يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    چؤن تووشی ده‌ستپه‌ڕ نه‌بم؟

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    چؤن تووشی ده‌ستپه‌ڕ نه‌بم؟

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 04, 2011 5:21 am

    چؤن تووشی ده‌ستپه‌ڕ نه‌بم
    گوناهه‌کان ئاره‌زووی تێدایه‌ و ده‌یان شه‌یتانیش ڕاتده‌کێشن بۆیان، به‌ڵام به‌ سه‌بر و یادی خوا هه‌رچی گران و زه‌حمه‌ته‌ ئاسان و سووک ده‌بێ، هه‌موو شتێک ئاده‌میزاد خووی پێوه‌ گرتبێ زه‌حمه‌تی تێدایه‌ وازلێهێنانی! به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ترسی سزای خوایی و له‌به‌ر ڕه‌زای خوای خۆشه‌ویستمان ده‌بێ ئاماده‌ بین واز له‌ هه‌موو دونیاش بهێنین، چونکه‌ ئه‌و به‌ به‌ندایه‌تی و سه‌بری ئێمه‌ به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خۆیامن پێ ئه‌دا له‌ دونیاش ئه‌مان و ئیمان، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نییه‌ و له‌گه‌ڵ خوا ڕاست ناکه‌ن خۆیان ون کردووه‌ و له‌زت و خۆشی له‌ دڵیان هه‌ڵگیراوه‌ و ژیانیان تاڵه‌..

    بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌کان به‌رده‌وام نه‌بی یاخوود نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ریان پیویستت به‌ به‌هێزکردنی ئیمانه‌، باوه‌ڕ مانای شه‌رم له‌ خوا، ترس له‌ خوا خۆشه‌ویستی زۆرتر بۆ خوا له‌ هه‌موو شتێکی تر، ئه‌گه‌ر بگه‌یته‌ ئه‌و سێ خه‌سڵه‌ته‌ جوانانه‌، ئیتر ده‌بنه‌ قه‌ڵغان و چه‌کێک ده‌توانی به‌رگه‌ی هه‌رچی ئه‌سته‌م و گڕی ئاره‌زوو و داوی شه‌یتانه‌کان بگری زۆر به‌ ئاسانی..

    هه‌وڵ بده‌ کاته‌کانی ژیانت هه‌مووی پڕ بکه‌یته‌وه‌ له‌ چاکه‌ و عیباده‌ت و فێربوون و کارکردن و خزمه‌ت.. به‌ دڵ و زمانیش هه‌میشه‌ یادی خوا بکه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هۆشت و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ت هه‌موویان له‌ خواپه‌رستی و کاری خێردا به‌ کار بن، ئه‌گه‌ر وا بووی ئیتر شه‌یتان و هه‌وه‌س که‌ی و چۆن ده‌توانن زه‌فه‌رت پێ به‌رن!!؟

    ده‌بێ دوور که‌ویته‌وه‌ له‌و هۆکار و ده‌رگایانه‌ی ڕێی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانت بۆ ئاسان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رگای خۆت باش مه‌حکه‌م بکه‌ی ئیتر هه‌وه‌س و شه‌یتان له‌ کوێیه‌وه‌ بێن هه‌تا فریوت بده‌ن!؟
    کاته‌کانت دابه‌ش بکه‌، به‌ڵام بۆشایی و بێکاری مه‌هێڵه‌.. نوێژکردن و ته‌سبیحات و ئیستغفار و شه‌ونوێژ و گوێگرتن له‌ قورئان و وتاری ئایینی و هاوڕێیه‌تی پیاوچاکان و دانیشتن له‌ ده‌رس و ده‌وری زانایان و بیرکردنه‌وه‌ له‌ مردن و قیامه‌ت و گه‌وره‌یی خوا و بێ ده‌سته‌ڵاتی و به‌رگه‌نه‌گرتنی خۆمان بۆ ئاگر و سزایی خوایی.... هه‌موو ئه‌وانه‌ کۆمه‌ک و چه‌ک و قه‌ڵغانن بۆ ڕزگاربوونت به‌ ته‌واوی له‌و هه‌موو سه‌رپێچی و تاوانێک..

    هه‌موو ده‌ستپێکردنێکیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گرانه‌، به‌ڵام به‌ ئارامگرتن و به‌رده‌وامی و دڵسۆزی و دوعا ئاسان و خۆشه‌ویست ده‌بێ، ده‌گه‌یته‌ حاڵه‌تێک به‌بێ ئه‌وانه‌ی باسمان کردن ناژی و دڵخۆش نابی، ده‌بێته‌ خۆراکی گیان و مایه‌ی ئیسراحه‌تت..

    مه‌گه‌ر ئارامگرتنیش سێ جۆر نییه‌؛ ئارامگرتن له‌سه‌ر عیباده‌ته‌کان، خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ری شه‌هوه‌ت و گوناهه‌کان، ئارامیش له‌سه‌ر قه‌ده‌ر و به‌ڵای خوایی..
    هه‌ر جارێکیش له‌و ڕێیه‌ که‌وتی و هه‌ڵخلیسکای و تووشی دووباره‌بوونه‌وه‌ی گوناهێک بوویته‌وه‌، بێهیوا مه‌به‌، به‌ڵام به‌ دڵێکی گه‌رم و جه‌ختێکی ڕاسته‌قینه‌وه‌ دووباره‌ هه‌سته‌وه‌ پێ و داوای یارمه‌تی له‌ خوا بکه‌ و دیسانه‌وه‌ تۆبه‌ و ئیستغفاری تر و به‌کارهێنانی قه‌ڵغانه‌کان..

    بناغه‌ی هه‌مووشیان فێربوون و شاره‌زایی له‌ خوا و ئیسلام و ئیمان، چونکه‌ زانین قه‌درت به‌رز ده‌کاته‌وه‌ و عه‌زم و هێزی خۆڕاگری و به‌رده‌وامیت پێ ده‌به‌خشێ..

    جیاوازی زۆره‌ نێوانی دوو که‌س، یه‌كێکیان یه‌کودوو له‌ تاوان ناکات و ده‌ڵێ خۆم بۆ چاک ناکرێ، له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر که‌ هه‌وڵی ته‌واو ده‌دا به‌ڵام جار و بار تووشی خلیسکان ده‌بێته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش ئاگاداری هه‌موو ڕاز و نهێنی و نییه‌تێکمانه‌.

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
    وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
    - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
    لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:51 am