يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ئەمە بخوێنەرەوە ئینجا بە خۆتا بچۆرە و بریار بدە ......بزانە شەیتان چۆنە ؟؟!!

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    ئەمە بخوێنەرەوە ئینجا بە خۆتا بچۆرە و بریار بدە ......بزانە شەیتان چۆنە ؟؟!!

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد أغسطس 07, 2011 8:13 pm

    ئەمە بخوێنەرەوە ئینجا بە خۆتا بچۆرە و بریار بە ......بزانە شەیتان چۆنە ؟؟!!

    بزانە شەیتان چی بە ئادەمیزاد ئەکات و چٶن هەلی ئەخلەتێنێ
    ئەمە قسەی ئادامیزادێک و شەیتانێکە ..کە شەیتانەکە ئەیەوێ لە خشەتەی بەرێ .

    ...
    له‌ شه‌وێكدا ووتووێژم له‌گه‌ڵ شه‌یتانى ده‌ركراودا كرد , كاتێك گوىَ بیستى بانگى به‌یانى بوو ویستم برِۆم بۆ مزگه‌وت ,
    ووتى : شه‌وێكى درێژت له‌ پێشه‌ جارىَ بخه‌وه‌ .
    ووتم : ده‌ترسم نوێژى فه‌رِزم له‌ده‌ست بچىَ .
    ووتى : هێشتان كات درێژه‌و فراوانه‌ .
    ووتم : ده‌ترسم نوێژى به‌ كۆمه‌ڵم له‌ ده‌ست بچىَ .
    ووتى : گوىَ رِایه‌ڵى له‌سه‌ر خۆت توند مه‌كه‌ له‌ .
    ئیتر هه‌ڵنه‌ستام تا رِۆژ هه‌ڵهات .
    به‌ چرپه‌ پێى ووتم : په‌شیمانى ده‌رمه‌برِه‌ له‌وه‌ى له‌ده‌ستت دا , رِۆژ هه‌مووى كاته‌ تۆڵه‌ى بۆ بكه‌وه‌ .

    دانیشتم ووتم با هه‌ندێك زیكرو یادى خودا بكه‌م , ده‌فته‌رى فیكرو خه‌یاڵاتى بۆ كردمه‌وه‌ .
    ووتم : سه‌رقاڵت كردم .
    ووتى : لێى گه‌رِىَ با بۆ شه‌و بىَ .

    نه‌خشه‌م دانا بۆ تۆبه‌ كردن .
    پبَى ووتم : تام و چێژ له‌ گه‌نجایه‌تى وه‌ربگره‌ .
    ووتم : له‌ مردن ده‌ترسم .
    ووتى : جارىَ ته‌مه‌نت بچوكه‌ , له‌ده‌ستى ناده‌ى .

    چوم قورئان له‌به‌ر بكه‌م .
    ووتى : رِوحت گه‌ش بكه‌وه‌ به‌ گۆرانى .
    ووتم : حه‌رِامه‌ .
    ووتى : هه‌ندێك له‌ زانایان رِێیان پىَ داوه‌ .
    ووتم : فه‌رموده‌كانى حه‌رام بوونم له‌ ژێر ده‌ستدایه‌ .
    ووتى : هه‌مووى بێهێزه‌ .

    ئافره‌تێكى جوان رِه‌ت بوو , چاوم داخست .
    ووتى : چى یه‌ له‌ سه‌یر كردنى هیچ هه‌یه‌ ؟
    ووتم: سه‌یركردنى مه‌ترسیداره‌ .
    ووتى : ده‌باشه‌ بیر له‌ جوانیه‌كه‌ى بكه‌وه‌ , خۆ بیر كردنه‌وه‌ رِێپێدراوه‌ .

    چووم ئامۆژگارى خه‌ڵك بكه‌م .
    ووتى : خۆت مه‌تۆقێنه‌ .
    ووتم : سودى بۆ به‌نده‌كان تیایه‌ .
    ووتى : ده‌ترسم به‌ناوبانگ بیت , ئه‌مه‌ش خراپترینى خراپه‌یه‌ .

