يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    فیرعه‌ون و مۆریس بۆکای.....ئیعجازی.....رووداوێكی سه‌یر له‌ فه‌ره‌نسا!!

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    فیرعه‌ون و مۆریس بۆکای.....ئیعجازی.....رووداوێكی سه‌یر له‌ فه‌ره‌نسا!!

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الثلاثاء سبتمبر 06, 2011 12:55 am

    فیرعه‌ون و مۆریس بۆکای.....ئیعجازی.....رووداوێكی سه‌یر له‌ فه‌ره‌نسا!!!


    سةرنجي بدة زور كرنكة



    ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌ته‌ زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سێکی پزیشکی پسپۆڕ

    له‌کاریدا، و له‌وڵاتێکی دوور له‌وڵاتانی ناوچه‌ی ئیسلامی، و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی دوور

    له‌خانه‌واده‌ی ئیسلامییه‌وه‌ حه‌قیقه‌تى قورئان‌ نمایان ده‌کات فیرعه‌ون وموسڵمانبوونی

    مۆریس بۆکای

    نووسینه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی مۆریس بۆکای:

    ... پاش ئه‌وه‌ که‌ سه‌رۆک فره‌نسوا میتیران له‌ساڵی 1981دا جڵه‌وی حوکمی له‌فه‌ره‌نسه‌دا

    گرته‌ده‌ست، به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسه‌ داوای له‌میسر کرد تا مۆمیاکه‌ی

    فیرعه‌ونی بۆ بنێرن، ئه‌مانیش میوانداری بکه‌ن و له‌ موخته‌به‌ره‌کانی ئه‌وێدا شوێنه‌واره‌که‌ی

    بپشکنن و تاقیکاری له‌سه‌ر بکه‌ن..

    لاشه‌ی ناودارترین زاڵمێک که‌زه‌وی به‌خۆیه‌وه‌ دیبێ گوێزرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ،

    له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی پاریسدا فره‌نسوا میتیران خۆی و وه‌زیره‌کانی و گه‌وره‌ لێپرسراوانی

    فه‌ره‌نسی وه‌ک پاشایه‌ک پێشوازیان لێکرد، و سه‌ری رێزیان بۆ دانه‌واند. پاش ته‌واو بوونی

    ریوڕه‌سمی پێشوازیکردنی شاهانه‌ له‌ ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون، ...

    له‌خاکی فه‌ره‌نسه‌دا مۆمیای زاڵم هه‌ڵگیرا، و رێزگرتنی که‌ژاوه‌که‌ی له‌کاتی هه‌ڵگرتنیا
    له‌پێشوازیکردنه‌که‌ی که‌متر نه‌بوو.

    هه‌ڵگیراو برا بۆبه‌شی تایبه‌ت له‌سه‌نته‌ری شوێنه‌واری فه‌ره‌نسیدا، تا پاشتر گه‌وره‌ترین

    زانایانی شوێنه‌وارناسی فه‌ره‌نسه‌یی و پزیشکانی تایبه‌تی ته‌شریح و نه‌شته‌رکاری له‌و مۆمیایه‌ بکۆڵنه‌وه‌ و نهێنییه‌کانی بدۆزنه‌وه‌.. ..

    سه‌رۆکی دکتۆره‌کانی ته‌شریح و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌وکاته‌

    پرۆفیسۆر مۆریس بۆکای بوو. ..

    ئه‌وانیتر بایه‌خیان به‌چاکردنه‌وه‌و ته‌عمیرکردنی مۆمیاکه‌ ئه‌دا، ..

    به‌ڵام هه‌وڵی مۆریس بۆکای بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌بوو تا بزانێ (فیرعه‌ون) چۆن مردووه‌؟!!!...

    له‌ دواین کاته‌کانی شه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م جۆره‌ بۆ ده‌رکه‌وت:


    دیتی پاشماوه‌ی خوێ به‌لاشه‌که‌یه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌ ئه‌م پاشایه‌

    له‌ناو ئاوی ده‌ریادا خنکاوه‌، و پاش مردنی به‌ گورجی ته‌رمه‌که‌ی له‌ناو ده‌ریا ده‌رهێنراوه‌، و

    به‌په‌له‌ش مۆمیایان کردووه‌، تا له‌شی پارێزراوبێ، به‌ڵام شتێکی بۆ نه‌ ئه‌دۆزرایه‌وه‌ ئه‌ویش

    ئه‌وه‌بوو: چۆن ئه‌م جوسته‌یه‌ له‌ته‌رمه‌ مۆمیا کراوه‌کانیتر بێوه‌ی تر بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌

    له‌ناو ده‌ریادا ده‌ر هێنراوه‌؟!

    مۆریس بۆکای پاش لێبوونه‌وه‌ی له‌پشکنینی ته‌رمه‌ مۆمیاکراوه‌که‌ی فیرعه‌ون، راپۆرتێکی

    ئاماده‌کرد تا ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت و بڕوای پێیه‌تی له‌ ده‌رهێنانی ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون له‌ده‌ریاداو

    ده‌ستبه‌جێ مۆمیاکردنی بڵاوی بکاته‌وه‌ که‌ شتێکی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه‌، !!!..


