يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    (30) فه‌رمووده‌ی جۆراوجۆر

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    (30) فه‌رمووده‌ی جۆراوجۆر

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت أغسطس 06, 2011 5:55 am

    - ((أفضل الجهاد أن یجاهد الرجل نفسه وهواه)). رواه ابن النجار وأبو نعیم والدیلمی, وصححه اڵالبانی, صحیح الجامع الصغیر1/247.

    واته‌: گه‌وره‌ترین جیهادو تێكۆشان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاو له‌گه‌ڵ نه‌فس و ئاره‌زووی خۆیدا بیكات.

    2- ((طوبی لمن وجد فی صحیفته استغفارا كثیراً)). ترتیب أحادیث صحیح الجامع الصغیر(Cool 2/375.

    واته‌: گوبا (كه‌ دره‌ختێكه‌ له‌ به‌هه‌شتدایه‌) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا (أستغفر الله)ی زۆری كردبێت.

    3- ((أیما امرأه‌ نزعت ثیابها فی غیر بیتها خرق الله عنها ستره)). رواه أحمد6/301 وأبو یعلی والگبرانی والحاكم وصححه الألبانی.

    واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك له‌ غه‌یری ماڵی خۆیدا پۆشاكه‌كه‌ی دابكه‌نێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ په‌رده‌ی داپۆشینی عه‌یبه‌كانی له‌سه‌ر ده‌دڕێت.

    4- ((من تشبه بقوم فهو منهم)). صححه الألبانی.

    واته‌: هه‌ركه‌سێك خۆی بشوبهێنێت به‌ هه‌ر گه‌لێك (له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و گه‌له‌دا) ئه‌وه‌ له‌وانه‌.

    5- ((لزوال الدنیا أهون علی الله من قتل رجل مسلم)). أخرجه النسائی2/163 والترمذی1/262 وصححه الألبانی.

    واته‌: له‌ناوچوونی دونیا به‌ لای خوای گه‌وره‌وه‌ ئاسانترو سوكتره‌ له‌ كوشتنی یه‌ك موسڵمان.

    6- ((المؤمن مرصه‌ المؤمن)). أبو داود 4918 وحسنه العراقی وابن حجر والألبانی فی الصحیحه‌ 962 وصحیح سنن أبی داود3/929.

    واته‌: ئیماندار ئاوێنه‌ی ئیمانداره‌.

    7- ((من مات مدمن خمر لقی الله وهو كعابد الوثن)). رواه الطبرانی 12/45 وهو فی صحیح الجامع 9525.

    واته‌: هه‌ركه‌سێك بمرێت له‌ كاتێكدا ئاڵوده‌ بێت به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ئه‌وا كه‌ ده‌گات به‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ك بت په‌رست وایه‌.

    8- ((الربا ثلاثه‌ وسبعون بابا أیسرها مثل أن ینكح الرجل أمه)). صحیح الجامع الصغیر 3539 وسلسله‌ الأحادیث الصحیحه‌1871 4/488.

    واته‌: سوو حه‌فتاو سێ‌ به‌شه‌ ئاسانه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ پیاو دایكی خۆی ماره‌ بكات له‌ خۆی.

    9- ((أد الأمانه‌ الی من أئتمنك, ولا تخن من خانك)). صحیح سنن أبی داود 3535 وصحیح سنن الترمذی (1264).

    واته‌: ئه‌مانه‌ت بگه‌یه‌نه‌ره‌وه‌ ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ‌ی سپاردووی, وه‌ خیانه‌تیش له‌و كه‌سه‌ مه‌كه‌ كه‌ ئه‌و خیانه‌تی لێ‌ كردویت.

    10- ((التأنی من الله, والعجله‌ من الشیطان)). صحیح الجامع الصغیر 3008.

    واته‌: له‌سه‌ر خۆیی له‌ خواوه‌یه‌و په‌له‌كردنیش له‌ شه‌یتانه‌وه‌.

    11- ((من یرد الله به خیرا یصب منه)). البخاری 10/94.

