يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    كۆمه‌ڵێك نوكته‌/ وه‌ره‌ ئێره‌ گه‌ر حه‌زت له پێكه‌ نینه ههههههه

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    كۆمه‌ڵێك نوكته‌/ وه‌ره‌ ئێره‌ گه‌ر حه‌زت له پێكه‌ نینه ههههههه

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الخميس سبتمبر 01, 2011 6:21 am

    فیته‌رێک یاهوماسنجه‌ری کردۆته ‌و‌ له‌گه‌ڵ کچێکا قسه‌ئه‌کات.. کچه‌که‌ ئه‌ڵێت صه‌وته‌که‌ ئه‌یبرێت.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئااااه، یان خه‌تای فیت په‌مپه‌که‌یه‌ یان کابرێته‌ره‌که‌ی پیسه


    کوڕێک باوکی مردووه‌ و زۆر به‌ کوڵ بۆی ئه‌گری.. پێی ئه‌ڵێن بابه‌ گیان به‌سه‌ ئیتر، مردن هه‌قه‌ و هه‌موومان هه‌ر ئه‌مرین.. ئه‌ویش هه‌ر به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ئه‌ڵێ: ئاخر ئێوه‌ باش باوکمتان نه‌ئه‌ناسی، وه‌ڵاهی ئه‌وه‌نه‌ ئازابوو ئه‌وه‌نه‌ ئازابوو، که‌س نه‌یئه‌وێرا قسه‌ له‌ قسه‌یا بکا، وه‌ڵاهی نێره‌که‌رێک بوو بۆ خۆی..



    ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له‌ ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له‌ براده‌رێکی ئه‌کا که‌ ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه‌ و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه‌.. ئه‌ڵێ باشه‌ پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده‌ تۆزێک نانی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌ قورعان نانیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ که‌ هیچتان نییه‌، ئه‌و مشکه‌ داماوه‌ چی ئه‌کات له‌ ماڵه‌که‌تان


    ڕۆژێک له دارستانێکا ڕێویه‌ک هاوار ئه‌کات و ئه‌ڵێت؛ که‌روێشک ئه‌خۆم، پشیله‌ ئه‌خۆم، سه‌گ ئه‌خۆم، پڵنگ ئه‌خۆم، شێریش ئه‌خۆم.. له‌ولاوه شێرێک ئه‌بینێت و له‌ترسا ئه‌ڵێت؛ وه‌ڵا جارجارێک گوش ئه‌خۆم...


    مشکێک باوکی مردووه‌، له‌ ته‌عزێکه‌یا یه‌کێک له‌ مشکه‌کانی تر پێی ئه‌ڵێ؛ توخوا پێمبڵێ بزانم باوکت به‌ چی مرد؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ وه‌ڵا داماوه‌ ئه‌ویش هه‌ر به‌ تاکه‌ نه‌عل


    حه‌پۆل ئه‌چێت بۆ دائیره‌ی‌ ئه‌وقاف تا ته‌عینی بکه‌ن .. پێی ئه‌ڵێن تۆ که‌ ئه‌چیته‌ سه‌رئاو، قاچی ڕاستت پێشئه‌خه‌یت یان چه‌پ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: کوره‌ ئێوه‌ ته‌عینم بکه‌ن، به‌سه‌را ئه‌چمه‌ ژوره‌وه‌


    حه‌پۆلێک به‌ باوکی ئه‌ڵێ: بابه‌ هه‌موو شه‌وێک له‌ خه‌وما بزمار ئه‌چێت به‌ قاچما.. نازانم چی بکه‌م؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: هیچ نییه‌ کوڕم، له‌مه‌ودوا به‌ پێڵاوه‌وه‌ بخه‌وه‌


    که‌رێک له‌ ناوه‌ڕاستی جاده‌یه‌کا مانی گرتووه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناجوڵێ.. حه‌پۆلی بۆ بانگ ئه‌که‌ن، ئه‌چێته‌ لایه‌وه‌ و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌کا.. پاش ماوه‌یه‌ک که‌ره‌که‌ لائه‌چێت.. پێی ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ چیت پێ وت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ وه‌ڵا قسه‌یه‌ک له‌ من و قسه‌یه‌ک له‌ ئه‌و، ئه‌خیره‌ن خزم ده‌رچوین


