يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    زیانه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ ئاوهێنانه‌وه‌:

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    زیانه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ ئاوهێنانه‌وه‌:

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 04, 2011 4:57 am

    ئاوهێنانه‌وه‌ یان(ده‌ستپه‌ڕ) له‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ پێ‌ ی‌ ده‌لێن (الاستمناْ ) یان (العاده‌ السریه‌)، به‌زمانی‌ ئینگلیزیش پێ‌ ی‌ ده‌ڵێن (masturbation) كه‌بریتی‌ یه‌ :له‌هێنانه‌وه‌ی‌ مه‌نی‌ (تۆ) و دامركاندنه‌وی‌ ئارزووی‌ سێكسی‌ به‌هه‌رهۆكارێك بێت ، بۆبه‌خشینی‌ خۆشیه‌كی‌ كاتی‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌، به‌پێ‌ ی‌ ڕای‌ چاودێرانی‌ ته‌ندروستیش 95% ڕه‌گه‌زی‌ نێر ئه‌م كاره‌ ناته‌ندروسته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌لاَم ڕێژه‌كه‌لای‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌ كه‌متره‌ ،هه‌روه‌ها ئاوهێنانه‌وه‌ له‌لایه‌ن گیاندارانیش بوونیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت مه‌یمونه‌كان و شێره‌كان، ئه‌م دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌ چه‌نده‌ها ڕاوبۆچوونی‌ جیاوازی‌ له‌سه‌ره‌ چ له‌ڕووی‌ ئاینی‌ وچ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستی‌، به‌پێ‌ ی‌ ئه‌وبه‌داواچونه‌ی‌ خۆم كه‌كردوومه‌ بۆئه‌بابه‌ت هه‌ستیاره‌ پشت به‌خوا زیانه‌كانی‌ ئه‌م خووه‌ خراپه‌ بۆخوێنه‌ر ده‌خه‌مه‌ ڕوو هیوادارم دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ خوێنه‌ر بڕیاری‌ خراپه‌وباشه‌كه‌ی‌ بدات ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ (20) زیانن كه‌توێژه‌ران و پزیشكه‌كانی‌ كۆ ن و نوێ‌ باسیان لێوه‌كردووه‌ پێشم وایه‌ هه‌رشتێك زیان له‌ته‌ندروستی‌ مرۆڤ بدات بێگومان ئاینیش به‌گشتی‌ وئیسلام به‌تایبه‌تی‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ به‌ناپه‌سند داده‌نێ‌ و پێویسته‌ گه‌نجان وه‌رچه‌رخانی‌ لێبكه‌ن وده‌ستكه‌وتێكی‌ جوان وته‌ندروست بۆلاشه‌ی‌ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن ،چونكه‌ تۆ ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆنیت بیرله‌سبه‌ینێش بكه‌وه‌ كه‌به‌ره‌به‌ره‌ ته‌مه‌نت هه‌ڵده‌كشێ‌؟؟!!
    زیانه‌كانی‌..........


    1_ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاوهێنانه‌وه‌(ده‌سته‌په‌ڕ) به‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بێته‌هۆی‌ په‌رته‌وازه‌بوونی‌ بیروهۆش و بێ هێزبوونی‌ ،هه‌روه‌ها هه‌ستیاری‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌و مێینه‌ زۆركه‌م ده‌كاته‌وه‌و بكه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ربێئیراده‌یی‌ خۆی‌ بڕوای‌ به‌خۆشی‌ نامێنێ‌.

    2-دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌وكاره‌ نه‌خوازراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجامده‌ره‌وه‌ له‌ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌په‌شیمانی‌ وشه‌رمه‌زاری‌ ده‌كات و،ده‌رونی‌ ئازارده‌دات و هه‌رگیز به‌خته‌وه‌ری‌ ناكات،هه‌روه‌كو زانا (قورتوبی‌) ده‌ڵێت ((ده‌ستپه‌ڕ زۆرعه‌یبه‌ بۆپیاوی‌ كه‌م،چ جای‌ بۆپیاوی‌ گه‌وره‌؟!!!))