    واته‌: هه‌ركه‌سێك خوای گه‌وره‌ ویستی خێری پێ‌ی هه‌بێت تووشی موسیبه‌تی ده‌كات.

    12- ((لا یرد القضا‌و الا الدعص‌‌و, ولا یزید فی العمر الا البر)). صحیح, أنظر صحیح سنن الترمذی (1738).

    واته‌: هیچ شتێك قه‌زای خوا ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌ پارانه‌وه‌, وه‌ هیچ شتێك ته‌مه‌ن زیاد ناكات جگه‌ له‌ چاكه‌.

    13- ((صنائع المعروف تقی مصارع السو‌و)). رواه الحاكم وأنظر صحیح الجامع (3795) وهو صحیح.

    واته‌: چاكه‌ كردن ئه‌بێته‌ هۆی پاراستنت له‌ مردنی خراپ.

    14- ((المر‌و مع من أحب)). متفق علیه.

    واته‌: هه‌موو كه‌سێك (له‌ رۆژی دواییدا) له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دایه‌ كه‌ (له‌ دونیادا) خۆشی ویستووه‌.

    15- ((لا یستر عبد عبدا فی الدنیا الا ستره الله یوم القیامه‌)). رواه مسلم.

    واته‌: هیچ عه‌بدێك نییه‌ كه‌ له‌ دونیادا عه‌یبی عه‌بدێكی تر بپۆشێت ئیلا خوای گه‌وره‌ له‌ رۆژی دواییدا عه‌یبی ده‌پۆشێت.

    16- ((اذا مررتم بریاض الجنه‌ فارتعوا. قالوا: یارسول الله وما ریاض الجنه‌؟ قال: حلق الذكر)). أخرجه الترمژی (3510) وأحمد3/150 وابویعلی6/155 وحسنه‌ الألبانی فی صحیح سنن الترمذی.

    واته‌: هه‌ركات به‌ لای باخه‌كانی به‌هه‌شتدا تێپه‌رین دانیشن, وتیان:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(d) باخچه‌كانی به‌هه‌شت كامانه‌ن؟ فه‌رمووی: ئه‌ڵقه‌و كۆری زیكر.

    17- ((قال الله تعالی: المتحابون فی جلالی لهم منابر من نور یغبطهم النبیون والشهدا‌و)). أخرجه الترمذی4/597 (2390) وقال: حسن صحیح. وصححه أیضا الألبانی فی صحیح الجامع(4312).

    واته‌: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ به‌رمن یه‌كتریان خۆش ده‌وێت مینبه‌رانێكیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ئاواتی بۆ ده‌خوازن.

    18- ((انما ینصر الله هذه اڵامه‌ بصعیفها, بدعوتهم, وصلاتهم, وإخلاصهم)). صحیح الترغیب والترهیب مجلد رقم1.

    واته‌: خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ سه‌رده‌خات به‌ هۆی لاوازه‌كانییه‌وه‌: به‌ پارانه‌وه‌و نوێژو دڵسۆزیان.

    19- ((من حلف بغیر الله فقد أشرك)). رواه الأمام أحمد2/125 وانظر صحیح الجامع 6204

    واته‌: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به‌ غه‌یری خوا ئه‌وا هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیارداوه‌.

    20- (( من أراد بحبوحه‌ الجنه‌ فلیلزم الجماعه‌, فإن الشیطان مع الواحد وهو من الأثنین أبعد)). رواه أحمد والترمذی وقال: حسن صحیح غریب وصححه الألبانی فی ظلال الجنه‌.

    واته‌: هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت بچێته‌ ناوه‌راستی به‌هه‌شته‌وه‌ با پابه‌ندی كۆمه‌ڵی موسڵمانان بێت, چونكه‌ شه‌یتان له‌گه‌ڵ یه‌كدایه‌و له‌ دوو دووره‌.

    21- ((بشروا المشائین فی الظلم الی المساجد بالنور التام یوم القیامه‌)). رواه ابوداود والترمذی, حدیث صحیح.

