يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ئه‌و كچانه‌ی‌ نهێنییه‌كانیان بۆ باوكیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ئاسووده‌ن

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    ئه‌و كچانه‌ی‌ نهێنییه‌كانیان بۆ باوكیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ئاسووده‌ن

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة سبتمبر 02, 2011 9:22 pm




    كاڵێ‌ ئه‌نوه‌ر له‌سلێمانی‌:
    ئه‌و كچانه‌ی‌ نهێنی خۆیان بۆ باوكیان ئاشكرا ده‌كه‌ن خۆیان به‌ئاسووده‌تر ده‌زانن، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ته‌نها نهێنییه‌كانیان به‌دایكیان ده‌ڵێن.
    ئه‌و كچانه‌ی‌ هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یان نه‌ بۆ دایك نه‌ بۆ باوك نهێنی نییه‌، ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ زیاتر ئاسووده‌ بوون‌و باوكیان بۆیان بووه‌ته‌ یارمه‌تیده‌ر.
    "به‌وپه‌ڕی‌ متمانه‌وه‌ هه‌موو به‌سه‌رهاتی‌ ڕۆژانه‌م له‌گه‌ڵ باوكمدا باسده‌كه‌م‌و بیرو بۆچوونه‌كانمان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین وه‌ك دوو هاوڕێ‌". تاران مه‌حمود ـ ته‌مه‌ن 28 ساڵ وای وت.
    تاران به‌پێچه‌وانه‌ی‌ زۆرێك له‌و كچانه‌ی‌ ناتوانن نهێنییه‌كانی خۆیان بۆ باوكیان ئاشكرا بكه‌ن، هێنده‌ متمانه‌ی‌ به‌باوكی‌ هه‌یه‌ بۆ باسكردنی‌ به‌سه‌رهاتی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ متمانه‌ی‌ به‌كه‌سی تر نییه‌.
    ئه‌و وتی‌"هیچ شتێك به‌قه‌د ئه‌وه‌ ئاسووده‌م ناكات كه‌ نهێنییه‌كانم لای باوكم باسبكه‌م".
    تاران پێیوایه‌ په‌یوه‌ندی‌ باوك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ده‌بێت له‌لایه‌ن كچه‌كه‌و باوكه‌كه‌وه‌ پته‌وتر بكرێت. وتی‌"به‌مه‌رجێك ئه‌و خێزانه‌ ئاستی‌ ڕۆشنبیریان به‌رزبێت". هه‌روه‌ها وتی‌"كچ ده‌بێت هه‌بوونی‌ خۆی‌ بسه‌لمێنێت بتوانێت ئه‌و شه‌رمه‌ بشكێنێت كه‌ له‌ناو زۆرێك له‌خێزانه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسووده‌ بێت".
    نه‌رمین عه‌ونی، 21 ساڵ، ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ باوك ببێته‌ یارمه‌تیده‌ری كچه‌كه‌ی‌ پێویسته‌ كچان نهێنی خۆیان لای باوكیان باسبكه‌ن. وتی‌"ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانم لای باوكم بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌ڵه‌ دوورم بخاته‌وه‌، چونكه‌ من هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ نهێنییه‌كانی خۆمم پێووتووه‌‌و ئه‌ویش ڕێنمایی كردووم".
    نه‌رمین وتی‌"ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانم خۆشحاڵیكردووم‌و باوكیشم ئاسووده‌ی‌ كردووم".
    له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌هۆی كلتوور‌و داب‌ونه‌ریته‌وه‌ كچان نهێنییه‌كانیان لای باوكیان ئاشكراناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها په‌نا بۆ دایكیان ده‌به‌ن. به‌ڵام به‌هۆی كرانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ به‌جورئه‌ته‌وه‌ نهێنییه‌كانیان لای باوكیان باسده‌كه‌ن زیادی كردووه‌.
    نیگا جه‌بار ته‌مه‌ن 22 ساڵ پێیوایه‌ به‌هۆی جیاوازی په‌روه‌رده‌ی‌ خێزان‌و ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌ خێزانه‌كانه‌وه‌، زۆرینه‌ی‌ كچان نه‌یانتوانیوه‌ نهێنییه‌كانیان لای باوكیان ئاشكرا بكه‌ن.
    نیگار وتی‌"له‌زۆربه‌ی‌ خێزاندا كچ بۆی‌ نییه‌ له‌قسه‌ی‌ باوكیدا قسه‌ بكات، به‌ڵكو ده‌بێـت ملكه‌چی‌ بۆچوونه‌كانی‌ باوكی‌ بێت ئه‌مه‌ش داب‌ونه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وایكردووه‌ به‌و جۆره‌ بێت".
    "باوكم تائێستا جه‌ژنه‌پیرۆزه‌شم لێ ناكات ئیتر چۆن بتوانم ڕازی‌ دڵمی‌ لا باسبكه‌م".
    سۆزیار عه‌زیز ـ ته‌مه‌ن 26 ساڵ وای وت. سۆزیار له‌ماڵه‌وه‌ 4 خوشك‌و 3 بران، وتی‌"باوكم وه‌ك بێگانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌ی‌ كوڕه‌كانه‌وه‌".
    باوكی سۆزیار نه‌خوێنده‌واره‌، بۆیه‌ وتی‌"ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ لاوازی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی‌ نێوانمانه‌". هه‌وره‌ها وتی‌"باوكسالاری له‌كوردستان وایكردووه‌ ده‌بێت كچ ملكه‌چی‌ داواكارییه‌كانی‌ باوك بێت تا ده‌چێته‌ لای‌ مێرده‌كه‌ی‌".
    ئاوات مه‌حمود پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن 43 ساڵ، لاوازی‌ په‌یوه‌ندی‌ كچ‌و باوك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ متمانه‌ نه‌بوونی‌ كچان به‌ده‌ربڕینی‌ قسه‌كانی‌ خۆیان.
    ئه‌و پیاوه‌ ماوه‌ی‌ 22 ساڵه‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه‌‌و خاوه‌نی‌ سێ‌ كچه‌، وتی‌"تائێستا وه‌ك هاوڕێیه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا ده‌كه‌م هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت من‌و دایكیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌".
    به‌لای ئاوات ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌ كه‌سه‌كان كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وبێت یاخود لاواز. هه‌روه‌ها وتی‌"هۆكارێكی‌ تریش كچان خۆیانن كه‌متمانه‌یان به‌قسه‌ی‌ خۆیان نییه‌ كاتێك به‌رامبه‌ر باوكیان ده‌دوێن ناتوانن بیروبۆچوونی‌ خۆیان ڕاشكاوانه‌ له‌به‌رده‌م باوكیان باس بكه‌ن".
    عه‌لی‌ به‌كر توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ده‌ستوور ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی‌ باوك له‌گه‌ڵ كچدا په‌یوه‌ندیه‌كی‌ لاواز بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی‌ كرانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌ره‌و پته‌وبوون ڕۆیشتووه‌.
    ئه‌و توێژه‌ره‌ داب‌ونه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌بینێت له‌لاوازی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌. وتی‌"تائێستاش زۆرێك له‌تاكی‌ كوردی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌داب‌ونه‌ریته‌وه‌ بۆیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌زۆربه‌ی‌ خێزانه‌كاندا لاواز ده‌رده‌كه‌وێت".

    سه‌رچاوه‌: ده‌ستور


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 2:00 am