    3-بكه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ ئه‌م كاره‌ دوای‌ ژن هێنان یاخود شوكردن،گه‌وره‌ترین كیشه‌ ڕه‌نگه‌توشیان بێت لای‌ پیاو(ڕه‌پ بوون) ی‌ ئامێری‌ پیاو بێ هێز ده‌بێ‌ وفیچقه‌ كردنی‌ تۆش(مه‌نی‌) كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌ش مێنێ‌ و له‌ده‌ستی‌ بدات،یاخود هه‌ستیاری‌ (ڕه‌پ بوون ) به‌ره‌و ساردبوونه‌وه‌ بچێت ، بگره‌ چێژیش له‌سه‌رجێیی‌ وه‌رناگرن ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی‌ ته‌مه‌ن ، بۆیه‌ پێوویسته‌ ژماره‌ی‌ تۆو(مه‌نی‌) له‌لای‌ پیاو40 ملیلتر كه‌متر نه‌بێت ڕێژه‌ی‌ زینده‌یی‌ له‌هه‌رپه‌ڕینێكدا (قزف)دا له‌65% كه‌متر نه‌بێت ،.

    4-دكتۆر(ئه‌نوه‌رحه‌مادی‌) ده‌ڵێت ئاوهێنانه‌وه‌ زیانی‌ زۆره‌ له‌مانه‌((بێ هێزبوونی‌ سێكسی‌ ، زووئاوهاتنه‌وه‌ دوای‌ ژن هێنان وله‌كاتی‌ سه‌رجێیی‌ و،خورابوونی‌ ئامێری‌ پیاوو.

    5-هه‌روه‌ها (د.محمد حیجازی‌) ده‌ڵێت:جگه‌ له‌زیانه‌كانی‌ ده‌روونی‌، لاشه‌ ی‌ مرۆڤ بێ هێزده‌كات وسه‌رقاڵی‌ ده‌كات،هه‌ر ئاوهێنانه‌وه‌شه‌ ده‌روازه‌ی‌ خراپه‌كاری‌ وزینایه‌. بۆیه‌شه‌(د.مسته‌فازه‌ زه‌رقا ده‌ڵێت :هه‌ركارێ زیانی‌ بۆته‌درۆستی‌ هه‌بێ ئه‌وكاره‌ ڕێگه‌پێ‌ نه‌دراوه‌و حه‌ڕامه‌،ئه‌مه‌ش بۆچوونی‌ تێكڕای‌ زانایانه‌)) 5-خووگرتن به‌م كاره‌ وای‌له‌هه‌ندێ‌ له‌پیاو كردووه‌ دوای‌ ژنهێانیش وازی‌ لێ‌ نه‌هێنێ‌ وژنه‌كه‌ی‌ بێبه‌ش بكات له‌سه‌رسه‌رجێیی‌ یاخودزۆربه‌كه‌می‌ سه‌رجێی‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كیشه‌ی‌ ڕۆژئاوایه‌ كه‌ئیستا ژن ومێرده‌كان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن پیاوو ژن ته‌نها به‌(ده‌ستپه‌ڕ )خۆیان تێرده‌كه‌ ن وبه‌سه‌رجێیی‌ دڵیان ئاوناخواته‌وه‌.

    6- زۆر به‌ دواداگه‌ڕان خۆماندوكردن به‌دوای‌ ئه‌م كاره‌دا(ژیری‌:ئاوه‌ز) ماندووده‌كات و بكه‌ره‌كه‌ سه‌رقاڵ ده‌كات وله‌هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامی‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ دا ده‌بێ‌ وبۆی‌ ماندونابێ‌ . جا مل كه‌چی‌ و ته‌سلیم بون بۆ هه‌ر هه‌لێك بۆ كرداری‌ (ده‌ستپه‌ر)، ئه‌وا ئه‌و ته‌سلیم بوونه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی ئیراده‌و شه‌خسیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌. شه‌خسیه‌تیش له‌سه‌ر ئیراده‌ به‌هێزی وه‌ستاوه‌! له‌ هۆیه‌كانی به‌هێز كردنی كه‌سایه‌تی، سنور دانانی غه‌ریزه‌ی جنسی‌ یه‌. ئه‌وه‌ته‌ د.ئه‌لكسیس كاریل له‌كتێبی‌ (الانسان ژلك المجهول ) ده‌ڵێت له‌ راستی‌ دا (زێده‌ڕِِۆیی‌ كردن له‌ كرداری جنسی ده‌بێته‌ هۆی ڕێگه‌گرتن له‌ چالاكی‌ یه‌كانی عه‌قڵی.
    (هنری میله‌ر)ی زانا ده‌ڵێ: باشترین هۆو وه‌سیله‌ بۆ پاراستنی له‌ش له‌ نه‌خۆشی، به‌تاڵ نه‌كردنی جنسه‌ پێش ژن هێنان به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت.

