يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    سێكسی نێوان هاوسه‌ران له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    سێكسی نێوان هاوسه‌ران له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 04, 2011 5:01 am

    سێكسی نێوان هاوسه‌ران له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌

    دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێش نوێژ و وتاربێژی مزگه‌وتی گۆیژه‌ له‌سلێمانی مامۆستا شێخ بها‌ءالدین شێخ محی الدین نه‌قشبندی.

    سازكردنی: هیوا جه‌مال



    پرۆسه‌ی سێكسی یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌كه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری و به‌گرنگترینیان داده‌نرێت، بۆیه‌ تێنه‌گیشتن له‌مه‌وداكانی ئه‌م پرۆسه‌ گرنگه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ڕوودانی زۆر گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌هه‌ندێ جار ده‌گاته‌ ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان یان ئاژاوه‌ی به‌رده‌وام، له‌م دیمانه‌یه‌دا مامۆستا شێخ بها‌ءالدین تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێپێدراو و هێڵه‌ سووره‌كان له‌پرۆسه‌ی سێكسی نێوان هاوسه‌راندا له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌.

    • ئایا بۆ ژن و مێرد هه‌یه‌ چێژ له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسی نێوانیاندا؟

    مامۆستا شێخ بها‌ءالدین: ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌موو خێرو خۆشییه‌كی هێناوه‌ بۆ مرۆڤه‌كان له‌گشت بواره‌كانی ژیاندا، یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌ بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری جووتبوونی نێوان ژن و مێرده‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌مه‌قاسیده‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌نیكاحدا وه‌رگرتنی چێژه‌، هه‌ردوولا له‌یه‌كتر، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك چێژیان بۆ به‌ده‌ست بێ. بۆ ئه‌وه‌ی چێژی زیاتر و باشتر له‌جووتبوونی نێوان هاوسه‌راندا به‌ده‌ست بێ ئایینی پیرۆزی ئیسلام چه‌ند خاڵێكی ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌لای هه‌ندێ كه‌س وازانراوه‌ ئیسلام خۆی له‌م دۆزه‌ نه‌داوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئیسلام به‌رنامه‌ی به‌پێز و به‌هێزی هه‌یه‌ له‌مبواره‌دا، گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ش:

    1- جووتبوون یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریی و پێویسته‌ به‌به‌رنامه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت تا سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستی زیاتر بێت له‌نێوان ژن و مێرددا.

    2- پێویسته‌ ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون بكرێت وه‌ك ماچ كردن، مژینی مه‌مك به‌هه‌رشێوازێك بێ، یاری و مولاعه‌به‌ و مولاته‌فه‌ و وته‌ی به‌پێز و سه‌رنج ڕاكێش له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌كارهێنانی (بۆن)ی خۆش بۆ ژن و بۆ پیاو چونكه‌ بۆن له‌خۆدان ڕۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی جووتبووندا. به‌داخه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ كام ماكسی و كراسه‌ كۆن و چڵكن و بۆن عاره‌ق و چه‌ورییه‌، كام كراس و بیجامه‌ و قاته‌ی بۆنه‌ عاره‌قی لێدێت به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی جووتبووندا. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(هن لباس لكم و انتم لباس لهن)، واته‌: ئافره‌تان ئافره‌تان لیباسن بۆ پیاوان و پیاوان لیباسن بۆ ئافره‌تان، وشه‌ی لیباس واته‌: داپۆشین، پاراستن، جوانی. واته‌ ده‌بێت پیاو و ئافره‌ت خۆیان جوان و ڕازاوه‌ و بۆنخۆش بكه‌ن بۆ یه‌كتر. زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون: بۆن له‌كاتی جووتبووندا چه‌كی سێكسه‌.

    3- مژینی زمان و لێوی یه‌كتر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زیاتر ئاماده‌بوون بۆ جووتبوون، چونكه‌ حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌های كردووه‌، (روی ابو داود، انه صلی الله‌ علیه و سلم كان یقبل عائشه‌ و یمص لسانها). واته‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ماچی خێزانی خۆی عائشه‌ی كردووه‌ و زمانی مژیوه‌.

    4- چێژ وه‌رگرتن له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر دروسته‌ به‌مه‌رجێ پاكوخاوێن بێ، به‌دوو به‌ڵگه‌: یه‌كه‌م خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(نسا‌ووكم حرث لكم فاتوا حرثكم)، واته‌ هاوسه‌ره‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن، بچن بۆ كێڵگه‌كانتان چۆنتان ئاره‌زوو لێبوو. دووه‌م: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ(اصنعوا كل شی‌و الا النكاح)(ای نكاح الحائض)رواه مسلم. واته‌ له‌كاتی جووتبووندا هه‌موو شتێك بكه‌ن ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ جگه‌ له‌جیماع له‌كاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا.

    5- زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون: ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ مژینی په‌یوه‌ندی به‌پرۆسه‌ی جووتبوون.

