يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    زانایه‌ک له‌ خوێندکاره‌که‌ی ئه‌پرسێت : چه‌ند ساڵه‌ له‌گه‌ڵمدای؟ جى فيربووى ؟؟؟

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    زانایه‌ک له‌ خوێندکاره‌که‌ی ئه‌پرسێت : چه‌ند ساڵه‌ له‌گه‌ڵمدای؟ جى فيربووى ؟؟؟

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة أغسطس 19, 2011 5:56 am

    زانا و خوێندکار

    زانایه‌ک له‌ خوێندکاره‌که‌ی ئه‌پرسێت : چه‌ند ساڵه‌ له‌گه‌ڵمدای؟

    خویندکار: 33 ساڵه‌



    زانا: له‌م ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌دا چی فێر بووی له‌ منه‌وه‌؟!

    خوێندکار: هه‌شت شت..

    زانا: هه‌موو ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵم بووی به‌س هه‌شت ش فێر بووی له‌ منه‌وه‌!؟

    خوێندکار: ئه‌ی مامۆستا من هه‌رئه‌وه‌نده‌ فێر بووم نامه‌وێت درۆت له‌گه‌ڵ بکه‌م.

    زانا: ده‌ی پێم بڵێ ئه‌و هه‌شت شه‌ت چین که‌ فێر بووی لێمه‌وه‌..

    خوێندکاره‌که‌ ووتی:




    یه‌که‌م:

    سه‌یری ئه‌م دنیایه‌م کرد و فێربووم زانیم که‌ هه‌موو که‌سێک خۆشه‌ویستێکی هه‌ڵبژاردووه‌ و خۆشیئه‌وێت،

    به‌لام که‌ ئه‌رواته‌ گۆڕه‌وه‌ لێی دائه‌بڕێت،

    بۆیه‌ چاکه‌کاریم کردوه‌ به‌ خۆشه‌ویستم ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چومه‌ گۆڕیش له‌گه‌ڵم بێت.




    دووه‌م:

    سه‌یری ئایه‌تێکی خوای گه‌وره‌م کرد:

    'وأما من خاف مقام ربه ونهى النفس عن الهوى فإن الجنة هي المأوى '

    'ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خواترسه‌ ونه‌هی له‌ ئاره‌زووه‌کان ئه‌کات ئه‌وا جێگه‌ی به‌هه‌شته‌'

    بۆیه‌ هه‌وڵم له‌گه‌ل خۆمدا دا که‌ ئاره‌زووه‌کانم ته‌نها به‌دیهێنانی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ بێت.




    سێیه‌م:

    فێربووم هه‌رکه‌سێک شتێکی به‌نرخی لابێت ئه‌یپارێزێت بۆی وون نه‌بێت،

    وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:

    'ما عندكم ينفذ وما عند الله باق'
    ' ئه‌وه‌ی لای ئیوه‌یه‌ ئه‌بڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی لای خوایه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌'

    هه‌رکاتێک شتیکی به‌نرخ که‌وته‌ ده‌ستمه‌وه‌ ئاراسته‌ی خوای گه‌وره‌ی ئه‌که‌م که‌ بیپارێزێت بۆم له‌لای.




    چواره‌م:

    سه‌یری ئه‌م بونه‌وه‌رانه‌م کرد بینیم هه‌رکه‌سه‌و خۆیئه‌نوێنێت به‌ ماڵ و سامان و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ،

    خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێت :

    'إن أكرمكم عند الله أتقاكم'
    بۆیه‌ کارم به‌ باشه‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌ په‌سه‌ند بم.




    پێنجه‌م:

    سه‌یری ئه‌م دنیایه‌م کرد ئه‌بینم هه‌ریه‌که‌ خه‌نجه‌ر ئه‌دات له‌وه‌ی تر و له‌عنه‌ت ئه‌نیرێت بۆ ئه‌وی تر،

    ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی حه‌سه‌ده‌وه‌یه‌

    خوای به‌خشنده‌ ئه‌فه‌رموێت:

    ' نحن قسمنا بينهم معيشتهم في الحياة الدنيا '

    بۆیه‌ وازم له‌ حه‌سه‌د هێنا و رووم کرده‌ خه‌ڵکی و زانیم که‌ قیسمه‌تی هه‌موو که‌س له‌ لای خوای گه‌وره‌وه‌یه‌.



    شه‌شه‌م:

    سه‌یری مرۆڤه‌کان ئه‌که‌م هه‌موویان ئینکران له‌گه‌ڵ یه‌کتر و شه‌ر و ئاژاوه‌ئه‌نێنه‌وه‌.



    خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌فه‌رموێت:

    'إن الشيطان لكم عدو فاتخذوه عدوا '

    بۆیه‌ وازم له‌ شه‌ری مرۆڤ هیناوه‌و رومکرده‌ شه‌رکردن له‌گه‌ڵ شه‌یتان



    حه‌وته‌م:

    سه‌یرم کرد که‌ هه‌ریه‌که‌ و خه‌ریکی پاره‌ په‌یداکردنن به‌هه‌رجۆریک بێت ته‌نانه‌ت به‌ڕێگای حه‌رام،

    خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:

    'وما من دابة في الأرض إلا على الله رزقها'

    بۆیه‌ زانیم که‌ من یه‌کێکم له‌و رۆیشتوانه‌ و ده‌ستم کرد به‌کار ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌رمه‌ وه‌ باقیم بۆ خوای گه‌وره‌ جێهێشت بمداتێ.



    هه‌شته‌م:

    دوای سه‌یرکردنم بۆ مرۆڤه‌کان بینیم که‌ هه‌ریه‌که‌و پشتی به‌ یه‌کێکی تر به‌ستوه‌ جا له‌به‌ر پاره‌ بێت یان پۆسته‌که‌ی یان ه‌تندروستی...

    خوای به‌خشنده‌ ئه‌فه‌رموێ:

    'ومن يتوكل على الله فهو حسبه'

    بۆیه‌ وازم له‌ پشتبه‌ستن به‌ مرۆڤه‌کان هیناو پشتم ه‌تنها به‌خوای گه‌وره‌ به‌ست.



    زاناکه‌ ووتی: خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌.




    به‌کورتی:

    هه‌رشتێکت بینی به‌ نرخه‌ داوا له‌ خوای گه‌وره‌ بکه‌ بۆت بپارێزێت.

    کاته‌کانت بۆ چاکه‌کاری به‌کاربهینه‌

    پشت ببه‌سته‌ به‌خوای گه‌وره‌ له‌ کارو کرده‌تدا


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 3:14 am