يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    باوكێك لە زیندان بەسەرهاتی سەربڕینی كچەكەی دەگێڕێتەوە

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    باوكێك لە زیندان بەسەرهاتی سەربڕینی كچەكەی دەگێڕێتەوە

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت أغسطس 06, 2011 6:46 am

    ساڵ لەمەوبەر ماڵی (س.ع) جمكێكی كوڕ و كچیان بوو، كچەكەیان ناونا سكار، بەڵام دوای 19ساڵ ژیان، ساكار بە دەستی ئەو برایەی سەربڕدرا كە لەگەڵی لەدایكبوو.
    باوكی ساكار لە زیندان خەمی بۆ ئەوە دەخوارد كە كچەكەی بەو تەمەنە بچووكە ئەوەندە كارەساتەی بەسەرهات "ئامۆژگاریمان دەكرد ساكار تۆ مێردت هەیە، ئەو كوڕە پێت رادەبوێرێ، فشەی پێدەهات، تا بە كوشتنی دا".
    ساكار س.ع، دایكی دوو منداڵ (كوڕێكی 4 ساڵە، كچێكی 1 ساڵە) بەرەبەیانی 16/8/2010 تەرمەكەی دۆزرایەوە. ئەو دانیشتووی گوندێكی دەوروپشتی هەولێربوون. ئێستا 4 مام و باوك و برایەكی ساكار لەسەر كوشتنی دەستگیركراون و لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی هەولێر (محەتە)ن. برای ساكار دانی بە تاوانەكەی داناوەو گوتی لەبەر خیانەت خوشكەكەی كوشت. بەڵام ئەو كوشتنە بەپێی شەریعەتی ئیسلام و یاسا رێگەپێدراو نییە.
    باوكی ساكار ریشێكی تەنكی هێشتبووەوە، بە كراس و پانتۆڵێكەوە بوو، لەودیو شیشەكانی زیندان، باسی كوشتنی كچەكەی بۆ (رووداو) دەكرد.
    ساكار لە تەمەنی 14ساڵی بە مێرد درابوو، باوكی ساكار ئەو تەمەنەی پێ بچووك نییە بۆ شووكردن و باسی كاتی شووكردنی كچەكەی كرد، كە ئەو هیچ قسەی تێدا نەكردووە "خەسووم ساكاری بە مێرددا، بە كوڕێك بەناوی (م)، دایكی (م) ناسیاوی خەسووم بوو، ساكاریش رازیبوو. پەشیمان نیم كە لەو تەمەنەدا بە مێردم دا، وەك دەڵێن كچ بارێكە بە ملتەوەیە كە بە مێردتدا لە كۆڵت دەبێتەوە".
    ساكار دوو منداڵی دەبێ، مێردەكەی شەو و رۆژێك لەماڵ بووە، شەو و رۆژێكیش لە دەوام. ساڵێك و هەشت مانگ لەمەوبەر ساكار پەیوەندی لەگەڵ كوڕێك دروستدەكات بەناوی (ت)، كە كارمەندی ئاسایش بوو. باوكی ساكار كە نەفرەتی لە مۆبایل دەكرد، دەیگوت "ساكار بەهۆی مۆبایلەوە پەیوەندی دروستكردبوو، (ت) ژمارەی تەلەفۆنی هەموومانی وەرگرتبوو قسەی بە هەموومان دەگوت، هەموومان دەمانزانی بە ساكار رادەبوێرێ، بەڵام نەمانزانی كێیە، سەرەتا ساكاریش دەیگوت ئەو كوڕە ناناسم، (ت) تەلەفۆنی بۆ دەكردین دەیگوت ساكارم دەوێت، یان دەیگوت ژنی وام بۆ چییە".
    لەوە بەدواوە باوكی ساكار چاودێری كچەكەی دەكات و بۆی دەردەكەوێ كە ساكار پەیوەندی هەیە . باوكی لە زیندانی محەتەدا دەڵێ "هەر باوكێك بووایە ئەوكات دەیكوشت".
    نیوە شەوی 13/5/2010 باوكی ساكار لە ماڵ نابێت، مێردی ساكار لەو نیوەشەوە ساكار و (ت) پێكەوە دەبینێ، لەناو حەوشە. نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر، باسی لەوە كرد، مێردی ساكار، سكاڵای لە دژی ساكار و (ت) تۆمار كرد، لەسەر ئەوەی خیانەتی لێ بینیووە "ساكارو كوڕەكە گیران، دوای ماوەیەك مێردی ساكار بە پارە سوڵحی لەگەڵ ئەو پیاوەی خیانەتی لەگەڵ ژنەكەی كردبوو، كرد. دوای ئەوە مێردی ساكار هات تەنازولی لە سكاڵاكەی كرد لەسەر (ت)، بۆیە دادوەر هەردووكیانی ئازاد كردو دۆسیەكەیان داخرا".
    هەرچەندە بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) ساكار زۆرجار داوای تەڵاقی كردبوو، تاوەكو شوو بە (ت) بكات، بەڵام باوكی رازینەبوو تەڵاق وەربگرێ.
