يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌

    شاطر

    DLER
    سه‌رپه‌رشتیاری گشتی

    عدد المساهمات : 30
    تاريخ التسجيل : 08/08/2011

    یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌

    مُساهمة من طرف DLER في الأحد أغسطس 14, 2011 9:47 am

    هه‌میشه‌ یاری كلاسیكۆ به‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك و له‌ میانه‌ی هه‌ر خولێك و كێبڕكێیه‌كدا بكێت تام و چێژێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌, یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ش كه‌ خاوه‌نی زۆرترین هانده‌ر و ته‌ماشاكه‌ره‌ له‌ جیهاندا و ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاندووه‌, بێگومان ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و یاریانه‌ی گرنگیه‌كی تایبه‌تیی ده‌بێت له‌ لای هه‌ردوو یانه‌.
    له‌ وه‌رزی ڕابردوو (2010-2011) هه‌ردوو یا...نه‌ زۆرترین جار به‌ یه‌كتری گه‌یشتن و 5 یارییان پێكه‌وه‌ ئه‌نجامدا, كه‌ له‌ یاری یه‌كه‌م و له‌ یاری چوونی خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ توانی به‌ 5 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌, له‌ یاری دووهه‌میشدا كه‌ ڕوبه‌ڕوی یه‌كتری بوونه‌وه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان خولدا هه‌ردوو یانه‌ به‌رامبه‌ر بوون به‌ گۆڵێك, له‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك و له‌ یاری كۆتای جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ له‌ یانه‌ كاته‌لۆنیه‌كه‌ بباته‌وه‌ و ناسناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت, له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانیش و له‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین ڕوبه‌ڕوی یه‌كیتری بوونه‌وه‌ و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌سه‌ر ده‌ستی به‌شه‌لۆنه‌ ماڵئاوای له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد به‌ ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری 2-0 وه‌ 1-1 كه‌ تێكڕای به‌ ئه‌نجامی 3-1 كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

    وا جارێكی دیكه‌ و له‌ ڕۆژه‌كانی 14 و 17ی ئاب به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانی ببێته‌ خاوه‌نی جامی شای ئیسپانیا وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش توانی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست بهێنێت, هه‌ردوو یانه‌ له‌ دوو یاری هاتن و چوون و له‌ كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن, ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ش له‌ لای هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ گرنگ ده‌كات كورته‌كه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ كراوه‌:

    • له‌ پێشتردا ته‌نها یانه‌ كه‌ توانیبێتی 3 جار له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و ناسناوه‌ بباته‌وه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌, وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتێدا به‌رشه‌لۆنه‌ بیباته‌وه‌ ده‌بێته‌ هاوه‌ڵی ڕیاڵ مه‌درید له‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌دا بۆیه‌ مه‌دریدیه‌كان نایانه‌وێ كه‌سی دیكه‌ پێیان بگاته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌رگری له‌ مێژووه‌كه‌یان بكه‌ن.

    • ئه‌و یاریه‌ یه‌كه‌م یاریه‌ بۆ میسی له‌دوای جامی كوبا ئه‌مه‌ریكا كه‌ تێیدا شكستی هێنا و نه‌یتوانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر له‌ چاودێرانی وه‌رزشی مێسی ده‌خه‌نه‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ تا وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئایا میسی ده‌گاته‌وه‌ به‌ ئاستی جارانی؟؟

    • ئه‌م یاریه‌ وه‌ك سه‌لماندنێك وایه‌ بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كاتێك ده‌یانوت ئه‌كه‌ر پیپی نه‌كرایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ یاریه‌كه‌ممان ده‌برده‌وه‌ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان, هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو یاری جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه‌ به‌لاَم به‌ یاری تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ ده‌بینرێت بۆ یانه‌ی شاهانه‌.See More

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    رد: یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد أغسطس 14, 2011 8:44 pm

    ده ست خوش كاكه دلير به لام كاكه دلير ئه م باته ته ت دوجار داكرتووه هه رله م به شه ش / ده ى كيشه نى يه سه ركه وتووبيت برا كيان


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 2:00 am