يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى خواردنى پیاز

    شاطر

    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى خواردنى پیاز

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه في الأحد سبتمبر 11, 2011 3:58 pm

    توێژه‌رانى هوله‌ندى ده‌لێن" ڕۆژانه‌ خواردنى نیو پیازى قه‌باره‌ مامناوه‌ند ، ده‌كرێت مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ كه‌م بكاته‌وه‌ .

    دكتۆرى هندى منۆن له‌ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى نیوكاسل له‌ به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، كه‌ خواردنى پیاز به‌ خاوى یان كۆلێنراوى یان بڕژاوى ڕێگه‌ له‌ ڕوودانى حاله‌تى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك ده‌گرێت ، وه‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م دوایه‌ش ئه‌وه‌ى دووپات كردووته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنى نیو پیاز ، یارمه‌تى پاراستن و چاره‌سه‌ركردنى مرۆڤ ده‌دات له‌ دژى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ .

    به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران پێكهاته‌ى كبریتى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ پیازدا هه‌یه‌ ، دژى به‌كتریاى "هیلیۆ باكتر بایلۆرى" ده‌وه‌ستێت ، كه‌ مرۆڤ تووشی هه‌ڵئاوسانى گه‌ده‌ ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتیشدا رێگه‌ له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ ده‌گرێت ، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشی ئافرتان ده‌بێت .

    پیاز یارمه‌تى به‌هێزكردنى گه‌ده‌و كۆئه‌ندامى ده‌مارو جگه‌رو گۆرچیله‌ و كۆئه‌ندامى میز ده‌دات . وه‌ دژى ڕۆماتیزم و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان و مه‌ینى خوێن ده‌دات ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئاستى شه‌كر كه‌م ده‌كاته‌وه‌و سوود به‌ پێست و به‌هێزكردنى قژ ده‌گه‌ینێت .

    به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تری تازه‌ى زانستى ، خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى پیاز ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا ، وه‌ پێكهاته‌یه‌كى ڕووه‌كى و دژه‌ ئۆكسیدى له‌ناو پیازدا هه‌یه‌ ، كه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌ .



    هه‌روه‌ها پیاز به‌هۆى بوونى ماده‌ى "كویرسیتین" تێیدا ، ده‌كرێت مرۆڤ له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ڕزگار بكات .




    س.كوردستان تيفي

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    رد: گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى خواردنى پیاز

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأحد سبتمبر 11, 2011 4:13 pm

    ده ست خؤش به لام والله من حه زم به بياز نييه جونكه سوودى هه يه هههههههههههههههه نه كبه تم


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 3:55 pm