يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    سوده‌كانى كڕنوش بردن بۆ خواى گه‌وره‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    سوده‌كانى كڕنوش بردن بۆ خواى گه‌وره‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد أغسطس 07, 2011 8:37 pm

    سوده‌كانى كڕنوش بردن بۆ خواى گه‌وره‌


    پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت : ( أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد ) واته‌: نزيكترين كات كه‌ به‌نده‌ له‌ خوداوه‌ نزيك بێت بريتى يه‌ له‌ كاتى كڕنوش بردن. يه‌كێ له‌و كارتێكه‌رانه‌ى مرۆڤ ڕۆژانه‌ ڕوبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه‌ بريتى يه‌ له‌ بارگه‌ى كارۆ موگناتيسى له‌ چه‌ندين سه‌رچاوه‌ى جياوازه‌وه‌ له‌و ژينگه‌يه‌ى تيايدا ده‌ژى، ئه‌و بارگانه‌ش كاريگه‌ريان هه‌يه‌ له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى ده‌مارى ناوه‌ندى به‌تايبه‌تى ناوچه‌ى پێشه‌وه‌ى مێشك يان ناوچه‌وان، پێويسته‌ له‌شى مرۆڤ له‌و بارگانه‌ خاڵى بێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆى چه‌ندين ناڕه‌حه‌تى و ئێش وه‌ك گرژبونى شان و مل و ماسولكه‌كانى لاشه‌ به‌ گشتى، ئاسانترين ڕێگا كه‌ تاقيكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ بۆ ڕزگاربون له‌و بارگانه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سه‌رمان به‌ تايبه‌ت به‌شى پێشه‌وه‌ى بخه‌ينه‌ سه‌ر زه‌وى بۆ خاڵى بونه‌وه‌ى ئه‌و بارگانه‌ ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ كردوين كه‌ كڕنوش به‌رين ( خَرُّوا سُجَّداً ) السجده‌ 15 واته‌: بكه‌ونه‌ سه‌ر زه‌وى بۆ كڕنوش بردن. ئێستا زانستى سه‌رده‌م گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ كڕنوش بردن بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ به‌ نرخه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێ له‌و هه‌مو نه‌خۆشى و ئێشو ناڕه‌حه‌تيانه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ دوچارى ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مايه‌ى ئارامى بۆ دڵ و ده‌رونمان . ئه‌وه‌ له‌ لايه‌ك له‌ لايه‌كى تريشه‌وه‌ كڕنوش بردن له‌سه‌ر هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ ( ناوچه‌وان ، لوت ، هه‌ردوو ده‌ست ، هه‌ردوو ئه‌ژنۆ ، هه‌ردوو قاچ ) كاريگه‌رى گه‌وره‌ى باشى هه‌يه‌ له‌سه‌ر جومگه‌كانى بڕبڕه‌ى پشت و كردارى جولاَنى خوێن و گه‌ڕانه‌وه‌ى خوێن بۆ دڵ له‌سه‌رجه‌م لاشه‌ى مرۆڤه‌وه‌ . له‌هه‌مان كاتدا سه‌لماندنى ڕاستى و دروستى و گه‌وره‌يى هه‌موو فه‌رموده‌كان و فه‌رمانه‌كانى خواو پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای لێ بێت) بير ده‌خاته‌وه‌ ، به‌ تايبه‌تى له‌و فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێت) كه‌ فه‌رمويه‌تى : ( فأعني على نفسك بكثرة‌ السجود ) رواه مسلم واته‌ : پێغه‌مبه‌رى پايه‌ به‌رزى ئيسلام (دروودی خوای لێبێت) به‌و كه‌سه‌ى فه‌رموو كه‌ داواى كرد هاوه‌ڵى بێت له‌ ڕۆژى دوايدا: يارمه‌تى من بده‌ كه‌ ئه‌و داواكارييه‌ت بۆ جێ به‌جێ بكه‌م به‌وه‌ى كه‌ له‌شت گوێڕايه‌ڵى خۆت بكه‌ ئه‌ويش به‌وه‌ى كڕنوش زۆر ببه‌ى بۆ په‌روه‌ردگار. به‌ڕاستى ئه‌وه‌ش موعجيزه‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌.





    sc islam dost


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:38 pm