يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    سێكس له ژیانی مرۆڤدا((( بةهيزترين بابه ت)))بۆ هه‌رزکاران .. هه‌رزکاران ‌وه‌رن ‌وه‌رن

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    سێكس له ژیانی مرۆڤدا((( بةهيزترين بابه ت)))بۆ هه‌رزکاران .. هه‌رزکاران ‌وه‌رن ‌وه‌رن

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 04, 2011 4:51 am

    گرنگی سێكس له ژیانی مرۆڤدا به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ بۆ سێكسكردن زۆر چالاك ده‌بێت، كه‌چی له هه‌ندێ كاتی تردا زۆر لاواز ده‌بێت.

    ئه‌م چالاكیانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت. جا چ ئه‌مانه به‌شێوه‌ی كردار بن یان شێوه‌ی هه‌ست. چه‌‌ندین هۆكار کاریگه‌ر هه‌یه، ئه‌وانه‌ی چالاکی مرۆڤ بۆ سێکس دگۆڕن؛ له هه‌مووی گرنگتر هۆكاری ده‌ركییه،‌ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریكه‌ی زۆری بۆ سه‌ر هه‌ستی مرۆڤ هه‌یه.

    قۆناغی گه‌شه‌كردن

    قۆناغی گه‌شه‌ له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا ده‌ست پێده‌كات، به‌واتا چوونه ناو قۆناغی مێینه‌ یان نێرینه، ئه‌مه‌ش به گه‌شه كردنی كۆنه‌ندامی زاووزێ داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ش ئاماده‌یی بۆ زاوزێ ده‌بێت.

    له‌م قۆناغه‌دا له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌گۆڕێت زۆرجار بارێكی ناهه‌موار دروست ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ هه‌ست به شه‌رمی ده‌كات و یان هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كات، یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌م هه‌ستانه دروست ده‌بن.

    له‌م قۆناغه‌ ناسكه‌دا‌ كاریگه‌ری چوارده‌وور بۆ سه‌ر مرۆڤ زۆر زۆره، هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك هه‌رزه‌كار شێوازی كه‌سێك یان ‌ئاره‌زووێكی تایبه‌ت به خۆیان وه‌رده‌گرن.

    سوڕی مانگانه

    له مێینه‌دا دوو هێلكه‌دان هه‌یه، ئه‌م دوو هێلكه‌دانه‌ش هه‌ڵگری چه‌ندین هه‌زار هێلكه‌ی نه‌پیتراون. پاش قۆناغی گه‌شه‌ هێلكه‌دان هه‌موو مانگێك هێلكه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م هێلكه‌یه به‌هۆی سپێرمه‌وه نه‌پیتێنرێت، ئه‌وا هێلكه‌كه ده‌مرێت. هێلكه‌دان هه‌موو مانگێك ئاماده‌یی خۆی بۆ سكپڕبوون نیشان ده‌دات و دیواری ناو هێلكه‌دان له‌م كاته‌دا ناسك و ته‌نك ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر بێتوو جووتبوون ڕوو نه‌دات یان سپێرم نه‌گاته هێلكه‌دان، ئه‌وا هێلكه‌ له كۆئه‌ندامی مێینه‌وه دێته‌ ده‌رێ و به‌مه‌ش سوڕی مانگانه‌ دروست ده‌بێت. به‌چاو ناتوانرێت هێلكه‌ی سووڕی مانگانه ببینرێت، چونكه زۆر بچووكه.

    ده‌ركه‌وتنی سوڕی مانگانه له كچێكه‌وه بۆ كچێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، زۆر کچ هه‌ست به‌گه‌رمێكی زۆری ناو له‌شیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌ستێكی ئه‌وتۆیان نییه، هاوكاتیش زۆر كچ هه‌ست به‌ ئازارێكی یه‌کجار زۆر ده‌كه‌ن.

    هه‌ردوو مه‌مك له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌شی كچن، ئه‌وه‌ی له‌کاتی سووڕی مانگانه‌دا ئازاریان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكاتیش هه‌ردوو مه‌مك شێوازێكی گه‌وره‌تر وه‌رده‌‌گرن و‌ هه‌روه‌ها چه‌ند زیپكه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووی كچان ده‌رده‌كه‌وێت.

    له كۆتایی ته‌مه‌نی چل و سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا ڕه‌گه‌زی مێینه له سوڕی هێلكه ده‌وه‌ستێته‌وه و توانایی دروستكردنی منداڵیشی نامێنێت.

