يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    د.روژدی: ئاماده‌م هه‌موو سه‌روت سامان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاتلیساس خه‌رج بكه‌م

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    د.روژدی: ئاماده‌م هه‌موو سه‌روت سامان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاتلیساس خه‌رج بكه‌م

    مُساهمة من طرف danyar asuda في السبت أغسطس 20, 2011 8:38 pm


    دوای ئه‌وه‌ی "ئیبراهیم تاتلیساس" له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ بریندرا كرا، راگه‌یاندنی توركی بڵاویكردۆته‌وه‌ گومانی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت د.روژی سه‌عید ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێت.

    به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده‌" ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند راگه‌یاندنێكی توركی ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ خاوه‌نی كۆمپانیای ئێمه‌وه‌ هێرشمان كردۆته‌ سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس، به‌ڵام ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ راستی و ئێمه‌ هیچ كێشیه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بووه‌".
    ئیبراهیم تاتلیساس گۆرانیبێژی ناوداری كورد، شه‌وی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌ له‌ شاری ئه‌ستانبۆل هێرشی كرایه‌ سه‌ر و ته‌قه‌ی لێكرا و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئێستا باری ته‌ندروستی ئاڵۆزه‌".
    به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده‌" گووتیشی "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر د.روژی سه‌عید خاوه‌نی كۆمپانیای عادل موته‌حیده‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمپانیاكه‌ی سه‌ردانی توركیامان كرد و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتلیساس كۆبوینه‌وه‌، تیایدا باس له‌ نوێكردنه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شكرا، جگه‌ له‌وه‌ نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی (تاتلیساس بینگۆ) و پڕۆژه‌ی (ده‌شتی به‌هه‌شت)".
    روونیشكرده‌وه‌ "له‌و سه‌ردانه‌دا ئێمه‌ دانیشتنی خێزانیمان هه‌بووه‌ و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری ئه‌ستانبۆل باس له‌ ناوه‌ڕۆیكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانمان كرا".
    ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "د.روژدی رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تاتلیساسدا نه‌بووه‌ و ئاماده‌یه‌ هه‌موو سه‌روت سامانی خه‌رج بكات بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "سه‌روت و سامانی ئیبراهیم تاتلیساس ناگاته‌ له‌ 1% سامانی كۆمپانیای عادل موته‌حیده‌".
    ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌راده‌وامان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا هه‌یه‌، پۆلیسی توركیاش به‌ ئێمه‌ی راگه‌یاندووه‌ ئه‌م رووداوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ عێراقه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو چه‌ند باندێكی چه‌ته‌ له‌ وڵاتی توركیا به‌م كاره‌ هه‌ڵساون، دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستاش به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكردووه‌".
    ئه‌وه‌ش راگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێستا ره‌وشی ته‌ندورستی تاتلیساس زۆر خراپه‌، چوار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و تا ئێستا له‌ هۆش خۆی نییه‌ و به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی سڕكه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای پێنج كاتژمێری دیكه‌ به‌هۆش خۆی بێته‌وه‌".
    ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێی راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر تا 24 كاتژمێری دیكه‌ یان باری ته‌ندروستی باش ده‌بێت یان گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات".
    جێی ئاماژه‌یه‌، ئیبراهیم تاتلیساس له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده‌" ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كاری سه‌رمایه‌گوزاری ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و به‌نیازی جێبه‌جێ كردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئابووری بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 6:28 pm