    بەڵام باوكی ساكار گوتی "ساكار هیچ كات داوای تەڵاقی نەكردبوو، تەنانەت دەگریا دەیگوت مێردەكەم تەڵاقم دەدا، سەرەتا گلەیی لە مێردەكەی نەبوو، دواتر باسی ئەوەیكرد كە مێردەكەی زۆرجار سەرخۆش بووەو پەیوەندی بە ژنی خەڵكییەوە كردووە". باوكی ساكار بەحەسرەتەوە دەڵێ "ئەوەی لە دەرگای خەڵك بدات، لە دەرگای دەدرێتەوە".
    دوای ئازادبوونی (ت)، ساكار تەڵاقدرا، بەڵام ساكار لەبەرئەوەی مەترسی لەسەر بووە، چووە سەنتەری نەوا، كە ماڵێكی حكومی داڵدەدانی ئافرەتانە لە هەولێر.
    باوكی ساكار دەڵێ، (ت) بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوو، ساكار بخوازێ لە دوای تەڵاقدان "ئەگەر ساكاری بویستبا ئێمە چیمان دەویست. ئەو وایكرد تووشی ئەو هەموو كێشەیە ببین. چەند جار پێمگوت كچم دانیشە هەر بە قسەی خۆی كرد، دەمگوت ئەو كوڕە قەشمەریت پێدەكات، ساكار هەر باوەڕی نەدەكرد، خوشكەیشی زۆر ئامۆژگاری كرد سوودی نەبوو". ساكار پاش ماوەی مانگێك مانەوە لە سەنتەری نەوا، داوا دەكات بچێتەوە ناو كەسوكاری. بەڵێننامە بە باوكی پڕدەكەنەوە كە كچەكەی پارێزراو بێت، ساكار لەگەڵ باوكی بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوە "ئێوارە پێكەوە نانمان خوارد...."، باوكی ساكار دیمەنەكانی بیرهاتەوەو دەستی بەگریان كرد و لە قسەكردن وەستا.
    باوكی ساكار كە یەكەم جارە دەچێتە زیندان، دەڵێ لەگەڵ ئەوە نەبووە ساكار بكوژن، بەڵام گوتوویەتی با چاودێری بكەین بۆ ماوەی هەفتەیەك بزانین دیسان پەیوەندی بەو كوڕەوە دەكات یان نا "چەند گوتم كوڕم گوناحە با نەیكوژین، بەڵام ئەو شەوەش دەیگوت لێرە نابم دەچمەوە زیندان"، پاشان باوكی ساكار ئەو شەوە دەچێتە دەرەوە، چونكە پاسەوانی قوتابخانەیە.
    نەقیب ژیلەمۆ ئاماژەی بەوەدا، ساكار لەلایەن برایەكییەوە هەر ئەو شەوە سەر بڕدراوە، بەڵام مامەكانی و باوكی ئاگاداری كوشتنەكە بوون، بۆیە ئەوانیش بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادان گیراون.
    بەپێی لێدوانی پزیشكی داوەری "ساكار بە چەقۆ كوژراوە، بەڵام سەریان لەلاشەی جیا نەكردووەتەوە".
    باوكی ساكار بەسەر لاشەی كچەكەیدا دێتەوە. باوكی ساكار لەكاتی گێڕانەوەی بەسەرهاتەكەدا، سەرەتاو كۆتایی رووداوەكەی تێكەڵ دەكرد "گوتم كوڕم بۆ واتكرد، ئەی نەمانگوت چاوەڕێ بكەین، بزانین هەروا دەكات یان نا، كێشەكە ئەوەبوو، ساكار دەیگوت نابێ تەلەفۆنم لێ زەوتبكەن، ساكار ئێمە لە چ رەوشێكین؟ چیمان بەسەرهات تەلەفۆنی چی؟ ساكار هەڵدەهات". وەك ئەوەی تەماشای ساكار بكات ئەو قسانەی دەكردو دەیگوتەوە "ساكار هەڵدەهات، نەماندەزانی چی لێ بكەین"، دەستی بە گریان كرد.
    دوای رووداوەكە باوك و دوو براو 5 مامی ساكار گیران، دواتر برایەكی ساكار و مامێكی ئازاد كران. ئێستا 6 كەسیان لە زیندانن. باوكی ساكار زیندان بوونی لە هەموو رووداوەكان پێ ناخۆشترە "خۆم و برام و كوڕم لە زیندانین، ساكار دوو منداڵی بێ گوناحی بەجێماوە، كەس نییە بەخێویان بكات، هەموومان پەشیمانین، ئاخر ئەو كچەیش نەدەبوو وا بكات".
    دوای رووداوی كوشتنی ساكار، برایەكی ساكار سكاڵای لە دژی كەسوكاری تۆمار كرد و گوتبووی هەموویان لەسەر كوشتنی رێكەوتبوون، بەڵام دواتر سكاڵاكەی كێشایەوە.
    باوكی ساكار دەڵێت "كەسمان رازی نەبووین ساكار بكوژرێ، ئەو جەرگم بوو، خودا هەقمان بكاتەوە".
    كەس باوەڕی نەدەكرد، ساكار بە دەستی برا جمكەكەی بكوژرێ. بەڵام (س)ی برای ساكار لە زیندان هیچ پەشیمان نەبوو لە كوشتنی خوشكەكەی، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ قسەیەك لەبارەی چۆنیەتی كوشتنی خوشكەكەی بكات كە ئێستا دوو منداڵی بەبێ دایك بەجێماون.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 3:54 pm