    پیاوێکی زۆر ڕه‌زیل و پیسکه‌ له‌ ژیان بێزارئه‌بێ و بڕیارئه‌یا خۆی بکوژێ.. ته‌له‌فون بۆ ڕه‌فیقێکی ئه‌کات و داوای لێئه‌کات تۆزێ ژه‌هری بۆ بکڕێت.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئاخر دوو نه‌وع هه‌یه‌ ئه‌سڵییه‌که‌ی به‌ دووسه‌د هه‌زاره‌ و عادییه‌که‌شی به‌ ده‌ هه‌زاره‌.. کابرای پیسکه‌ ئه‌ڵێ: هه‌تیو خۆ پاره‌م له‌ کلۆره‌ دارا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، عادییه‌که‌م بۆ بکڕه‌



    نوکته‌یه‌کی به‌قوه‌ت ئه‌خه‌نه‌ سجنه‌وه‌، چونکه‌ خه‌ریکبووه‌ که‌سێک به‌ پێکه‌نین بکوژێت‌..



    ژن و پیاوێک شه‌ڕیان بووه‌ و پاش ماوه‌یه‌ک پیاوه‌که‌ به‌ دزییه‌وه‌ ئه‌چێته‌ لای ده‌رگای ژوری نوستنه‌که‌یانه‌وه‌.. سه‌یرئه‌کات ژنه‌که‌ی دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: کاک ئه‌حمه‌ی شێخ ئاشتمان که‌یته‌وه‌.. پیاوه‌که‌ یه‌کسه‌ر خۆی ئه‌یا به‌ده‌رگاکه‌یا و ئه‌ڵێ: باشه‌ باش کاک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ، خۆم ئه‌ڕۆم


    کابرایه‌ک سه‌یاره‌یه‌کی پێیه‌ و له‌لای شیوێکه‌وه‌یه‌.. به‌ شێتێک ئه‌ڵێ: ئاده‌ی برا ئیشاره‌تێکم بۆ بکه‌.. شێته‌که‌ ئه‌ڵێ: وه‌ره‌ وه‌ره‌، وه‌ره‌ ده‌ی، وه‌ره‌.. کابرا ئه‌که‌وێته‌ ناو شیوه‌که‌وه‌ و شێته‌که‌ ئه‌ڵێ: ئه‌ره‌وه‌ڵا که‌وتیته‌ ناویی


    شوانێک حه‌زی له‌ کچێک کردووه‌.. یه‌که‌مجار که‌ به‌یه‌که‌وه‌ قسه‌ ئه‌که‌ن، کچه‌که‌ لێی ئه‌پرسێ باشه‌ تۆ ئیشت چییه‌؟ ئه‌ویش له‌ ڕوی نایه‌ت بڵێ شوانم، ئه‌ڵێ وه‌ڵا مه‌عره‌زی مه‌ڕ و بزنم هه‌یه‌


    کابرایه‌کی ڕه‌زیل میوانێکی یه‌ت، هه‌ر بۆ مجامه‌له‌ پێی ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نانت نه‌خواردووه‌، مریشکێکمان هه‌یه‌، پێی ئه‌ڵێم هێلکه‌یه‌کت بۆ بکات..



    دوو ته‌مه‌ڵ له‌ حه‌وشه‌یه‌کا پاڵکه‌وتوون.. یه‌کێکیان به‌وی تریان ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ تۆ به‌ چه‌ند ده‌قه‌ ئه‌گه‌یته‌ ده‌رگای حه‌وشه‌؟ ئه‌ویش پاش سه‌عات و نیوێک جوابی ئه‌یاته‌وه‌ و ئه‌ڵێ وه‌ڵا به‌ پێنج سه‌عات.. ته‌مه‌ڵی یه‌که‌م پاش دوو سه‌عات ئه‌ڵێ: ئه‌‌ھ باوکه‌ڕۆۆۆۆۆ فیشه‌که‌



    کابرایه‌ک تازه‌ بووه‌ به‌ دکتۆر.. ئه‌شیعه‌ بۆ نه‌خۆشێک ئه‌گرێ که‌ په‌راسویه‌کی شکاوه‌. دواتر به‌ نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌ڵێ؛ وه‌ڵا له‌ وێنه‌که‌یا شکاوییه‌ک به‌دی ئه‌کرا، به‌ڵام خۆم به‌ فۆتۆ شۆپ بۆم چاککردیت