    گۆڕانكارییه‌كانی ‌نێو ڕه‌گه‌زی مێینه‌

    - گه‌وره‌بوونی هه‌ردوو مه‌مك هاوتا به‌ ئازارێكی زۆر
    - ده‌ركه‌وتنی موو له بن باڵ و به‌ر
    - پان بوونی سمت
    - كۆئه‌ندامی زاووزێ گه‌شه‌ ده‌كات و هێلكه‌دان ده‌ست به‌ده‌ركردنی هێلكه ده‌كات؛ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م سوڕی مانگانه ڕوو ده‌دات

    گۆڕانكارییه‌كانی نێو ڕه‌گه‌زی نێرینه

    - گه‌شه كردنی سنگ و شان
    - هاتنی ڕیش و سمێڵ كۆئه‌ندامی زاووزێ و گه‌وره بوونی گون
    - ده‌رچونی سپێرم له‌ كۆئه‌ندامی زاوزێیه‌وه، ئه‌مه‌ش یان به‌ ده‌ستهێنان به‌سه‌ر به‌شی نێرینه‌ی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش به "ده‌ستپه‌ڕ" ده‌ناسرێت، یان له كاتی خه‌و دا، ئه‌وه‌ش به "شه‌یتانی بوون" ناو ده‌برێت

    ڕێنمایی پێویست بۆ قۆناغی هه‌رزکار

    له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه گه‌وره‌كان ڕاستی ته‌واوه‌تی به منداڵه‌كانیان بڵێن و ڕێنمای ته‌ندروستی ته‌واویان نیشان بده‌ن. چونكه له‌م قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار هه‌ستێكی زۆر جیاوازی له قۆناغه‌کانی پێش و پاش هه‌رزه‌کاریدا هه‌یه. هه‌ر زانیارێكی هه‌ڵه یان هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌گونجاو به‌شێوه‌یه‌كی ناهه‌موار به‌سه‌ر هه‌رزكاردا ده‌شكێته‌وه.

    سێكس شتێكی خۆشه به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا قورسی و ناهه‌مواری خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت مرۆڤ چ كوڕ یان کچ ئاگاداری خۆیان بن له‌ كاتی كردنی سێكسدا. چونكه له ڕ‌ێگای سێكسه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه تووشی مرۆڤ ده‌بن، كه ئه‌وانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ‌تایبه‌ت تووشی ڕه‌گه‌زی مێینه ده‌بن‌، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته ڕێگای ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی كاری سێكس خۆی پێش خۆشییه‌كانی بخات.

    فاكتۆره‌كانی نه‌مانی ئاره‌زوو بۆ سێكس له‌نێو ‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا

    زۆر گرنگه بۆ ڕه‌گه‌زی نێرینه له‌وه شاره‌زا بن، كه خۆشی و ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ت هۆكاری ئاسووده‌كردن و تێركردنی ڕه‌گه‌زی نێرینه له‌‌كاتی سێكسدا، هه‌ربۆیه نابێت زۆر له‌ئافر‌ه‌ت بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی سێكس، ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت ئاره‌زووی له‌سه‌ر نه‌بێت.

    خه‌ته‌نه‌كردن یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی، ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له خۆشییه‌كانی سێكس بێبه‌شده‌كات. خه‌ته‌نه‌كردنیش له‌زۆربه‌ی زۆری ‌وڵاته‌كانی جیهانی سێیه‌مدا په‌یڕه‌‌و ده‌كرێت، ئه‌وه‌‌ش ده‌بێته هۆکاری وشكبوونه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاووزێ ئافر‌ه‌‌ت و ئافره‌تان ده‌رچه‌ی زێیان زۆر به‌قورسی ته‌ڕ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م كرداره نامرۆڤانه‌یه كار ده‌كاته سه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌گه‌ری له‌‌بارچوونی منداڵ، چونكه له‌ڕێگای خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه به‌شێكی گرنگی كۆئه‌ندامی زاووزێ مێینه ده‌بڕێت.

    به‌شوودانی كچان دوور له‌‌ئاره‌زووی خۆیان، هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت خۆشی له سێكس نه‌بینێت. چونكه ئه‌و كچه مێرده‌كه‌ی وه‌ك كه‌سێكی بێگانه ته‌ماشا ده‌كات و ناتوانێت وه‌ك پێویست تێكه‌ڵی ببێت.