    ووتم : هه‌ڵوێستت چى یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تى ؟
    ووتى : وه‌ڵامت ده‌ده‌م به‌ گشتى و به‌ تایبه‌تى .
    ووتم : ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل ؟
    ووتى : كوشتمى به‌ به‌و ووته‌ى كه‌ ده‌ڵىَ / ده‌ست به‌ سوننه‌و قورئان بگرن جگه‌ له‌مه‌ نیه‌ هیچ حه‌ل .
    ووتم : ئیبن ته‌یمیه‌ ؟
    ووتى : رِۆژانه‌ لێدانه‌كانى له‌سه‌ر سه‌رمه‌ .
    ووتم : بوخارى ؟
    ووتى : ماڵم سوتاوه‌ به‌ په‌رتوكه‌كانى.
    ووتم: حه‌جاج ؟
    ووتى : ژیاننامه‌ى دڵخۆشیه‌ و به‌رنامه‌و په‌یرِه‌وى بۆ ئێمه‌ چاره‌ سه‌ره‌ رِیزى زۆره‌ وه‌ك سه‌رى تاج .
    ووتم : فیرعه‌ون ؟
    ووتى : له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو یارمه‌تى و عه‌ون .
    ووتم : ێلاح الدین ؟
    ووتى : لێى گه‌رِىَ قورِى به‌سه‌ر ئێمه‌كرد به‌ سه‌رخستنى دین.
    ووتم : موحه‌ممه‌دى كورِى عه‌بدول وه‌هاب ؟
    ووتى : به‌ هۆى بانگ خوازیه‌كه‌ى سینگمى گرِگرت , سوتاندمى به‌ هه‌موو ئه‌ستێره‌ى پرژان .
    ووتم : ئه‌بو جه‌هل ؟
    ووتى : له‌ گه‌ڵى برایه‌تى و خزمایه‌تیمان هه‌یه‌ , كارى ده‌كه‌ین بۆ سه‌هل .
    ووتم : ئه‌بو له‌هه‌ب ؟
    ووتى : ئێمه‌ له‌ گه‌ڵیدان بۆ هه‌ر كوێیه‌ك برِوات .
    ووتم : لینین ؟
    ووتى : له‌ ئاگر به‌ستومانه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ستالین .
    ووتم : گۆڤارى داوێن پیس و خراپه‌ ؟
    ووتى : ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ شه‌ریعه‌ته‌ .

    ووتم : زیكرى ئێوه‌ چى یه‌ ؟
    ووتى : گۆرانى .
    ووتم : كرده‌وه‌تان ؟
    ووتى : ئاسایش و, دڵنیایى .
    ووتم : رِات چیه‌ به‌رامبه‌ر بازارِ ؟
    ووتى : دڵى خه‌ڵكى بۆ لێده‌ده‌ین , وه‌ براده‌ران له‌وىَ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌یانگه‌یه‌نین به‌ نیاز و رِاز .

    ووتم: چۆن خه‌ڵك گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : گومان , تیاترۆ , دڵنیایى , گۆرانى , به‌ شه‌هوه‌ته‌كه‌ى .
    ووتم : چۆن ئافره‌تان گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : لاسایى كردنه‌وه‌ , ته‌رك كردنى فرمانه‌كان , كردنى حه‌رامه‌كان , سفوریه‌كه‌ى .
    ووتم : زاناكان چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : به‌ ئاره‌زوى ناو ده‌ركردن , سه‌رسورِمان , حه‌سودى , لوتبه‌رزیه‌كه‌ى .
    ووتم : ئه‌ى خه‌ڵكى به‌ گشتى چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : به‌ قسه‌ى وا كه‌ هیچ نرخێكى نیه‌ , به‌باس كردنى خه‌ڵكى , به‌ قسه‌ هێنان و بردن له‌ نێو خه‌ڵك و هاورِێیه‌كه‌ى .
    ووتم : گه‌نجان چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : به‌ گاڵته‌و گه‌پ , شاردنه‌وه‌ى یاساكان و كردنى حه‌رامه‌كان , خۆشه‌ویستى , ئه‌ڤینى له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ى .
    ووتم : چۆن بازره‌كان گومرِا ده‌كه‌ى ؟
    ووتى : به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنى خێرو به‌خشین , زیاده‌رِۆیى له‌ ماڵ سه‌رف كردن , به‌ رِِیبا له‌ كرِین و فرۆشتندا له‌ دوكانه‌كه‌ى.

    ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر حوكمرِانى جوله‌كه‌ ( إسرائیل )چى یه‌ ؟
    ووتى :ئاگات له‌ خۆت بىَ له‌ باس كردنى خه‌ڵك غه‌یبه‌ته‌ , غه‌یبه‌ت كردن كاره‌ساته‌ , ئیسرائیل وڵاتێكى خۆشه‌ویسته‌ و له‌ دڵ نزیكه‌ .
    ووتم : عیلمانیه‌ت ؟
    ووتى : دڵنیاكردن و فرِوفێڵه‌ , هه‌ر كه‌سێك ناوى نان ئه‌وه‌ ناوى له‌ من ناوه‌ , برِوامان گێرِاوه‌ به‌ عیلمانیه‌ت .
    ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ بانگ خوازان ؟
    ووتى : سزایاندام , ماندویان كردوم , پیریان كردوم , ئه‌وه‌ى من دروستى ده‌كه‌م ده‌یرِوخێنن , كاتێك گۆرانى ده‌ڵێم قوئان ده‌خوێنن , كاتێك دێم په‌نا ده‌گرن .

    ووتم : ده‌باره‌ى ئیزاعه‌ى به‌ریتانى چى ده‌ڵێى ؟
    ووتى : ژه‌هرى له‌ ناو چه‌ورایى ده‌كه‌ین , جه‌نگ ده‌كه‌ین له‌ نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ( جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب ) , هه‌ڵى ده‌كێشین له‌سه‌ر سته‌ملێكراو و له‌ سه‌ر سته‌م .

    ووتم : چیت له‌ قه‌له‌ رِه‌شه‌كه‌ كرد ( ئه‌و قه‌له‌رِه‌شه‌ى بووه‌ پێشه‌نگ , بۆ قابیل كه‌ هابیلى كوشت )؟
    ووتى : به‌سه‌ر براكه‌یماندا زاڵ كرد تا كوشتى و ناشتى له‌ ژێر خۆڵ تا بزرى كرد .
    ووتم : چیت له‌ قارون كرد ؟
    ووتى : پێم ووت ئه‌م گه‌نجینه‌ بپارێزه‌ ئه‌ى كورِى پیر , ده‌به‌یه‌وه‌ خاوه‌ن نیشانه‌و كه‌سێتى وبیر.
    ووتم : چیت به‌ فیرعه‌ون ووت ؟
    ووتى : ئه‌ى گه‌وره‌ى كۆشك , بڵىَ ئایا سامانى میێرم نیه‌ , مسۆگه‌ره‌ سه‌ركه‌وتنت .
    ووتم : چى ده‌ڵێى ده‌رباره‌ى مه‌ى خۆر ؟
    ووتى : پێم ووت بخۆره‌وه‌ ... لابه‌رى غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ , ده‌رگاى ته‌وبه‌ش دیاره‌ هه‌موو كات واڵایه‌ .

    ووتم : چى ده‌تكوژىَ ؟
    ووتى : ئایه‌تى كورسى , دڵم پێى ته‌نگ ده‌بىَ , به‌ند كردنه‌كه‌م درێژه‌ ده‌كێشىَ .
    ووتم : خۆشه‌ویستترینى خه‌ڵكى به‌لاى تۆ كێن ؟
    ووتى : گۆرانى بێژه‌كان , شاعیره‌كان فریو دراوه‌كان , سه‌رپێچى كاره‌كان , شێته‌كان , هه‌موو پیسه‌كى ئاژاوه‌ گێرێنِ .
    ووتم : زیاتر رِقت له‌ كىَ ده‌بێته‌وه‌ له‌ خه‌ڵكى ؟
    ووتى : ئه‌هلى مزگه‌وته‌كان , كرِنۆش به‌ره‌كان , سوژده‌ به‌ره‌كان , زاهیده‌كان , په‌رستیاره‌كان , جه‌نگاوه‌ره‌كان .

    ووتم : په‌نا به‌خوا له‌ تۆ , بزر بوو نه‌ما , هه‌روه‌ك بڵێى رِۆچوبىَ له‌ خۆڵدا , ئه‌مه‌ پاداشتى درۆزنانه‌ .
    ...
    facebook


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 1:23 am