يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    له‌گه‌ڵ میوه‌كاندا كه‌سایه‌تیت بناسه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    له‌گه‌ڵ میوه‌كاندا كه‌سایه‌تیت بناسه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة يوليو 01, 2011 2:09 am


    له‌گه‌ڵ میوه‌كاندا كه‌سایه‌تیت بناسه‌
    زۆرێك له‌ تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ میوه‌ له‌ جیاتی ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانیان زیاتر ده‌خۆن ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌مه‌نیان زیاتره‌ له‌وانه‌ی كه‌ نایخۆن هه‌روه‌ها چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆره‌كان و سوده‌كانی میوه‌ كراوه‌ به‌ڵام بوونی حه‌ز له‌ نێوان كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر له‌ میوه‌كاندا وای كردووه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كه‌سایه‌تی پێ‌ بناسرێته‌وه‌ ده‌ستنیشانی هه‌لسوكه‌وت و كه‌سایه‌تی مرۆڤ بكرێت:

    سێو:

    ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌ خواردنی سێوه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ڵه‌شه‌و توندڕه‌وو بێته‌حه‌مولن و هیچ سڕێكیش ناشارنه‌وه‌، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڕیاربده‌ن و بیر له‌ڕابردوو ناكه‌نه‌وه‌و حه‌زیشیان له‌ سه‌فه‌ر و گه‌شتوگوزاره‌.

    پرته‌قاڵ:

    بۆ نمونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حه‌زیان له‌ خواردنی میوه‌ی پرته‌قاڵه‌ كه‌سانێكی زۆر به‌ خۆراگر و خاوه‌ن ئیراده‌ن و له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان په‌له‌ ناكه‌ن و له‌ هیچ كارێكی گرانیش سڵ ناكه‌نه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا ئه‌نجامێكی باش به‌ كاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت .

    مۆز:

    كه‌سانی رۆحسووك و خۆشدوو به‌به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ن كه‌ حه‌زیان له‌ خواردنی مۆزه‌ ، ئه‌مانه‌ی زیاتر كه‌سێكی زۆر شه‌رمن و دڵ پاكن و زۆربه‌ی كات به‌هۆی دڵ پاكیه‌وه‌ تووشی گرفت ده‌بن.

    ترێ:

    ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌ ده‌خوات كه‌سانێكی ناسكن و زوو زووهه‌ڵده‌چن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌لچوونه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت هه‌موو شتێكی جوانیان خۆش ده‌وێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی تر ده‌خۆن كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناخ گه‌رمن و خۆشه‌ویستی چوار ده‌ورن و حه‌ز به‌ ئه‌نجام دانی هه‌موو كارێك ده‌گه‌ن .هه‌رگیز كه‌سانی چوار ده‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌دا بیتاقه‌ت نابێت.

    گێلاس:

    ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌ خواردنی گێلاسه‌ كه‌سانێكی میزاجین، توانای خه‌یاڵ فروانیان هه‌یه‌ و كه‌سانێكی زۆر راستگۆن .

    قۆخ:

    كه‌سی قۆخ خۆر كه‌سێكی زۆر بزۆكه‌ هه‌ركه‌سێك ببێت به‌ هاورێی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ وازهێنان له‌ هاورێیه‌تی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ كارێكی قورسه‌، كه‌سانێكن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌میشه‌ كێشه‌كان گه‌وره‌ ناكه‌نه‌وه‌.

    شاتوو:

    ئه‌گه‌ر كه‌سێك بووی حه‌زت به‌ خواردنی شاتوو كرد ئه‌وه‌ كه‌سێكی حه‌زت له‌ خۆ رازاندنه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ شته‌كانتا جوانی ره‌نگ بداته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها كه‌سانێكن حه‌زیان به‌ خۆ ده‌رخستن هه‌یه‌.

    هه‌نجیر:

    ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌نجیر ده‌خۆن كه‌سانێكی زۆر جددین و زۆر بیر له‌ شته‌كانی ده‌وربه‌رو خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانێكی زۆر كه‌له‌ره‌ق و عینادن.

    كاڵه‌ك:

    كاڵه‌ك خۆره‌كان كه‌سێكی نه‌ترسن ئه‌و كێشانه‌ی دێته‌ رێگه‌یان زۆر به‌ ئاسایی وه‌ریده‌گرن و له‌سه‌ری ناڕۆن و كه‌سانێكن توانای له‌ راده‌به‌ده‌ری سه‌رنجراكێشانی چوارده‌وریان هه‌یه‌ بۆ خۆیان هه‌میشه‌ بریاری راست ده‌ده‌ن له‌ كاتی بوونی كێشه‌دا.

    شووتی:

    كه‌سانی شووتی خۆر كه‌سێكی چالاك نین به‌ڵام یه‌ك ده‌قه‌ له‌ كاتیان به‌فیڕو ناده‌ن و له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانن چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته‌ رێگایان ئه‌وه‌ چه‌ندین رێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌.

    هه‌رمێ‌:

    ئه‌گه‌ر كه‌سێكه‌ هه‌رمی ده‌خۆی ئه‌وه‌ كه‌سێكی خوێن گه‌رمیت و چوارده‌ور به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌و له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆیه‌ گفتوگۆ و قسه‌كانت جێگه‌ی گرنگی دانی چوارده‌وره‌ .

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 1:58 am