يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    هـــه‌نـــار ... بـاشـتـریـن ڤـیـاگـرای‌ سـروشـتـی‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    هـــه‌نـــار ... بـاشـتـریـن ڤـیـاگـرای‌ سـروشـتـی‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة سبتمبر 02, 2011 9:12 pm


    هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ پاییزیه‌ به‌تام و به‌له‌زه‌ته‌كان, كه‌باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان هه‌روه‌ك زانایان و پزیشكانی‌ پسپۆڕ له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كانیانه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و به‌هێزترین هۆكاریشه‌ بۆ به‌هێزتر كردنی‌ توانا سێكسیه‌كانی‌ مرۆڤ, كه‌له‌و ڕووه‌وه‌ رۆِڵی‌ ڤیاگرای‌ سروشتی‌ ده‌بینێت .
    ڕۆژنامه‌ی‌ " ده‌یلی‌ مه‌یل " ی‌ به‌ریتانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌توێژه‌ره‌وان و زانایانی‌ زانكۆی‌ – ئه‌دنبره‌ – بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار توانایه‌كی‌ باشی هه‌یه‌ له‌تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌وریه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌, كه‌چه‌ند كه‌سێكیان خستووه‌ته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌وه‌ و ڕۆژانه‌ په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناریان داونه‌تێ‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك و دواتر بۆیان ئاشكرا بووه‌ كه‌ته‌واوی‌ چه‌وریه‌ زیاده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌یان تواوه‌ته‌وه‌ و چالاكیی گه‌ده‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش زیادیكردووه‌, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌هه‌نار سوودێكی‌ ئێجگار باشیشی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌نه‌خۆشیی فشاری‌ خوێن و دڵ و جگه‌ریان هه‌یه‌ .
    ئه‌مه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ زانكۆی‌ – بوستن – ی‌ ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌هه‌نار یاریده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازیی سێكسی لای‌ پیاوان, به‌ده‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌باشترین چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و به‌رگریكارێكی‌ كارایه‌ له‌به‌رده‌م شێرپه‌نجه‌دا, چونكه‌ چه‌ند مه‌وادێكی‌ زۆری‌ دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوونی‌ تێدایه‌ .
    له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناریان داوه‌ته‌ چه‌ندین ( كه‌روێشك ) و دوای‌ ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌توانا و خێرایی هه‌ڵدانی‌ خوێن له‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ییانه‌وه‌ زۆر زیادیكردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌هێزتر و ڕێكخراوتر چالاكیی سێكسیان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌هه‌نار چه‌ند مه‌وادێكی‌ زۆری‌ دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوون و كارۆناتی‌ تێدایه‌ وه‌ك " فینولیه‌ و تانین ", كه‌به‌ربه‌ستێكی‌ باشن بۆ ژه‌هراوی‌ نه‌بوونی‌ پڕۆتینه‌ گۆشتیه‌كان و به‌ر له‌زیادبوونی‌ كۆلیسترۆڵ و چه‌وریی ناو خوێن ده‌گرێت, كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ ڕه‌ق بوون و گیرانی‌ خوێنبه‌ره‌كان, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌چه‌ند مه‌وادێكی‌ تری‌ به‌سوودی‌ بۆ لاشه‌ی‌ مرۆڤ تێدایه‌, وه‌ك شه‌كری‌ سروشتیی به‌سوود و پڕۆتین و ترشی لیمۆ و چه‌ند ڤیتامین و كانزایه‌كی‌ تریش .
    توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ زانكۆی‌ – كالیفۆرنیا – ی‌ ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی‌ پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار ڕۆڵی‌ ڤیاگرای‌ سروشتی‌ ده‌گێڕێت له‌به‌هێزتر كردنی‌ چالاكیه‌ سێكسه‌كان و چاره‌سه‌ری‌ لاوازیه‌ سێكسیه‌كاندا, چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌و ماددانه‌ی‌ كه‌دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوونن, وه‌ هاتوچۆی‌ خوێن له‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی پیاواندا خێراتر و چالاكتر ده‌كات, وه‌به‌كارهێنان و خواردنی‌, یان خواردنه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی‌ شه‌ربه‌ت بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك هه‌مان كاریگه‌ریی ڤیاگرا و بگره‌ زیاتریشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .
    هه‌ر به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا, ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چاره‌كه‌ لیترێك له‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی‌ پڕۆستات, كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی‌ ته‌مه‌ندا مه‌ترسیه‌كانی‌ زیاتر و زیاتر ده‌بێت .
    جگه‌ له‌و سوود و چاره‌سه‌ره‌ زۆرانه‌ی‌, ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ دوو كوپ شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین ده‌رمانه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ سك چوون و هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌ و گه‌ده‌ و سه‌رئێشه‌ش, وه‌به‌رگریكارێكی‌ باشیشه‌ بۆ دواخستنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیری له‌مرۆڤه‌كاندا .
    له‌و توێژینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار و هه‌نگوین به‌تێكه‌ڵی‌ ڕیخۆڵه‌كان نه‌رم ده‌كات و ڕێڕه‌وی‌ میزه‌ڕۆش به‌باشی پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌وكردن و به‌ردی‌ گورچیله‌ و ئازاری‌ سنگیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هه‌ناسه‌دانیش ئاسانتر و خۆشتر ده‌كات .


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:50 am