    7- به‌هۆی‌ ناسرووشتی‌ و له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ ده‌ستپه‌ڕئه‌ندامه‌كانی‌ نێره‌ومێیه‌ زیاترئازارده‌خۆن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ له‌جارێك زیاتر ئه‌وكاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

    8-به‌پێ‌ ی‌ بۆچوونی‌ هه‌ندێك له‌پزیشكان زۆر ڕۆچوون وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاوهێنانه‌وه‌ ئه‌ندامی‌ زاوزێ‌ بێ هێزده‌كات و له‌داهاتووشدا تووشی‌ نه‌زۆكی‌ ده‌بێت.
    9_له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌ له‌سوره‌تی‌ الطارق (یخرج من بین الصلب والترائب) واته‌ مه‌نی‌ له‌پیاودا له‌پشتی‌ ده‌رده‌چی‌ وله‌ژنداله‌سینگی‌ بۆیه‌پزیشكه‌كانی‌ بڕبڕه‌ پێیان وایه‌ (ده‌ستپه‌ڕ) ماسولكه‌كانی‌ پشت بێ‌ هێزده‌كات و ده‌بێته‌هۆی‌ پشت ئێشه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وانه‌ی‌ خوویان به‌م كاره‌ گرتبێ‌ هه‌ستیا ن به‌مه‌كردووه‌؟؟!

    10-ده‌ست لێدانی‌ به‌رده‌وام له‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ومێینه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ میكڕۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كان بۆشوێنانی‌ ترو هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی‌ خراپ بوونی‌ ئه‌ندامی‌ هه‌رسكردن (گه‌ده‌) وه‌.

    11-گه‌وره‌ترین زیانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ئه‌وكاره‌ده‌كات ، خۆی‌ له‌پڕۆسه‌ی‌ پیرۆزی‌ ژنهێنان خۆی‌ دوورده‌كات شه‌یتان به‌م فێڵه‌ ئقناعی‌ ده‌كات.

    12-به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رخه‌یاڵ پلاَوی‌ و وه‌ده‌ست نه‌هێنانی‌ خه‌یالاَته‌كان ته‌نها ماندووكردنی‌ ڕۆح ومردنی‌ ئیراده‌ ی‌ بكه‌ره‌كه‌یه‌.

    13- به‌پێ‌ ی‌ فه‌توای‌( شێخ عبدالمنصف مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاینی‌ پێشووی‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر ) هه‌ركه‌سێ‌ له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ست یاخود خۆنووساندن به‌خێزانی‌ وده‌ست بازی‌ كردن له‌گه‌ڵیدا مه‌نی‌ هاته‌وه‌ ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ .به‌لاَم ئه‌گه‌رهاتنه‌وه‌ی‌ مه‌نیه‌كه‌ ته‌نهاله‌ڕێگای‌ بیرهۆشه‌وه‌ بووئه‌واڕژووه‌كه‌ی‌ ناشكێنێ‌ ئه‌وكات وه‌كو (مه‌زی‌)هاتنه‌وه‌ وایه‌ یاخود وه‌كوشه‌یتانی‌ بوون وایه‌ پێوویسته‌ خۆی‌ بشوات وپێوویستیشه‌ خۆی‌ له‌خه‌یالاَتی‌ خراپ بپارێزێ‌.