    • چی هێڵی سووره‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانی نێوان ژن و مێرد، له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌؟

    مامۆستا شێخ بها‌ءالدین: هه‌موو شتێك ڕێگه‌پێدراوه‌ بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌كاتی جووتبوونی نێوان ژن و مێرددا ته‌نها دوو خاڵ نه‌بێت كه‌هێڵی سوورن و نابێت ببه‌زێنرێت، هێڵی سووڕی یه‌كه‌م: سێكسی كۆم، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت (ملعون من اتی امراته فی دبرها)، واته‌: نه‌فره‌ت لێكراوه‌ ئه‌و پیاوه‌ی سێكسی بكات له‌ڕێی كۆمی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌. یان له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئه‌فه‌رمووێت: (لاینظر الله‌ الی رجل اتی رجلا او امراه‌ فی دبرها)، واته‌ خوای گه‌وره‌ به‌سۆز و میهره‌بانییه‌وه‌ ناڕوانێته‌ پیاوێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێك یان ژنه‌كه‌ی خۆیدا سێكسی كۆم بكات). كه‌بێگومان له‌ڕوانگه‌ی پزیشكییشه‌وه‌ سێكسی كۆم ناپه‌سه‌نده‌. هێڵی سووری دووم: جووتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێتSadفاعتزلوا النساء‌و فی المحیض ولا تقربوهن حتی یطهرن). واته‌ دووره‌ په‌رێزبن له‌خێزانه‌كانتان له‌كاتی سووڕی مانگانه‌، نزیكیان مه‌بنه‌وه‌ بۆ جووتبوون تاخاوێن ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وسا پرۆسه‌ی سێكسی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. دووباره‌ له‌ڕوانگه‌ی پزیشكیشه‌وه‌ جووتبوون له‌م حاڵه‌ته‌دا نادروسته‌.

    • هه‌ندێ جار ده‌بیسترێت ژن یان پیاو به‌رهه‌ڵستی ئه‌نجامدانی جووتبوونی سێكسی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، حوكمی ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ چییه‌ له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌؟

    مامۆستا شێخ بها‌ءالدین: دروستكردنی كۆشكی هاوسه‌رگیری چه‌ند حیكمه‌ت و سوودێكی تێدایه‌، گرنگترینیان جووتبوونه‌، نه‌هێشتن و مه‌نع كردنی جووتبوون سێكسی له‌لایه‌ن پیاو یان ژن، حه‌رامه‌ و ناپه‌سه‌نده‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاری ناپه‌سه‌ند، بۆیه‌ حه‌رام كراوه‌. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ده‌فه‌رمووێتSadاذا بادت المراه‌ مهاجره‌ فراش زوجها لعنتها الملائكه‌ حتی صبح)، واته‌: هه‌ر شه‌وێك ئافره‌ت ته‌ركی سه‌رجێگه‌ی كرد له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، مێرده‌كه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكسی هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ر نه‌فره‌تی فریشته‌كان ده‌كه‌وێت هه‌تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌. دیاره‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت داوای كرد و پیاوه‌كه‌ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ بۆ جووتبوونی سێكسی به‌هه‌مان شێوه‌ پیاوه‌كه‌ به‌ر نه‌فره‌تی فریشته‌كان ده‌كه‌وێت.

    • ئایا ڕۆشنبیری سێكسیی بۆ گه‌نجان پێش چوونه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری دروسته‌؟

    مامۆستا شێخ بها‌ءالدین: به‌ڵێ زۆر زۆر پێویسته‌ شوێنێك، ڕێكخراوێك، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌م كاره‌، یاخود مامۆستایانی ئایینی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌ڕۆشنبیری سێكسیی بده‌نه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌. پێویستی ئه‌م كاره‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ لاوه‌كانمان تووشی هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕی به‌بن. به‌داخه‌وه‌ له‌وڵاتی ئێمه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕۆشنبیرییانه‌ به‌شێوازێكی خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت و بۆ كاری ناپه‌سه‌ند به‌كارده‌هێنرێت.

    • له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، هه‌ست ده‌كه‌یت چی پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ئیسلامه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانی نێوان ژن و مێرددا؟

    مامۆستا شێخ بها‌ءالدین: زۆر شت، له‌وانه‌، یه‌كه‌م: جووتبوون له‌كۆمی ئافره‌ته‌وه‌، كه‌نه‌یانزانیوه‌ یاساخ كراوه‌ له‌ئیسلامدا. دووه‌م: ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و ئاماده‌باشییانه‌ی سێكسێكی دروست به‌رهه‌مده‌هێنن. سێیه‌م: نه‌زانین و خراپ تێگه‌یشتن له‌ئیسلام به‌وه‌ی چێژ وه‌رگرتنی له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر(پیاو و ژن) حه‌رام كردووه‌، وه‌ك مژینی مه‌مك و لێو و زمان و ئه‌ندامی هه‌ستیاری یه‌كتر، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ تێگه‌یشتنێكی دووره‌ له‌حه‌قیقه‌تی ئیسلامه‌وه‌، ئایینی پیرۆزی ئیسلام وێڕای حه‌ڵاڵ كردنی هه‌موو ئه‌مانه‌، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی تریش ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك: پاكوخاوێنی ڕاگرتنی جه‌سته‌ و تاشینی مووی ئه‌ندامی پیاو و ئافره‌ت و خۆڕازاندو وه‌ و له‌به‌ركردنی پۆشاكی سه‌رج ڕاكێش و بۆن له‌خۆدان و ماچ كردنی یه‌كتر. گشت ئه‌مانه‌ ڕه‌وا و دروست و حه‌ڵاڵن تاساردی و بێ سۆزی و بێ ڕێزی نه‌كه‌وێته‌ نێوان هاوسه‌رانه‌وه‌، چونكه‌ (45%) كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران به‌هۆی نادروستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسییه‌وه‌یه‌.



    • مامۆستا شێخ بها‌ءالدین شێخ محی الدین نه‌قشبه‌ندی، له‌دایكبووی ساڵی 1970، خوێندنی زانستی ئایینی و بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی و دیبلۆمی له‌زانست و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌شاری بانه‌. ئێستا پێش نوێژ و وتار بێژی مزگه‌وتی گۆیژه‌یه‌ له‌شاری سلێمانی.


    ده‌رونناسی


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 1:57 am