يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    واتــــــــای خۆشه‌ویستـــــــــی ؛؛؛چیـــــیه‌؟؟!!!

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    واتــــــــای خۆشه‌ویستـــــــــی ؛؛؛چیـــــیه‌؟؟!!!

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة سبتمبر 02, 2011 12:48 am

    واتــــــــای خۆشه‌ویستـــــــــی ؛؛؛چیـــــیه‌؟؟!!!
    له‌ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌نیان پرسی مانای خۆشه‌ویستی چیه‌؟؟؟!!! وه‌ڵامی داوه‌و وتی:::

    یه‌که‌م جار گوێم له‌م وشه‌یه‌ بوو ،مناڵبووم ،باوکم ماچی
    ده‌کردم پێمی ده‌وت خۆشمده‌وێی،ووتم خۆشه‌ویستی:
    ......
    دڵسۆزیه‌ ، میهره‌بانیه‌ ، دڵنیاییه‌ ،باوه‌شێکی گه‌رمه‌......

    کاتێک باڵغ بووم و عه‌قڵم پێگه‌یشت نامه‌یه‌کم بینی له‌ژێر ده‌رگای ماڵه‌که‌مان
    کوڕی دراوسێ که‌مان ناردبووی ناونیشانه‌که‌ی ناوی من و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
    (خۆشمده‌وێی)نوسرابوو،ووتم خۆشه‌ویستی:

    ‌جورئه‌ته‌ ، شێتیه‌...

    کاتێک کوڕیی دراوسێ که‌مان منی ماره‌کرد یه‌که‌م ووشه‌ که‌پێی ووتم
    (تۆم خۆشده‌وێ)..وتم خۆشه‌ویستی:

    ده‌سه‌ڵاته‌ ، ئیشکردنه‌ ، ئامانجه‌ هه‌روه‌ها ئیراده‌یه‌....

    شووم کرد و له‌ڕۆژی دووه‌می زه‌واج پیاوه‌که‌م ماچێکی له‌ سه‌رم کرد
    پێی گوتم من تۆم خۆش ده‌وێت ووتم خۆشه‌ویستی:

    په‌رۆشیه‌ ، خه‌م خواردنه‌ ، میهره‌بانیه‌....

    ساڵێک تێپه‌ڕی یه‌که‌م مناڵم بوو من ماندوو بووم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌که‌م
    ڕاکشابووم پیاوه‌که‌م هاته‌لام و ده‌ستی گرتم پێی گوتم تۆم خۆشده‌وێ
    ووتم خۆشه‌ویستی :

    سوپاس کردنه‌ ، ڕێزگرتنه‌ ، به‌زه‌ییه‌ ، دڵسۆزیه‌....

    دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی، ده‌رکه‌وتنی مووی سپی له‌ سه‌رم
    هه‌روه‌ها ژنهێنانی مناڵه‌کان،پیاوه‌کم به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ سه‌یری قژمی کرد
    به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێی گووتم خۆشمده‌وێی ووتم خۆشه‌ویستی:

    به‌خشنده‌ییه‌ ، دڵسۆزیه‌‌...
    ته‌مه‌نمان درێژ بوو و پیربووین هه‌مووجارێک پیاوه‌ خۆسه‌ویسته‌که‌م
    پێم ده‌ڵێ خۆشمده‌وێی ده‌ڵێم خۆشه‌ویستی :

    وه‌فایه‌ ،باوه‌ڕپێکردنه‌ ،سۆزو ئه‌مه‌که‌ ،به‌خشینه‌....

    ‌ئه‌مه‌یه‌ خۆشه‌ویستی به‌بچووکی ده‌ست پێ ده‌کات و
    به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌وره‌ ده‌بێت
    خۆشه‌ویستی دووره‌ له‌و تاوانانه‌ی‌ که‌ به‌ناوی خوشه ويستيه وه ئه‌نجام ده‌درێ .


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 3:13 am