    چاره‌سه‌ر (عیلاج):

    1-ژنهێنان وشووكردن باشترین ده‌رمانی‌ ئه‌ونه‌خۆشیه‌یه‌و ئیراده‌ به‌هێزیش له‌سه‌ر وازهێنان و ته‌رك كردنی‌.

    2-ته‌ماشاكردنی‌ هه‌موو ئافره‌تێ به‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌وه‌ خوشكی‌ تۆیه‌ یاخود دایكته‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش خۆدوورگرتن له‌ته‌ماشاكردنی‌ حه‌ڕام.

    3-مرۆڤ هه‌ركاتێ‌ بیری‌ شتی‌ خراپی‌ بۆهات هه‌وڵ بدات خۆی‌لێ‌ ڕزگاربكات و زیاتربیرله‌دروستكراوه‌جوانه‌كانی‌ خوداوسرووشت بكاته‌وه‌ .

    4- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وپه‌رتووك و ڕۆژنامانه‌ی‌ كه‌ووینه‌ی‌ ووروژێنه‌ریان تیدایه‌و نه‌كردنه‌وه‌ ی‌ سایته‌ سێكسیه‌كان وكه‌ناڵه‌ به‌دڕه‌ووشتیه‌كان.

    5-سه‌ردانیكردنی‌ خزمان وكۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی‌ چاك وات لێ‌ ده‌كات بیر له‌ئاوهێنانه‌وه‌ نه‌كه‌یته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ریش له‌خۆت دڵنیانیت كه‌متر به‌ته‌نهابه‌.
    6-وه‌رزش كردن له‌ئێواران وبه‌یانیان.

    7-گه‌ر زۆرله‌خۆت بێزاربوویت سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌و ڕێنمایی‌ وازهێنانی‌ لێ‌ وه‌ربگره‌.

    8- ڕۆژانه‌ خۆخه‌ریك نه‌كردن به‌ناوی‌ پاك كردنه‌وه‌ی‌ مووی‌ زیاده‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ زاوزێ‌ ،تاوه‌كو دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاكانی‌ جوولانی‌ شه‌هوه‌ت وفێڵی‌ نه‌گریسی‌ شه‌یتان.

    9-جگه‌ له‌ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژووبوون وگرنگی‌ دان به‌نوێژه‌كان وبه‌دواگه‌ڕانی‌ زانست وزانیاری‌.

    10-بیركردنه‌وه‌وپه‌رۆشی‌ ته‌نها بۆخۆت ئه‌گه‌ربه‌رده‌وام بیت له‌سه‌رئه‌م كاره‌ نه‌شیاوه‌ت خوانه‌كات ، شه‌رمه‌زاری‌ ڕۆژی‌ زاوایه‌تی‌ بیت وڕیسوابیت چی‌ ده‌كه‌یت؟؟!!.

    10-خۆڕۆشنبیركردن به‌خوێندنه‌وه‌وله‌به‌ركردنی‌ شتی‌ به‌سوود به‌تایبه‌تی‌ (قورئانی‌ پیرۆز)
    وفه‌رمووده‌شیرینه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌رسه‌لامی‌ خوای‌ له‌سه‌ربێت.

    تێبینی‌////باس كردنی‌ زیان وچاره‌سه‌ریی‌ یه‌كان ووته‌ی‌ زانایان وپزیشكانی‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌ .

    سه‌رچاوه‌كان :

    1 -ویكبیمیدیا
    2- سایتی‌ صحه‌ الرجل مصری‌ د.اسامه‌شعیر یحصل علی‌ جائزه‌ الدوله‌ الشعبیه‌ فی‌ العلو م التبیه‌
    3- اكاسیا البحرین
    4-سایتی‌ البوابه‌
    5-سایتی‌ (موحیت)
    6-مجله‌ " عقیدتی " .المفتی :الشیخ عبدالمنصف محمود - مدیر عام الإعلام الدینی بالازهر الشریف سابقا 7-سایتی‌ به‌هه‌شت
    8- په‌رتوكی‌ (ژن ومێردی‌ ئیسلامی‌ به‌خته‌وه‌ر)وه‌رگێڕانی‌ نه‌وامحمد سعید
    [/color]


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 3:56 pm