يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    گـه‌ر ده‌تـه‌وێـت تـه‌نـدروسـت و تـه‌مـه‌ن درێـژ بـیـت ڕۆژانـه‌ مـومـاره‌سـه‌ی‌ سـێـكـس بـكـه‌ لـه‌گـه‌ڵ خـێـزانـه‌كـه‌تـدا

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    گـه‌ر ده‌تـه‌وێـت تـه‌نـدروسـت و تـه‌مـه‌ن درێـژ بـیـت ڕۆژانـه‌ مـومـاره‌سـه‌ی‌ سـێـكـس بـكـه‌ لـه‌گـه‌ڵ خـێـزانـه‌كـه‌تـدا

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة سبتمبر 02, 2011 9:09 pm



    كێشه‌ و گیرو گرفتی‌ یه‌كه‌می‌ خێزانه‌كان له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا چیه‌ ؟ ئایا قه‌ڵه‌ویه‌ ؟ نه‌خێر, ئه‌ی‌ نه‌خۆشی و هه‌ژاری‌ و بێده‌رامه‌تیه‌ ؟ نه‌خێر, به‌ڵكو كه‌میی موماره‌سه‌ كردنی‌ سێكسیه‌ له‌نێویاندا, كه‌ئه‌وه‌ بۆخۆی‌ بووه‌ته‌ گرفتێكی‌ گه‌وره‌ و ئاڵۆزیی زۆری‌ ژن و مێرده‌كان له‌وێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌, ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ووته‌ی‌ دكتۆر " مـحـمـد ئــاز ", كه‌سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ – كــه‌م – موماره‌سه‌ كردنی‌ سێكس له‌نێو ژن و مێرده‌كاندا بووه‌ته‌ گرفتێكی‌ گه‌وره‌ و تووش بوونی‌ خێزانه‌كان به‌نه‌خۆشیی زۆر و ده‌گمه‌ن, كه‌ڕه‌نگه‌ زۆر جار بگاته‌ حاڵه‌تی‌ مردنیش .
    دكتۆر ئاز له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژامه‌وانییدا له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتی‌ :
    زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ست به‌ئارامی‌ و ڕه‌زامه‌ندیی ته‌واوه‌تی‌ ناكه‌ن له‌ژیانی‌ خێزانییاندا, به‌مانایه‌كی‌ تر له‌ژیانی‌ سێكسیاندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا .
    ئه‌و ووتیشی ئه‌و ووته‌ كۆن و بێـزراوه‌ی‌ كه‌ده‌ڵێت :
    ئای‌ ئه‌مڕۆ زۆر ماندوو بووم هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی‌ و ماندوویی ده‌كه‌م, ووته‌یه‌كی‌ زۆر بێ جێ‌ و بێ‌ بنه‌مایه‌, بۆیه‌ من ده‌ڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌ندروستیت باش بێت و ژیانێكی‌ خۆش به‌سه‌ر به‌ریت, شه‌وانه‌ و پێش نوستن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا موماره‌سه‌ی‌ سێكسی خۆت بكه‌, سێكس جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ نێوان ژیان و مردنته‌, جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ ژیانی‌ به‌خته‌وه‌ر و به‌دبه‌ختیته‌, لانی‌ كه‌م ده‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار موماره‌سه‌ی‌ سێكس بكه‌یت, ئێمه‌ له‌توێژینه‌وه‌ و كاره‌تایبه‌تیه‌كانمانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌زیاد كردنی‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ( 3 ) سێ جار, ڕه‌نگه‌ له‌كۆی‌ ته‌مه‌نت سێ ساڵ ته‌مه‌نت درێژ تر بكات و ته‌ندروستیشت زۆر باشتر ده‌بێت, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌من دڵنیاییت ده‌ده‌مێ‌ له‌وه‌ی‌ كه‌كه‌ش و هه‌وای‌ نێو ماڵ و خێزانه‌كانیش خۆشتر و ئاسووده‌ تر ده‌بێت و برینی‌ زۆرێك له‌گرفته‌ خێزانیه‌كان ساڕێـژ ده‌بێت, ئێستا هیوادارم كه‌ئه‌م ڕێنماییانه‌ وات لێبكات كه‌شه‌وانه‌ و به‌ر له‌نوستن كاری‌ سه‌رجێیی خۆت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكخراو و ئارام ئه‌نجام بده‌یت .
    له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ئایا بۆچی‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ و به‌تایبه‌تیش پیاوان پێویستیی ته‌واوه‌تیی خۆیان له‌سێكسی دروست ده‌ستناكه‌وێت, دكتۆر ئـاز ووتی‌ : به‌ڕاستی‌ زۆرێك له‌ئافره‌تان حه‌ز و ویستی‌ سێكسی و هـه‌ستی‌ ئاسووده‌ییان بۆ سێـكس نیه‌, زۆرێك له‌وان هه‌ستی‌ سـۆزی‌ ڕۆمانسیانه‌ له‌كرداری‌ سێكسدا نادۆزنه‌وه‌, به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كان له‌هه‌ر حه‌وت ئافره‌تی‌ ئه‌مریكی یه‌كێكیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسی لادروست نه‌بووه‌ و ئاره‌زووی‌ ناكات .




    ستانده ر


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 1:57 am