يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    قورئانى پیرۆز باشترین چاره‌سه‌ره‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    قورئانى پیرۆز باشترین چاره‌سه‌ره‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد أغسطس 07, 2011 9:29 pm

    قورئانى پیرۆز باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ دره‌نگ ئاخاوتنى مندال

    Kurdistan TV



    KTV .. وه‌ك چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌و مندالانه‌ى دره‌نگ به‌ قسه‌كردن دێن ، دكتور وه‌فا وافى پسپور له‌ نه‌خوشیه‌كانى ئاخاوتن له‌ زانكۆى قاهیره‌ له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ قورئانى پیروز ڕێگایه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى هۆكارى نه‌ ئاخاوتنى منداڵ یاخود ئه‌و منداڵانه‌ى دره‌نگ ده‌ست به‌ ئاخاوتن ده‌كه‌ن.

    به‌لگه‌ش بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ى پسپۆران ئه‌وه‌یه‌ ، كاتێك موسا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌ په‌روه‌ردگارى پارایه‌وه‌و فه‌رموى : (رَبِّ اشْرَحْ لِی ێَدْڕی ۆێسِّرْ لِی ڕَمْڕی ۆاحْلُلْ عُقْدَه‌ً مِّن لِّسَانِی ێفْقَهُوا قَوْلِی)س.(گه)، واته‌ ئه‌ى په‌روه‌ردگار سینگم فراوان بكه‌ و كاره‌كه‌م بۆ ڕابپه‌ڕێنه‌و گرێى سه‌ر زمانیشم لابده‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێمى تێبگه‌ن .

    هه‌روه‌ها دكتور وه‌فا وتى : زمان هه‌ندێ گرێى هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاخاوتن بێت ، قورئانى پیروزیش وه‌ك چاره‌سه‌رێكى ئه‌م نه‌خوشیه‌ سوودى هه‌یه‌ گه‌ر به‌ گوێى مندالى نائاسایدا بچرپێنرێت ، له‌ به‌رئه‌وه‌ى دكتوره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و مداڵانه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ پیروزه‌ى قورئان .

    زۆرێك له‌ خه‌لك ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌سه‌ر كومپیوته‌ره‌كانیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى منداڵ بتوانێت ئایه‌ته‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌و ببێته‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌رى نه‌خوشیه‌كه‌ى .

    دكتور وه‌فا ئاموژگارى باوك و دایكان ده‌كات منداڵه‌كاننیان فێرى هه‌ندێ وشه‌ى سوك بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ ئاینه‌وه‌ وه‌كو احد ، الله‌ ، إسلام، هتد .

    دكتور وه‌فا ئه‌م لێكولینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا به‌ هاوكارى كومه‌لێكى گه‌وره‌ى پزیشكى تایبه‌ت له‌ بوارى نه‌خۆشیه‌كانى ئاخاوتن . وه‌ وتیشیان ئه‌گه‌ر باوك و دایكان منداڵه‌كانى فێرى وشه‌ى سوكى قورئان بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ى كاسیه‌ت و كومپیوته‌رو یان به‌ هه‌ر ڕێگایه‌كى تره‌وه‌ بێت ، ئه‌وا منداڵه‌كانیان زوو به‌ ئاخاوتن دێن و تووشى نه‌خۆشى دره‌نگ ئاخاوتن ناهێن .

    سه‌رچاوه‌ : موحیت


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 1:19 am