زۆری خوێی تێدایه‌، كه‌چی شیرینه‌! ئه‌و رێژه‌ خوێیه‌ی له‌ هه‌ر ئاوێكی دیكه‌دا هه‌بووایه‌ له‌ سوێرییان كه‌س نه‌یده‌خوارده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مزه‌م شیرینه‌.
    پێنجه‌م: كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی ئاوی زه‌مزه‌م ئاشكرایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵێكی زۆریش دراوه‌ كه‌چی كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات.

    شه‌شه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوینه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوین ره‌نگ و تام و بۆنی ناگۆڕێ، چونكه‌ هه‌نگوینیش نه‌ ره‌نگی ده‌گۆڕێت و نه‌ تامیشی.
    حه‌وته‌م: ئاوی زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره‌، له‌ جار ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ: (گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (درودى خواى ليبيت) ده‌یفه‌رموو: ئاوی زه‌مزه‌م بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بخورێته‌وه‌ دێته‌ دی). بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بخورێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌.
    هه‌شته‌م: هه‌موو بیره‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تاڵاون و ئاوه‌كانیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست نادات، ته‌نها ئاوی زه‌مزه‌م نه‌بێت، هه‌تا دانیشتووانی مه‌ككه‌ش زۆرتر بێت ئاوی زه‌مزه‌میش زۆرتر ده‌بێت. ئێستا هه‌موو شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌ زه‌مزه‌م ده‌خواته‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌م هه‌موو موسڵمانه‌ی كه‌ بۆ خوداپه‌رستی رووی تێده‌كه‌ن.

    نۆیه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ زۆر ئاشكراكانی خودای گه‌وره‌.
    ده‌یه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م دڵی پێغه‌مبه‌ر (درودى خاى ليبيت) پێ شۆراوه‌.
    یازده‌هه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ پیرۆزترین شوێنی جیهاندا هه‌ڵقوڵاوه‌، چونكه‌ ئه‌م ئاوه‌ له‌ په‌نای (بیت)ی ماڵی خودا له‌ نزیك (الركن) و (المقام) و(الصفا) و (المروی) هه‌ڵقوڵاوه‌.
    له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌ڵێ: سكی خۆتانی لێ پڕ بكه‌ن.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 10:08 am