    ئاله‌ویادا یه‌کێک چپاندی به‌گوێیداو گوتی: په‌له‌مه‌که‌، چونکه‌ موسڵمانه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م

    نوقمبوونه‌ی فیرعه‌ونه‌وه‌ قسه‌وباسیان هه‌یه‌. دکتۆر ئه‌م قسه‌یه‌ی زۆر پێ سه‌یربوو، بۆیه‌

    نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێ.. چونکه‌ دۆزینه‌وه‌ی شتی وا له‌رێی پێشکه‌وتنی زانیاریی و ده‌زگا

    که‌مپیوته‌رییه‌ زۆر هه‌ستیاره‌کانه‌وه‌ نه‌بێ ناگونجێ بزانرێ.

    یه‌کێکیان پێی ئه‌لی: ئه‌و قورئانه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تی باسی نقومبوونی فیرعه‌ون و

    به‌سه‌لامه‌تی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی جوسته‌که‌ی ده‌کات، زیاتر سه‌رسام ده‌بی و ده‌پرسی: ئاخر

    چۆن شتی وا ده‌بێت؟ خۆ ئه‌م ته‌رمه‌ مۆمیا کراوه‌ دووسه‌د ساڵ نابێ که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌،

    ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1898دا دۆزرایه‌وه‌، و قورئانه‌که‌ی ئه‌وانیش ته‌مه‌نی هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ

    زیاتره‌.؟!( رۆژ ئاواییه‌کان پێیان وایه‌ که‌ قورئان له‌ ته‌ورات وئینجیله‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، و له‌ کتیبی

    ته‌ورات و ئینجیلدا هیچ هێمایه‌ک بۆ هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی لاشه‌ی فیرعه‌ون ناکات، بۆیه‌ به‌

    دۆزینه‌وه‌یه‌کی زانیاری دائه‌نا بۆ خۆی )

    شتی وا مه‌عقوول نییه‌، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا عه‌ره‌ب، به‌ڵکوو هیچ که‌سێک له‌خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی

    پێش 1898 نه‌یزانیوه‌ که‌ ته‌رمی پاشاکانی میسر مۆمیا کراون؟!

    بۆیه‌ مۆریس بۆکای ئه‌وشه‌وه‌ به‌لای ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ونه‌وه‌ دۆش دا ئه‌مێنێ، هه‌ر

    سه‌رنجی ئه‌داو قسه‌ی هاوه‌ڵه‌که‌ی له‌گوێیدا ده‌زرنگێته‌وه‌: قورئانی موسڵمانه‌کان باسی

    نقومبوونی فیرعه‌ون و رزگار بوونی لاشه‌که‌ی ده‌کات..!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کتێبه‌ پیرۆزه‌که‌ی

    خۆیان ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ ده‌کات له‌کاتی شوێنکه‌وتنه‌که‌ی حه‌زره‌تی مووسادا نقوم ده‌بێ،

    ئیتر باسی ئه‌وه‌ ناکات ته‌رمه‌که‌ی چی لێدێت؟!

    خۆی به‌خۆی ده‌ڵێت: ده‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ ئه‌م مومیاکراوه‌ی به‌رده‌ستم ئه‌و فیرعه‌ونه‌بێ

    که‌مووسای راونا وکه‌وته‌ شوێنی؟ ئاخر ماقووڵه‌ موحه‌ممه‌ده‌که‌ی ئه‌وان پێش هه‌زار ساڵ


    ئه‌وه‌ی زانیبی؟؟؟!!!!..

    مۆریس ئه‌وشه‌وه‌ نه‌یتوانی بخه‌وێ، داوای کرد ته‌وراتی بۆ بێنن، ده‌ستی به‌خوێندنه‌وه‌ی

    ته‌ورات کرد، که‌ده‌ڵی:" ئاوه‌که‌ گه‌ڕایه‌وه‌و وڵاخ و بارگه‌ و سواره‌ی هه‌موو ئه‌و له‌شکره‌ی

    فیرعه‌ونی داپۆشی که‌ بۆناو به‌حره‌که‌ که‌وتبوونه‌ شوێنیان، ته‌نیا که‌سێکیان لی ده‌رنه‌چوو.."

    مۆریس بۆکای مات و سه‌رسام ببوو..