    واته‌: مژده‌ بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی به‌ تاریكی ده‌چن بۆ مزگه‌وته‌كان به‌ نوری به‌رده‌وام له‌ رۆژی دواییدا.

    22- ((یبعث كل عبد علی ما مات علیه)). رواه مسلم (2878).

    واته‌: هه‌موو عه‌بدێك له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری مردووه‌.

    23- (( السمع والطاعه‌ حق ما لم یؤمر بالمعصیه‌, فإذا أمر بمعصیه‌ فلا سمع ولا طاعه‌). رواه البخاری(1210).

    واته‌: بیستن و گوێڕایه‌ڵی هه‌ق و واجبه‌ بۆ پێشه‌وای موسڵمانان مادام فه‌رمانت پێ‌ نه‌كات به‌ سه‌رپێچی خوا, خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێ‌ كردیت به‌ سه‌رپێچی كردن ئه‌وا نه‌ بیستن هه‌یه‌و نه‌ گوێڕایه‌ڵی.

    24- ((لو یعلم الناس ما فی الوحده‌ ما أعلم, ما سار الراكب بلیل وحده)). رواه البخاری (1228).

    واته‌: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ده‌یانزانی چه‌ندێك تاكڕه‌ویو ته‌نهایی خراپه‌و زیانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ من ده‌یزانم, ئه‌وا سوارچاك شه‌و به‌ ته‌نها نه‌ده‌ڕۆشت به‌ رێگادا.

    25- ((إن من أشراط الساعه‌ أن یرفع العلم ویثبت الجهل ویشرب الخمر ویظهر الزنا)). رواه البخاری (70) ومسلم(2671).

    واته‌: له‌ نیشانه‌كانی قیامه‌ت (به‌ هۆی مردنی زانایانه‌وه‌) زانست هه‌ڵده‌گیرێت و نه‌زانی جێگیر ده‌بێت و شه‌راب زۆر ده‌خورێته‌وه‌و داوێن پیسی زۆر ده‌بێت و به‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

    26- ((من أحدث فی أمرنا هذا ما لیس منه فهو رد)). رواه البخاری ومسلم.

    واته‌: هه‌ركه‌سێك شتێكی داهێنا له‌و دینه‌ی كه‌ ئێمه‌ هێناومانه‌و ئه‌و شته‌ له‌ دینه‌كه‌دا نه‌بوو ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و كاری پێ‌ ناكرێت.

    27- ((موضع سوط فی الجنه‌ خیر من الدنیا وما فیها)). رواه البخاری(6/319فتح).

    واته‌: به‌ ئه‌ندازه‌ی قامچییه‌ك له‌ به‌هه‌شتدا چاكتره‌ له‌ دونیاو له‌وه‌ش له‌ دونیادایه‌.

    28- ((لا تدخل الملائكه‌ بیتا فیه كلب ولا صوره‌)). متفق علیه.

    واته‌: مه‌لائیكه‌ت ناچنه‌ ماڵێكه‌وه‌ سه‌گ یان وێنه‌ی تێدا بێت.

    29- ((حجبت النار بالشهوات, وحجبت الجنه‌ بالمكاره)). متفق علیه.

    واته‌: دۆزه‌خ ده‌وره‌ دراوه‌ به‌ ئاره‌زووه‌كان, وه‌ به‌هه‌شتیش ده‌وره‌ دراوه‌ به‌ ناره‌حه‌تی.

    30- ((یسروا ولا تعسروا, وبشروا ولا تنفروا)). متفق علیه.

    واته‌: ئاسانكار بن و گرانكه‌ر مه‌بن, مژده‌ ده‌ربن و ڕاونه‌ر مه‌بن.


    _________________


    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    رد: (30) فه‌رمووده‌ی جۆراوجۆر

    مُساهمة من طرف تينو في الإثنين أكتوبر 22, 2012 8:58 pm

    دةستت خؤش بيت

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:51 am