يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌خرێته‌ ریزبه‌ندی لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌خرێته‌ ریزبه‌ندی لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة أغسطس 26, 2011 10:08 am

    سێ مانگ‌ به‌ر له‌ ئێستا، تیمێكی رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شاری كه‌ركوك و سه‌ردانی قه‌ڵاى دێرین و سه‌ركه‌شه‌كه‌ی كه‌ركوكیان كرد، سه‌رۆكی تیمه‌كه‌ جۆرج بابایانیس دووپاتیكرده‌وه‌ كه ئه‌وان بڕیاریانداوه‌، كه‌ قه‌ڵای كه‌ركوك كاندید بكه‌ن و بیخه‌نه‌ ریزبه‌ندی لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌، داواشیان له‌ كاربه‌ده‌ستانی كه‌ركوك كرد، كه‌ ئه‌ركی پاراستنی قه‌ڵاكه‌ له‌ ئه‌ستۆبگرن، تا له‌ سێ یا چوار ساڵی داهاتوودا، شایه‌نی ئه‌وه‌بێت له‌ لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهاندا تۆمار بكرێت و ناوی بكه‌وێته‌ ناوانه‌وه‌.
    ناساندنی قه‌ڵای كه‌ركوك وه‌ك شوێنه‌وارێكی‌ دێرینی كوردستان به‌ جیهان، مایه‌ی شانازییه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان، قه‌ڵای كه‌ركوك و خوشكه گه‌و‌ره‌كه‌ی، قه‌ڵای هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن، ده‌ستله‌ملانێى یه‌كتر ده‌بن.
    قه‌ڵای كه‌ركوك، قه‌ڵایه‌كی مێژوویی دێرینه‌ له‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌دا، مێژووی دروستبوونی بۆ دوو هه‌زارو شه‌ش سه‌د ساڵ پێش زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، زۆربه‌ی مێژونووسه‌كانی بیانی و عيراقی وكوردیشمان، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شاری كه‌ركوك و قه‌ڵاكه‌ی، له‌لایه‌ن گۆتییه‌كانه‌وه‌ كه‌ كورد بوون دروستكراون.
    ناوی كه‌ركوكیش له (گڕگڕ) ه‌وه‌ هاتووه‌، واته‌ له‌ ده‌نگی گڕه‌گڕوكڵپه‌ی ئاگره‌‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی (باوه‌گوڕگوڕ) كه‌ هه‌رگیز خامۆش نابێت.
    مه‌به‌ستیش له‌ دروستكردنی قه‌ڵای كه‌ركوك له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو له‌شكرگاو سه‌نگه‌رو قه‌ڵغانێكی به‌رگری بووه‌، بۆ قایمكردن بۆبه‌رگریكردن بووه‌ له‌ هێڕش و په‌لاماری داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوك.
    رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌عس، كه‌ ‌هه‌رده‌م دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان بوو، دوژمنی ئاوه‌دانی شوێنه‌وارو دارو شاخ و به‌ردو ئاو و هه‌وای كوردستان بوو، گه‌ر بۆیان بكرایه‌ شاری كه‌ركوك قه‌ڵاكه‌شیان ئه‌نفال وجینۆساید ده‌كرد، هه‌موو خانووه‌كانی قه‌ڵایان به‌ بلدۆزه‌ر ته‌ختكرد كردیان به مۆڵگایه‌كی سه‌ربازی، باخچه‌ جوانه‌كه‌‌ی قه‌د قه‌ڵایان له‌ڕه‌گ و ریشه‌وه‌ ده‌رهێنا ؟ كوشتن وبڕین و تاڵانكردن و كاولكردن و...، به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ فه‌رهه‌نگ و كلتوری به‌عسدا، ئه‌گه‌ر هۆلاكۆ بمایه‌ خۆی به‌ شاگردی به‌عس ده‌زانی .
    بێگومان شوێنه‌واره‌كان و كه‌ره‌سته‌ دێرینه‌كان بایه‌خێكی گرنگی مێژوییان هه‌یه‌، به‌ڵگه‌ی زیندوی شارستانی و رابردووی ئه‌و گه‌له‌ن. هیوادارین له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستاندا مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و جوان به ناوی‌ (مۆزه‌خانه‌ی كوردستان) ه‌وه دروستبكرێت بۆپاراستن و پیشاندانی كه‌ره‌سته‌ دێرینه‌كانمان.
    ئێمه‌ی (گروپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ترمان) زۆر خۆشحاڵین به‌و بڕیارو به‌ڵێنه‌ی تیمه‌كه‌ی رێكخراوی یۆنسكۆ هیوادارین بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین .


    _________________


    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    رد: قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌خرێته‌ ریزبه‌ندی لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌

    مُساهمة من طرف تينو في الإثنين أكتوبر 22, 2012 10:37 pm

    دةستةكانت خؤشبيت

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 1:59 am