يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    گرنگى خواردنى شووتى له‌ وه‌رزی هاویندا

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    گرنگى خواردنى شووتى له‌ وه‌رزی هاویندا

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت أغسطس 20, 2011 7:44 pm





    یه‌كێتى خۆراكى ئه‌لمانى ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ خواردنى برێكى زۆرى شووتى له‌ وه‌رزى هاویندا ، چونكه‌ جه‌سته‌ ده‌بوژێنێته‌وه‌و له‌ رێگه‌ى له‌ ده‌ستدانى لیكه‌ڕژێنى ئاره‌قه‌كردن .

    به‌پێی ڕاپۆرتى یه‌كێتیه‌كه‌ ، له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م دوایه‌دا كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پیاو و ئافره‌تێكى قه‌له‌و ئه‌نجام دراوه‌ ، وه‌ به‌شداربووانى كردووه‌ به‌ دوو كۆمه‌له‌وه‌ ، كۆمه‌له‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵساون به‌ خواردنى شووتى ، به‌لام كۆمه‌له‌ى دووه‌م له‌ خواردنى شووتى به‌ردووربوون ، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ كێشی له‌شی كۆمه‌له‌ى یه‌كه‌م كه‌متربووته‌وه‌ له‌چاو كۆمه‌له‌ى دووه‌م .

    شووتى له‌ رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئاو پێكهاتووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش جه‌سته‌ له‌ وشكبوون ده‌پارێزێت ، وه‌ له‌ رێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین "سى"و كارۆتین و ئاسن و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم پێكهاتووه‌ .
    هه‌روه‌ها شووتى له‌ ماده‌ى مانگان كه‌ پێویستیه‌كى گرنگه‌ بۆ چاڵاككردنى مێشك و ترشی فۆلیك پێكهاتووه‌ كه‌ خانه‌كانى جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات .

    جێی باسه‌ له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووترى ئه‌مریكدا توێژه‌ران ئاشكرایان كردبوو ، كه‌ شووتى به‌هۆى بوونى پێكهاته‌یه‌ك تێیدا ، یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات .

    هه‌ردوو دكتۆر ئه‌رتورو فیگیروا و بهرام ئه‌رگمندى له‌ زانكۆى فلۆریدا ده‌لێن" شووتى له‌ ترشی ئه‌مینى پێكهاتووه‌ كه‌ یارمه‌تى چاڵاككردنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات له‌ناو شاخوێنبه‌رى سه‌ره‌كیدا .

    فیگیروا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ شووتى ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ى سروشتى خۆراكى ترشی ئه‌مینى پێویستى جه‌سته‌ ، به‌تایبه‌ت ترشی نتریكى پێویست ، كه‌ تایبه‌ته‌ ڕێكخستنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و گره‌نتى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى فشارى خوێن .


    ktv


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 3:16 am