يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    خراپیەكانی سێكسی ئەلیكترۆنی

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    خراپیەكانی سێكسی ئەلیكترۆنی

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة سبتمبر 02, 2011 9:17 pm




    بەشێوەیەكی گشتی كەسانی عەوداڵ و پەرۆشی سێكسیی ئینتەرنێت زۆر نین. لە توێژینەوەیەكدا هاتووە كە ئێستا نزیكەی 75 ملیۆن كەس ئینتەرنێت بەكاردێنن، لەو ژمارە زۆرەی كە ئینتەرنێت بەكاردێنن، تەنها %15ـی دەچنە ناو سایتە سێكسییە تایبەتەكانەوە. لەلێكۆڵینەوەیەكی تردا هاتووە، كە ئەوانەی كاتێكی زۆر بەرانبەر ئەم سایتانەی وێبدا دادەنیشن، لەوانەیە دوچاری گرفتی دەروونی-سێكسی ببنەوە بەشێوەی ئیندیفاعی سێكسی Sexual Compulsivity یان گرفتی دەروونی تر.
    هەروەها لە خوێندنێكدا هاتووە، كە نزیكەی 15% ــ 30%ـی ئەوانەی كە رۆژانە ئینتەرنێت بەكاردێنن، سەردانی سایتە سێكسییەكان دەكەن، یان چاتی سایبەرسێكس ئەنجام دەدەن. ئەمەش بێگومان رێژەیەكی بەرزە و دیاردەكەش لە زیادبووندایە، دەكرێ ئەم كەسانە ناوزەد بكەین بە راهاتووان لەسەر چاتی سایبەرسێكس Cyber Chat Addicts. دانیشتن بەرانبەر كیبۆردی كۆمپیوتەر، ناردن و وەرگرتنی نامەی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، هەردوو رەگەز، لە هەموو تەمەنەكان، منداڵ، پێگەیشتوو، سەڵت، خێزاندار، هەروەها هەموو سنوورەكانی وڵاتانی بڕیوە.
    پتر لە 70000 وێبسایتی تایبەت بە سێكس هەیە، تەنها ساڵی 1998 نزیكەی 9.6 ملیۆن كەس سەردانی ئەم سایتانەیان دەكرد، ئەم سایتانە رۆژانە لە زیادبووندان. بە شێوەیەكی تێكڕایی، سێكسی ئەلیكترۆنی زیانبەخشە! لەبەهای مرۆیی كەم دەكاتەوە، كەسەكە هەست بەكەموكوڕی دەكات، هەست بەوە دەكات، كە شتێكی نەشازی لەگەڵ سروشتدا كردووە، هەروەها چەندین پرسیاری دیكەی بۆ پەیدا دەبن.
    راستە ئەو كەسە هەست بەسەربەستییەكی تەواو و بێسنوور دەكات لەسێكسی ئینتەرنێتدا و بە كراوەیی باسی فەنتازیا و لایەنە شاراوەكانی سێكسی خۆی دەكات (كە بەشێوەیەكی حەتمی باشتر دەوروژێت)، لەهەمان كاتیشدا دوورە لە هەموو سانسۆر و ئاشكرابوونێكەوە. جگە لەمانە سایبەرسێكس رێگایەكی سەلامەت و تایبەتە بۆ دەرخستنی فەنتازیاكان و تامەزرۆیی سەبارەت بە لادانە سێكسییەكان و سێكسی بەكۆمەڵ و هۆمۆسێكسوالێتی و جل گۆڕینەوە...هتد.
    بەهەر حاڵ هەرزانی و ئاسانی گەیشتن بەئینتەرنێت وای كردووە، زۆر كەس ئەم تاقیكردنەوە سێكسییە بكەن، لەوكاتەی كە ناتوانن بە شێوەیەكی نۆرماڵ ئەنجامی بدەن، یان لێی بێبەشن. تا ئێستا هیچ سنوورێكی یاسایی بۆ سایبەرسێكس دانەنراوە. ئایا سایبەرسێكس دەكەوێتە نێو سێكسفرۆشیەوە Prostitutionیان نا؟ ئەمەش تائێستا نیشانەی پرسیاری لەسەرە. ئەو كەسە بەدەستێك لەسەر كیبۆرددا وشەی سێكسی و وروژێنەر دەنووسێ و بەدەستەكەی تر دەستپەڕ لێدەدات لەگەڵ ئەو كەسەی كە چاتی لەگەڵدا دەكات، هەروەها لەگەڵ بینینی وێنەی ڤیدیۆیی سێكسی (كە بەپێی داوا جوولەی سێكسی وروژێنەر ئەنجام دەدات) چەند ساتێك لەنێو رۆمانسیەتی ئینتەرنێتدا بەسەر دەبات.
    كەواتە سایبەر سێكس بە پێناسە سادەكەیەوە بریتییە لە ( كۆمیونیكەیشن + دەستپەڕ)، بە مانایەكی دیكە، دامركاندنی حەزە سێكسییەكانی خودی (كەسی) لەوكاتەی كە هاوبەش دەبێ لەگەڵ هەموو وردەكارییەكانی هزر و فەنتازیا لەگەڵ یەكێكی تردا. كەواتە وەكو سێكسی تەلەفۆن Phone sex وایە، بەڵام تەنها جیاوازی بریتییە لەوەی كە رێگای پەیوەندیكردنەكە جیاوازە. ئەوەی كە زیاتر یەكێك بۆ راهاتن لەسەر سایبەرسێكسدا رادەكێشێت، بریتییە لەوەی كە لە سایبەرسێكسدا جگە لەدەنگ، كامێرای وێب رۆڵی گەورە دەبینێ، كە وێنەی ڤیدیۆیی جوولاو بە شێوەی وروژێنەری سێكسیی بەهێز و كاریگەریان هەیە.
    لەوكاتەی كە یەكێكی خێزاندار بۆ ئەم جیهانەی فەنتازیا كاتێكی زۆر و ماندووبوونێكی زۆر تەرخان دەكات، لەوانەیە ئەمە كاریگەری نێگەتیڤ بكاتە سەر پەیوەندیی هاوسەرێتی لەهەردوو ئاستی دەروونی و سێكسییەوە.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:49 am