
ئافرەتێکی ئیسپانی بەناوی ئەنجلیس دیوران بڕیاری داوە خۆر بکڕێت و بکاتە موڵکی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە رێکارە یاساییەکان کردوە بۆ بەدەستهێنانی خۆر لە ئەسمان. ئەنجیلیسی تەمەن 49 ساڵ دەڵی، یاسای نێودەوڵەتی رێگە لە دەوڵەت وحکومەتەکان دەگرێت کە مانگ یان خۆر یان هەر شتێکی دیکەی ئاسمانی بکڕن و بکەنە موڵکی خۆیان، بەلام ئەو یاسایە رێگەی لە تاکەکەس نەگرتووە بۆ بەدەستهێنانی خۆر یان مانگ، بۆیە من بڕیارم داوە ئەو کارە بکەم.
ئەنجیلیس دیوران گوتی من شێت نیم و باش لە یاسا تێدەگەم.
هەروەها رۆژنامەی ئەلموندوی ئیسپانیش ئاشکرای کرد کە دیوران لە مانگی سێپتەمبەری رابردووەوە هەوڵ دەدات خۆر بکڕێت، ئەویش دوای ئەوەی پیاوێکی ئەمریکی رایگەیاند کە مانگ و زۆربەی هەسارەو ئەستێرەکانی نێو ئەسمان موڵکی ئەون!!
دیوران، کە لە شاری سالڤاتێرا دەژیت، رایگەیاند کە لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکات باج بۆ ئەو کەسانە دابنێت کە سوود لە تیشکی خۆر وەردەگرن و تیشکی خۆر بەکار دێنن، و نیوەی داهاتی ئەو باجەش دەداتە حکومەتی ئیسپانیا و لە سەدا بیستیشی دەخاتە نێو سندوقی خانەنشینان لە ئیسپانیا. لە سەدا دەی داهاتەکەش بۆ توێژینەوە بەکار دێنێ و لە سەدا دەی دیکەش بۆ کۆتایی هێنان بە برسێتی و هەژاری لە جیهاندا و ئەو سەدا دەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ خۆیە!!
» پهردهی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی پهردهی كچێنی، لابردنی پهردهی كچێنی ... سهرهتای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
» ماڵپهرێك بۆ وهرگێران زیاتر له 50 زمان
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ ههیه و ئهفرۆشرێت + 18
» وينه يه كى ناخ ته زين
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
» انتى فايروسى اتورن