    ته‌نانه‌ت ئینجیلیش له‌باره‌ی رزگاربوونی ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون و به‌ بێوه‌ی مانه‌وه‌یه‌وه‌ هیچ

    قسه‌یه‌ک ناکات..
    !!!!..
    پاش چاره‌سه‌رکردنی مۆمیای لاشه‌که‌ی فیرعه‌ون و ته‌عمیرکردنه‌وه‌ی، فه‌ره‌نسه‌ ته‌رمه‌که‌ی

    نارده‌وه‌ بۆ میسر. به‌ڵام مۆریس له‌و کاته‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ هه‌ژێنه‌ره‌ی بیستبوو، سره‌وتی لێ

    بڕابوو، بیری هه‌ر له‌بیرکردنه‌وه‌دابوو، ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌{ته‌رمه‌که‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌ده‌ریا هاتۆته‌

    ده‌رو له‌ده‌م موسڵمانانه‌وه‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌،


    له‌ئه‌نجاما خۆی پێچایه‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی پێویستی سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، و بڕیاری دا به‌ره‌و وڵاتی

    موسڵمانان بکه‌وێته‌ رێ، تا دیمانه‌ له‌ته‌ک چه‌ند زانایه‌کی ئاگادار له‌ مه‌سایلی

    یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی جوسته‌دا ساز بکات، هه‌روای کرد و یه‌که‌م قسه‌یه‌ک که‌باسی کرد ئه‌وه‌بوو:

    ئه‌م ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و په‌ی پێ بردووه‌ که‌ ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون پاش نقوم بوونی

    له‌ده‌ریادا رزگاری بووه‌.

    یه‌کێ له‌ پسپۆڕه‌ موسڵمانه‌کانیش قورئانی پیرۆزی بۆ دێنێت و ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی خوای

    باڵاده‌ستی بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێ: " فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آَيَةً وَإِنَّ

    كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آَيَاتِنَا لَغَافِلُونَ" ( سوورة يونس/ 92 ) واته‌: ئه‌مڕۆ جةسته‌که‌ت

    رزگارده‌که‌ین تا په‌ند و نیشانه‌ بیت بۆ ئه‌وانه‌ی پاش خۆت، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ به‌شی زۆری

    خه‌ڵکی له‌نیشانه‌و ئایه‌ته‌ کانمان غافڵ و بێئاگان.

    ئایه‌ته‌که‌ کارکردێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی هه‌بوو، ده‌روونی هه‌ژاند، و وای لێکرد

    له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوانا بوه‌ستی و پڕ به‌ده‌م و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێ:

    باوه‌ڕم به‌و قورئانه‌ هێنا که‌ نێرراوی خوایه‌.

    موریس بۆکای گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسه‌ی وڵاتی خۆی، به‌ڵام به‌بیرێک جیاواز له‌وبیره‌ی هه‌یبوو،

    به‌ڕوویه‌کی جیاواز له‌و رووه‌ی پێوه‌ی هاتبوو، ماوه‌ی ده‌ساڵی ته‌واوی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ ته‌رخان

    کرد، که‌ تا چ ئه‌ندازێک ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ زانیارییانه‌ی له‌سه‌رده‌می نوێدا دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ته‌ک

    قورئانا ده‌سازێن؟!!!!...

    به‌رهه‌می ئه‌م ده‌ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی مۆریس بۆکای دانانی کتێبێکی نایاب بوو له‌باره‌ی

    قورئانه‌وه‌ که‌ هه‌موو ئه‌ورووپای هه‌ژاند،

    و ئه‌مه‌ش ناونیشانی کتێبه‌که‌یه‌: (( قورئان و ته‌ورات و ئینجیل و زانیاری )) ،

    لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کتێبه‌ پیرۆزه‌کانه‌ له‌به‌ر رۆشنایی زانسته‌ نوێیه‌ کاندا.

    شوێنه‌واری ئه‌م کتێبه‌ چی بوو؟

    یه‌که‌م چاپی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکا له‌هه‌موو کتێبخانه‌کاندا ته‌واو بوو، پاشان به‌سه‌دان

    هه‌زاری لێ چاپکرایه‌وه‌، و پاشتر له‌فه‌ره‌نسیه‌وه‌ وه‌رگێڕرایه‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی،

    ئه‌نده‌نووسی، فارسی، سیربو کره‌واتی، تورکی، ئۆردوو، کجوراتی و ئه‌ڵمانی، تا له‌هه‌موو

    کتێبخانه‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا بڵاو ببێته‌وه‌.


    هه‌ندێ له‌ به‌ناو زاناکانی گاور وجوو هه‌وڵیان دا په‌رچی قسه‌کانی بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام

    له‌نووسینه‌کانیانا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، دواینیان دکتۆرێک بوو به‌ناوی ولیام کامبڵ، کتێبێکی

    نووسی به‌ناوی قورئان و کتیبی پیرۆز له‌رۆشنایی زانیاری و مێژوودا. به‌ڵام هه‌رچی هێنای

    وبردی نه‌یتوانی بگاته‌ شتێکی وا قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵکی بکات، سه‌یر ئه‌وه‌بوو له‌و کاته‌دا که‌

    هه‌ندێ زانایان له‌ رۆژئاوا خۆیان بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئاماده‌ کردبوو، خودی ئه‌و دکتۆره‌ش

    موسڵمان بوو، له‌به‌ر چاو ژماره‌یه‌کی زۆردا شایه‌تمانی هێنا.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 1:23 am