يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    مه‌درید کاکای ناوێت و له‌ نیمار نزیك ده‌بێته‌وه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    مه‌درید کاکای ناوێت و له‌ نیمار نزیك ده‌بێته‌وه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأربعاء يونيو 29, 2011 3:57 am



    مه‌درید کاکای ناوێت و له‌ نیمار نزیك ده‌بێته‌وه‌

    رۆژنامه‌ی (AS)ی ئیسپانی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌: "خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ یاریزان کاکای راگه‌یاندووه‌ که‌ چیتر پشتی پێ نابه‌ستێت و له‌ وه‌رزی داهاتوودا، وه‌کو یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات". نیمار دا سیلڤا

    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، یاریزان کاکا بۆ چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی درکاندووه‌ که‌ نایه‌وێت یانه‌ی مه‌درید به‌جێبێڵێت و دووباره‌ روو بکاته‌ خولی ئیتاڵی، به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یانه‌ی شاهانه‌ وا له‌و یاریزانه‌ ده‌کات که‌ ریزه‌کانی به‌جێبێڵێت و یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵیش باشترین شوێن ده‌بێت بۆ کاکا.

    جێگای ئاماژه‌یه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزان کاکای له‌ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به‌ بڕی (65) ملیۆن یۆرۆ کڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی پێکان که‌ یاریزانی ناوبراو تووشی هات، نه‌یتوانی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌و یانه‌یه‌ پێشکه‌ش بکات، بۆیه‌ یانه‌ی ناوبراو ئاماده‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت.

    له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وقه‌ له‌ ئیمزاکردنی بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی (نیمار دا سیلڤا)ی ته‌مه‌ن (19) ساڵ.

    پێشتر، یانه‌ی شاهانه‌ رایگه‌یاندبوو که‌: "ئاماده‌یه‌ بڕی (45) ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یانه‌ی سانتۆس بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه‌ بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ناوبراو".

    له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیشدا، یاریزان نیمار ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو که‌: "ئه‌و ره‌نگه‌ی که‌ حه‌زی لی ده‌که‌م، سپییه‌"! ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ یاریزانی ناوبراو ئاره‌زووی یاریکردنی هه‌یه‌ له‌ ریزه‌کانی یانه‌ی ریال مه‌درید.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:49 am