    چ كاتێك پێویسته ئافره‌تان و پیاوان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن؟

    ئافره‌تان پێویسته به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیاردانه‌ی خواره‌وه ده‌ستبه‌جێ سه‌دانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌ن:

    - ده‌رچونی شله‌مه‌نی له كۆئه‌ندامی زاووزێ، ئه‌گه‌ر بێتوو بۆن و ڕه‌نگێكی سه‌یریان هه‌بێت
    - هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی میزكردن
    - هه‌ستكردن به ئازار له چوارده‌ووری كۆئه‌ندامی زاووزێ
    - هه‌ستكردن به‌ ئازار له‌كاتی جوتبوون
    - ده‌ركه‌وتنی زیپكه یان برین له چوارده‌و‌وری كۆئه‌ندامی زاووزێ

    پیاوان پێویسته به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیاردانه‌ی خواره‌وه ده‌ستبه‌جێ سه‌دانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌ن:

    - ده‌رچوونی شله‌مه‌نی، ئه‌وانه‌ی بۆن و ڕه‌نگێكی سه‌یریان لێ دێت
    - هه‌ست كردن به ئازار له كاتی میزكردن
    - هه‌ست كردن به ئازار له چوارده‌ووری كۆئه‌ندامی زاووزێ
    - ده‌ركه‌وتنی برین یان گۆڕانكاری له‌سه‌ر پێستی كۆئه‌ندامی زاووزێ نێرینه‌

    په‌رده‌یی كچێنی

    په‌رده‌یی كچێنی به‌و په‌رده‌یه ده‌وترێت، ئه‌وه‌ی کچان پێش جووتبوون له‌گه‌ڵ پیاوێكدا هه‌یانه - به‌واتا ئه‌م په‌رده‌یه تایبه‌ته به‌ كچان. ئه‌م په‌رده‌یه ته‌نها به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كچێك جووتبوونی ئه‌نجامداوه یان نا. ئه‌م په‌رده‌یه هۆكاری دروستكردنی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئافره‌تانه، چونكه زۆر كچ هه‌ن به‌بێ ئه‌م په‌رده‌یه له دایك ده‌بن یان له ڕێگای مه‌شقی وه‌رز‌شییه‌وه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن یان به‌هۆی هه‌ڵگرتنی سانتی له كاتی سوڕی مانگانه‌‌یاندا - واتا له ده‌ستدانی په‌رده‌یی كچێنی هه‌ر به‌هۆی جوتبوونه‌وه له‌ده‌ست ناچێت.

    ده‌رنه‌چوونی خوێنیش واتای ئه‌وه نییه، كه كچ پێشتر په‌رده‌یی كچێنی له‌ ده‌ستدابێت.

    چه‌ند پرسیارێك

    ئایا له‌ یه‌كه‌م شه‌وی جووتبووندا سكپڕبوون ڕووده‌دات؟

    - مه‌رج نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ته‌مه‌نی گه‌شه‌دابن و ڕێگای قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ دروستكردنیان به‌كارنه‌هێنابێت و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌و كاته‌دا هێلكه‌كه‌ی‌ له هێلكه‌دانه‌وه بێته‌خوارێ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر سكپڕبوون هه‌یه.

    ئایا له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا، ئه‌گه‌ر جووتبوون بكرێت سكپڕبوون ڕووده‌دات؟

    - به‌ڵێ

    ئایا سكپڕبوون ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ر به‌پێو‌ه جووتبوون بكرێت؟

    - به‌ڵێ

    ئایا سكپڕبوون ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ر ژن دوای جووتبوون خۆی بشوات؟

    - به‌ڵێ

    گون ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێتوو سپیرم نه‌یه‌ته‌ ده‌رێ؟

    - نه‌خێر

    ئایا هه‌موو سپێرم دێته‌ ده‌رێ؟

    - نه‌خێر، هه‌ر گونێك ڕۆژی سه‌د ملیۆن سپێرم به‌رهه‌مده‌هێنێت

    ئایا پیاو تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كسه‌ر سپێرمه‌كه‌ی فڕێ نه‌دات؟

    - نه‌خێر

    ئایا ڕاسته حه‌ز بۆ سێكس له‌لای پیاو زیاتره وه‌ك له‌لای ئافره‌ت؟

    - نه‌خێر، پیاوان زوو چالاكی سێكسیان لا دروست ده‌بێت، به‌ڵام كچان شێوازێكی تر ده‌گرنه به‌ر، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ستكردن به خۆشه‌ویست و سۆز گۆڕینه‌وه‌، هه‌ربۆیه زۆر زوو بیر له سێكس ناكه‌نه‌وه



    سه رجاوه.......سايتي خۆز‌گه.......


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:50 am