    پاسێکی پڕ له‌ نه‌فه‌ر به‌ره‌و سه‌رچنار ئه‌ڕوات.. له‌ڕێگا نه‌فه‌ره‌کان یه‌که‌ یه‌که‌ دائه‌به‌زن.. له‌خوار ئه‌بو سه‌ناوه‌ یه‌ک نه‌فه‌ری تیا ئه‌مێنێ، ئه‌ویش له‌ پشتی سایه‌قه‌که‌وه‌ دانیشتووه‌.. سایه‌قه‌که‌ له‌ ئاوێنه‌که‌وه‌ سه‌یرێک ئه‌کات و که‌س نابینێ، قنگی به‌رزئه‌کاته‌وه‌ و تڕێکی عه‌نابی لێئه‌یات، ئینجا له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ئه‌ڵێ "گریندایزه‌ر ئینته‌لیق".. که‌ ئه‌گاته‌ ناو سه‌رچنار نه‌فه‌ره‌که‌ ئه‌ڵێ گریندایزه‌ر دابه‌زین هه‌یه‌..



    کابرایه‌ک له‌سه‌ره‌مه‌رگایه‌ و ئه‌ڵێ: حه‌مه‌ گیان، له‌ کوێییت؟ حه‌مه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌تام بابه‌ گیان له‌لای چه‌پته‌وه‌م.. گوڵه‌ گیان ئه‌ی تۆ له‌ کوێیت؟ کچه‌که‌ی ئه‌ڵێ: له‌لای ڕاستته‌وه‌م بابه‌ گیان.. ئینجا کابرا ئه‌ڵێ: ئێ باشه‌ به‌قوربانتانبم، که‌ هه‌ردووکتان لێره‌ن، گڵۆپی ژوره‌که‌ی ئه‌وبه‌رتان بۆ داگیرساندوه‌؟ دوایش که‌ ئه‌مرێ وه‌ره‌قه‌یه‌ک له‌ گیرفانیا ئه‌دۆزنه‌وه‌ و لێی نووسیوه‌: توخوا ئاو خه‌سار مه‌که‌ن ومه‌مشۆن، چونکه‌ خۆمم شۆریوه


    کچێک به‌ کوڕێک ئه‌ڵێ خۆم ئه‌شارمه‌وه‌، ئه‌گه‌ر منت دۆزییه‌وه‌ ئه‌وا ماچێکت ئه‌یه‌مێ، ئه‌گه‌ر نه‌شت دۆزیمه‌وه‌، ئه‌وا له‌ ژێر قادرمه‌کانام


    پوله‌کیه‌ک باوکی ئه‌مرێت.. له‌سه‌ر لافیته‌که‌ی ئه‌نوسێت: دڵگرانین به‌ کۆچی دوای باوکی وه‌ستا عباسی فیته‌ر، بۆ داگرتنی پێشی هه‌مو سه‌یاره‌یه‌ک له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی


    کابرایه‌ک هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ ده‌مت شیرین که‌ به‌ تاکه‌ نه‌علێکی دڕاو..
    لوقمه‌قازی ئه‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ نه‌علی دڕاو


    کاتی خۆی که‌ سه‌دام ‌چووه‌‌ کونه‌که‌وه،‌ له‌به‌ر کونه‌که‌یا هێلانه‌ی کۆترێک و جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی دانا.. که‌ ئه‌مریکیه‌کان دۆزییانه‌وه‌ پێیان وت: وه‌ره ‌ده‌ره‌وه گه‌واد ئه‌و فلیمه‌ زۆر کۆنه، هی زه‌مانی قوڕه‌یشییه‌ هه‌ی حه‌یوان


    پـياوێك دوو ته‌به‌ق هێلكه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، ئه‌يویست سوارى پـاس بێت، له‌ دواوه‌ پـاڵيان پـێوه‌ ئه‌نا، ئاوڕێكى دايه‌وه‌ و وتى پـاڵ مه‌نێن هێلكه‌م پـێيه‌، هه‌ر زۆر به‌ هێمنييه‌وه‌ يه‌كێكيان پـێى وت، بێ قه‌زا بيت له‌ ماڵه‌وه‌ بتكردايه‌ ئينجا بهاتيتايه‌ ده‌ره‌وه‌


    کابرایه‌ک ئەچێ بۆ لای بایەعەکەیان و بایەعەکە ئەڵێ وه‌ڵا کاکه‌ برنجمان نەماوە.. کابرا ئەڵێ ده‌ی قەیچێکە گیانه‌ کەوگیرێ بنكڕم بۆ تێکە



    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس ديسمبر 08, 2016 1:59 pm