يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    چیرۆکی مناڵێکی تەنیا«๏̯͡๏»

    شاطر

    salah.asuda
    ئه ندامی كوردتیشك
    ئه ندامی كوردتیشك

    عدد المساهمات : 18
    تاريخ التسجيل : 14/06/2011

    چیرۆکی مناڵێکی تەنیا«๏̯͡๏»

    مُساهمة من طرف salah.asuda في الأربعاء يونيو 15, 2011 2:17 am

    چیرۆکی مناڵێکی تەنیا«๏̯͡๏»


    بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان....

    سەرەتای چیرۆکەکە
    چیرۆکەکە دەست پێ دەکات بە چرکە ساتی لە دایک بوون منداڵەکەوە
    کاتێک منداڵەکە لە دایک دەبێت دایکی دەمرێت و بە جێ دەهێڵێت بە تەنیا.

    باوکی ناچار دەبێت منداڵەکە بەرێتە لای پووری بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا بە خێوی بکات چونکە خۆی بە شە و بە رۆژ سەرقاڵی ئیش کردن بوو کاتی ئەوەی نەبوو ئاگای لە منداڵەکەی بێت..
    لە دوای شەش مانگ بەسەر کۆچ کردنی هاوسەرەکەیەوە باوکی منداڵەکە ژنی دووەمی هێنا و پاشان هات منداڵەکەی بردەوە تاکو لەگەڵ خۆیاندا بژێت.
    لە دوای تێپەر بوونی چەند ساڵێک پیاوەکە لە ژنە تازەکەی دوو منداڵ بوو کور و کچێک.
    ژنی باوکی زۆر گرینگی نادا بە منداڵە بچوکەکە هیچ هەستێکی خۆشەویستی پێ نابەخشی
    بەردەوام پشتگوێنا ئەخست
    لە تەمەنی چورا ساڵیدا دایکە تازەکەی دایە دەستی کارکوزاری ماڵەکەیان تا لەگەڵ خۆیا کاری ناو ماڵ پاک کردنەوەی پێ بکات وەکو سرینەوە و شۆرین هەر کارێک پەیوەست بێت بە ماڵەکەیانەوە ئەو منداڵە دەبوایە جێ بەجێ بکردایە
    لە رۆژێکی ساردی زشتاندا ژنکە هەستا بە رێکخستنی خوانێک بۆ خزمە و کەس و کاری خۆی منداڵەکەیان لە ژووری میوانەکان دوورخستەوە پشت گوێان خست بە هۆی سەرقاڵی زۆرەوە تەنانەت کار گوزاری ماڵەکەش منداڵە بچوکەکەی پشت گوێ خستبوو نەی ئەتوانی ئاگای لێ بێت،،
    لەسەر مێزی نانخواردن جۆرەها خواردن ئامادە کرابوو منداڵەکەش بە ئاواتی ئەوەوە بوو کە ئەو رۆژە لەو خواردنە بە ئاسوودەیی تێ بخوات بەڵام ژنی باوکی لە ناو قاپێکی خراپ و پیس تەنها کەمێک برنجی بۆ خستە سەروو دایە دەستی منداڵەکەوە پێ وت برۆ حەوشەی خانووەکە نانەکەت بخۆ،
    ئەویش قاپەکەی وەرگرت و بە دڵێکی شکاو و خەمبارییەوە رۆیشتە دەرەوە کە زۆر سارد بوو تاکو نانەکەی لێ بخوات.
    هەموان ئەوەیان لە بیر چوو بوو کە ئەو مناڵە پێویستی بە هەست و سۆز و خۆشەویستیە بەڵام لە هەموو لایەکەوە ئیهمال کرابوو.
    دانیشت منداڵەکە لەبەر ئەو سەرمایە دەستی کردە برنج خواردن کە لەبەر سەرما بۆی نەدەخورا،کەسێ نەبوو بپرسێت ئەرێ ئەو منداڵە چی بەسەر هات و بۆ کوێ چوو.
    هەمووان لە بیریان چووە ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا (د.خ) لێ بێت. کە ئەبێت منداڵی هەتیو ئەبێت چاودێری بکرێن و بێ ناز نەکرێن لە ژیاندا..
    لە دوای تەواو بوونی میوانداریەکە هەموو خزم و کەس و کارەکەی رۆیشتن و کارگوزارەکەش بە هۆی هیلاکی زۆرەوە منداڵەکەی بیر چوو بویەوە لە ژوورەکەی خۆی خەوت منداڵەکەش هەر لەبەر سەرما ماوەتەوە کەس نەبووە بیباتە ژوورەوە هەمووان لێ بێ ئاگان و کەس نەبوو لە منداڵەکە بپرسێت!!!.
    پاشان باوکی منداڵەکە گەرایەوە لە سەر کارەکەی لە ژنەکەی پرسی کوا منداڵەکەم ژنەکەشی پێ وت لەگەڵ کارگوزارەکەیە (بەڵام زۆر دڵنیا نیم کە لەگەڵێتی یان نا)!!
    پاشان باوکی منداڵەکە خەوت لە خەویدا ژنەکە کۆنەکەی هاتە خەوی پێ وت (ئاگات لە کورەکەمان بێت)
    بە پەلە لە خەو راپەری و بە ژنەکەی وت کوا منداڵەکەم ژنەکەش وتی ئەی نەم وت وا لەگەڵ کار گوزارەکەیە
    دووبارە باوکی منداڵەکە خەوتەوە دووبارە خەوی بە ژنەکەی تریەوە بینی پێ وت (ئاگات لە کورەکەت بێت)
    دووبارە لە خەو راپەریەوە وتی کوا کورەکەم واتی وا لەگەڵ کارگوزارەکەیە نەفسی خۆت مورتاح بکە ئەوە هیچ نیە تەنها خەو ئەبینیت پاشان بێ دەنگ بوو دیسان خەوتەوە
    ئەمجارە خەوی بینیەوە بە ژنە مردوویەکەوە و پێ وت:
    (کۆتایی هات منداڵ بێ نازەکەت)
    پیاوەکە بە شەڵەژانەوە هەستایەوە رۆیشت بەرەو ژووری کارگوزارەکە بینی منداڵەکەی لەوێ نیە
    شێت ئاسایانە ئەو شەوە رەفتاری دەکرد هەموو ماڵەکە گەرا منداڵەکەی نە دۆزیەوە
    پاشان بە راکردن چوو بۆ دەرەوە ئەم لاو ئەو لا تا دۆزیەوە..... بەڵام دوای چی!!!
    کاتێک ژیانی کۆتایی پێ هاتبوو
    لەبەر سەرما هەموو گیانی رەق بوو لاشەی شین و مۆر هەڵگەرابوو بە هۆی سەرمای زۆرەوە
    لە پەنەیا بینی کەمێک برنج لە ناو قاپێکی کۆن تۆزێکی بۆ خورابوو.......!!!

    ئا لێرەدا پەپوولەیەک بە بێ نازی بۆ کۆتا جار چاوەکانی لێک ناو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.....



    کـــــــــــــــــــــۆتـــــــــــــــایـــــــــــــــی.......


    ئـامـادەکــردن و نــوسـیـنـی : یــــــــــــادگـــــــــــــار.
    س/ یــانــەی کـــــوردژیـــــــن...

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:39 pm