يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 04, 2011 5:16 am

    بیروڕای‌ زانایان جیاوازه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن, له‌لای‌ هه‌ندێكیان پێویسته‌, وه‌هه‌ندێكی‌ تریان پێیان باش نیه‌, وه‌ هه‌ندێكی‌ تریان بیروڕایه‌كی‌ ناوه‌ندیان هه‌یه‌ كه‌ پێیان باشه‌ به‌ڵام نه‌كرێته‌ ئه‌ركێك له‌سه‌ر خه‌ڵكی‌, كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بیروڕایه‌ گونجاو تربێت.
    له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر- عبدالرشید قاسم كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زاناكانی‌ سعودیه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
    له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی‌ هنده‌سه‌ی‌ بۆماوه‌یی و بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌"ئایدز" ده‌نگێكی‌ به‌هێز دروست بوو كه‌ داوای‌ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ پێش شوكردن یان ژن هێنان پشكنینی‌ پزیشكیان بۆ ئه‌نجام بدرێت, وه‌ پێشكه‌ش كردنی‌ زانیاری‌ بۆماوه‌یی پێویست بۆ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ژن و پیاوه‌كه‌, وه‌ هه‌ندێك له‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانی‌ وه‌كو " سوریا و تونس و مغربی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئیمارات و سعودیه‌.....هتد" هه‌ستاون به‌م پشكنینانه‌ و وه‌ بانگه‌وازیشیان بۆ كردوه‌, وه‌ هه‌ندێكیان كردویانه‌ به‌ فه‌رمانێكی‌ پێویست, جونكه‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ بۆماوه‌یی هه‌یه‌ كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و بۆهێڵی‌ به‌زیوه‌ بێت خۆیی نه‌خۆش نیه‌, ته‌نها نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرتوه‌ وه‌ توشی‌ ئه‌و منداڵانه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌شی‌ هه‌مان بۆهێڵی‌ به‌زیوی‌ هه‌بێت, وه‌ لێره‌دا له‌وانه‌یه‌ چاره‌كی‌ وه‌چه‌كانیان توشی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ببن, به‌ پێی‌ یاسای‌ "مندل", هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و جۆره‌ بۆهێڵانه‌ن زۆرن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا, بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌ربكه‌وێت, به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ ژن هێنان له‌ خزمان, وه‌كو ژن هێنان له‌ كجه‌ مام یان كوڕه‌مام, یان كجه‌خاڵ و كوڕه‌خاڵ.
    وه‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن یان ژن هێنان ئه‌م سودانه‌ی‌ هه‌یه‌:

    1- ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ژن بهێنن یان شوبكه‌ن, ئاگادارن له‌و نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییانه‌ی‌ كه‌ له‌ منداڵه‌كانیاندا دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت, بۆیه‌ ده‌توانن نه‌هێڵن منداڵیان ببێت,یان په‌یمانی‌ هاوسه‌رگیری‌ نه‌به‌ستن.

    2-پێشكه‌شكردنی‌ ئامۆژگاری‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ته‌مای‌ ئه‌وه‌ن بجنه‌ناو ژیانی‌ هاوسه‌ریه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و هۆكارانه‌ بونی‌ هه‌یه‌, دوای‌ دیاری‌ كردنی‌ مێژووی‌ نه‌ خۆشیه‌كه‌ و پشكنینی‌ گشتی‌ وجیاوازی‌ جۆری‌ خوێن.

    3-نه‌خۆشی‌"تلاسیما" نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ده‌ریایی ناوه‌ڕاست دا, وه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هۆكاری‌ خۆپاراستنی‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێش شوكردن پێی‌ بزانرێت.

    4- پاراستنی‌ ژن و پیاوه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشی‌, جونكه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكیان نه‌خۆشیه‌كی‌ هه‌بێت كه‌ بكوێزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وی‌ تریان.

    5- په‌یمانی‌ هاوسه‌رگیری‌ په‌یمانێكی‌ زۆر گه‌وره‌ و گرنگه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌, وه‌ ئه‌گه‌ر دوای‌ شوكرن ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێكیان نه‌خۆشیه‌كی‌ هه‌بێت, ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كۆتایی هاتنی‌ ژیانی‌ نێوانیا, جونكه‌ له‌وانه‌یه‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێ قبوڵ نه‌كرێت.

    6- له‌ ئه‌نجامی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ بۆ هه‌ردولا روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان توانای‌ منداڵبونیان ده‌بێت یان نه‌زۆكه‌, وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌توانای‌ مێرده‌كه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان.

    7- به‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ ده‌توانرێت سنورێك دابنرێت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی, وه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ له‌دایك بونی‌ منداڵی‌ ناسروشتی‌ و ناته‌واو, ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆیی ناڕه‌حه‌تی‌ بۆ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.

    به‌ڵام شته‌ خراپه‌كانی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ بریتین:

    1- خه‌ڵكی‌ كومانی‌ واده‌بات كه‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ ده‌یانپارێزێت له‌ نه‌خۆشی‌ بۆماوه‌یی, وه‌ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌, جونكه‌ ئه‌و پشكنینه‌ بۆ دوویان سێ‌ جۆر نه‌خۆشی‌ ده‌كرێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

    2- خه‌ڵكی‌ كومانی‌ واده‌بات كه‌ شوكردن و ژن هێنان له‌ خزمان هۆیه‌كی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ توشبون به‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بڵاون, وه‌ ئه‌مه‌ش راست نیه‌ به‌ته‌واوی‌.

