يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فۆن ئادابی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فۆن ئادابی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت أغسطس 20, 2011 1:02 am

    به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فۆن ئادابی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت مرۆڤ په‌یڕه‌ویان بكات، لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ده‌یانخه‌ینه‌ روو:

    1- پێش هه‌موو شتێك دڵنیابه‌ له‌راستی‌ ژماره‌كه‌ ئینجا ته‌له‌فۆن بكه‌.

    2- كاتی‌ گونجاو هه‌ڵبژێره‌و له‌ناوه‌ختدا ته‌له‌فۆن بۆ كه‌س مه‌كه‌.

    3- یه‌كسه‌ر خۆت بناسێنه‌.

    4- لێی‌ بپرسه‌ كه‌ ئایا كاته‌كه‌ گونجاوه‌ بۆ قسه‌كردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نزیكیشت بوو.

    5- به‌ڕونی‌‌و به‌هێمنی‌ قسه‌ بكه‌و ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌نگت كه‌سایه‌تی‌‌و رۆشنبیری‌ تۆ نیشان ده‌دات.

    6- ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ت هه‌ڵه‌ لێدابوو، به‌ڕێزه‌وه‌ داوای‌ لێبوردن بكه‌‌و بۆی‌ روون بكه‌ره‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستت نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر توڕه‌ش بوو هه‌ر به‌هێمنی‌ ماڵئاوایی‌ بكه‌.

    7- ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌ت بۆ هات خۆت توڕه‌ مه‌كه‌و لێی‌ مه‌پرسه‌ كه‌ ئه‌و كێیه‌و بێ‌ ماڵئاوایی‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ دامه‌خه‌ره‌وه‌.

    8- درێژه‌ به‌قسه‌كردن مه‌ده‌و به‌كورتی‌ مه‌به‌سته‌كانت بگه‌ێنه‌.

    9- ئه‌گه‌ر تۆ ته‌له‌فۆنت كردو په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بچڕا، ئه‌وا هه‌ر خۆت هه‌وڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ كردن بده‌ره‌وه‌.

    10- ئه‌گه‌ر كه‌سێك مۆبایل یان ته‌له‌فۆنی‌ تۆی‌ به‌كار هێنا، به‌دیاریه‌وه‌ مه‌وه‌سته‌و كه‌مێك دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌، تا به‌ئازادی‌ گفتوگۆكه‌ی‌ ئه‌نجام بدات.

    11- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا بوویت‌و ته‌له‌فۆنت بۆ هات، ئه‌وا داوای‌ یارمه‌تییان لێ‌ بكه‌و سی‌ بۆ شه‌ست مه‌تر لێیان دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌‌و به‌ده‌نگی‌ نزم قسه‌ بكه‌.

    12- ئه‌گه‌ر میوان بوویت له‌جێگه‌یه‌ك‌و ته‌له‌فۆنت بۆ هات، هه‌وڵبده‌ داوای‌ لێبوردن له‌و كه‌سه‌ بكه‌یت كه‌ ته‌ له‌فۆنی‌ بۆ كردویت‌و پێی‌ رابگه‌یه‌نه‌ كاتێكی‌ تر په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌.

    13- له‌كاتی‌ ته‌له‌فۆن كردندا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كت بۆ هات، ئه‌وا داوای‌ یارمه‌تی‌ له‌كه‌سی‌ یه‌كه‌م بكه‌و وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌ی‌ دووه‌م به‌ره‌وه‌و پێی‌ رابگه‌یه‌نه‌ كه‌ كاتێكی‌ تر په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كه‌یت، ئینجا وه‌ره‌وه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ یه‌كه‌مت.




    فيسبوك


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 1:23 am