    3- له‌وانه‌یه‌ به‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌ بكات و زیان بگه‌یه‌نێت به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌, به‌تایبه‌ت ژن, وه‌ خه‌ڵكی‌ ناجێته‌ خوازبێنی‌ ئه‌گه‌ر بزانن له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ شوی نه‌كردوه‌, وه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

    4-ئه‌م جۆره‌ پشكنینانه‌ ده‌بێته‌هۆیی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژیانی‌ هه‌ندێك خه‌ڵكی‌ ناجێگیربێت و بێ هیوا ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بزانێت كه‌ خۆیی یان یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی‌ توشی‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ درێژخایه‌ن هاتوه‌ و چاره‌سه‌ری‌ نیه‌ له‌لایه‌نی‌ پزیشكیه‌وه‌.

    5- ئه‌و بڕه‌پاره‌زۆره‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و جۆره‌ پشكنینانه‌ له‌كاتێك دا ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كان بۆئه‌نجامدانی‌ ئه‌م جۆره‌ پشكنینانه‌ بكه‌نه‌ مه‌رجێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌ستی‌ هاوسه‌ریه‌تی‌, ئه‌وا كێشه‌كه‌ زیاتر گه‌وره‌ ده‌بێت, وه‌ ده‌رهێنانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ پزیشكی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان و ناحكومیه‌كاندا ده‌بێته‌ ئیشێكی‌ زۆر ئاسان و رۆتین, وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڕێك له‌ پاره‌ ده‌توانین به‌ده‌ستی‌ بهێنیت.

    بڕیاری‌ شه‌رعی‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن:

    * ئایا دروسته‌ بۆ ده‌وڵه‌ت كه‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ بكات مه‌رجێك بۆ هه‌ركه‌سێك په‌یمانی‌ هاوسه‌ریه‌تی‌ ببه‌ستێت؟یان هه‌ركه‌سه‌ به‌ ویستی‌ خۆیه‌تی‌؟
    - زاناكان و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌م بواره‌دا بیروڕای‌ جیاوازیان هه‌یه‌, وه‌ ده‌توانین بیرورا كانیان كورت بكه‌ینه‌وه‌ له‌ مانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا:

    یه‌كه‌م/ لێپرسراوی‌ موسڵمانان ده‌توانێت بڕیار ده‌ربكات كه‌ هه‌موو كه‌سێك كاتێك ده‌یه‌وێت په‌یمانی‌ هاوسه‌ریه‌تی‌ ببه‌ستێت, پێویسته‌ به‌ڵگه‌ی‌ پزیشكی‌ پێبێت كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ده‌توانێت ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكه‌وه‌ بنێت, وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ ئه‌م بۆچونه‌یان هه‌یه‌" محمدذحیلی‌-زانایه‌كی‌ سوریه‌- و حمدات شبیهنا ما‌و عینین-له‌ زانایانی‌ مغربه‌ وه‌ ئه‌ندامی‌ مجمعی‌ فقهی‌ ئیسلامیه‌- و محمد عثمان شبیر-مامۆستای‌ فقه‌ له‌ كۆلێژی‌ شه‌ریعه‌ت له‌ زانكۆیی ئه‌رده‌ن-".

    دووه‌م/ نابێت هیج كه‌سێك زۆری‌ لێبكرێت بۆ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و جۆره‌ پشكنینه‌ بۆماوه‌ییانه‌, وه‌ پێویسته‌ كه‌ هانی‌ خه‌لكی‌ بدرێت و ڕۆشنبیری‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌گرنگی‌ پشكنینی‌ بۆماوه‌یی, وه‌ له‌وكه‌سانه‌ش كه‌ ئه‌م بیرو بۆچونه‌یان هه‌یه‌"شیخ عبدالعزیز بن باز, و د- عبدالكریم زیدان-مامۆستای‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ زانكۆكانی‌ عێراق و یه‌مه‌ن, و محمد رافت عپمان- راگری‌ كۆلێژی‌ شه‌ریعه‌ته‌ له‌ ئه‌زهری‌ پیرۆز-"
    -------------------------
    دكتۆر- عبدالرشید قاسم / سعوديه


    _________________


    solen.argoshi
    ئه ندامی كوردتیشك
    ئه ندامی كوردتیشك

    عدد المساهمات : 7
    تاريخ التسجيل : 25/01/2012

    رد: پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    مُساهمة من طرف solen.argoshi في الخميس فبراير 02, 2012 1:12 am

    dast xosh barez

    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    رد: پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه في الخميس فبراير 02, 2012 4:47 pm

    دةس خوش

    هه وليري
    ئه ندامی كوردتیشك
    ئه ندامی كوردتیشك

    عدد المساهمات : 4
    تاريخ التسجيل : 03/07/2012

    رد: پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    مُساهمة من طرف هه وليري في الثلاثاء يوليو 03, 2012 3:37 pm

    ده ست خوش زور به سود بو

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    رد: پشكنینی‌ پزیشكی‌ پێش شوكردن

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الخميس يوليو 05, 2012 9:21 pm

    زؤر سوباس به ريزم


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:40 pm