يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، ئامێز بۆ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌نه‌وه‌

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، ئامێز بۆ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌نه‌وه‌

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الجمعة يوليو 01, 2011 7:39 pm



    ڕاپۆرت - هه‌رێز جه‌مال
    كات – 6/6/2011
    شوێن - یاریگای‌ فره‌نسۆ هه‌ریری‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر
    مه‌به‌ست – كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ عیراق
    ڤۆلڤگانگ سیدكاو تیمی‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و پێكهاته‌ نوێیه‌ن كه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێیه‌كه‌ی‌ پێده‌گۆڕن، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی‌ ڕابردوودا سیدكای‌ ئه‌ڵمانی‌ گه‌شتێكی‌ به‌ره‌و وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد تا ئه‌و پلانه‌ی‌ پێیه‌تی‌ بیخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ پاڵاوتنه‌كانی‌ جامی‌ حیهانی‌ 2014 به‌ڕازیل.
    سیدكا له‌ هه‌گبه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ به‌ چه‌ندین به‌رنامه‌وه‌ ڕووی‌ له‌و وڵاتانه‌ كرد، كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ یاریزانه‌ عه‌ره‌ب و كورده‌كان و ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانی‌ عیراق یاری‌ تێدا ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانێت له‌ داهاتوودا به‌ پێی‌ پلانێكی‌ باش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ خۆی‌ بیانسازێنێت، گه‌شته‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی‌ سیدكا نۆ یاریزانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ر له‌ یانه‌ جیاوازه‌كانی‌ وڵاتان یاری‌ ده‌كه‌ن.
    شوان جه‌لال، كوردێكی‌ باڵابه‌رزی‌ به‌ژن ڕێكه‌ و ئه‌و ئێستا له‌ خانویه‌كه‌ له‌ نزیك شاری‌ بێرمینگهامی‌ به‌ریتانیا، ڕه‌نگه‌ قورس نه‌بێت بڵێین ئه‌و تاكه‌ كورده‌ كه‌ له‌ خولی‌ پریمه‌رلیگی‌ ئینگلیزی‌ یاری‌ كردبێت، شوان كه‌ به‌ سێیه‌م گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ پۆرتسمۆسی‌ ئینگلیزی‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، شوان هاوه‌ڵی‌ جه‌یمسی‌ گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌رایه‌، ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و ناوانه‌ی‌ كه‌ سیدكا بانگهێشتی‌ كردووه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان.
    ئاسۆی‌ وه‌رزش توانی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵچیه‌ ببه‌ستێت، بۆیه‌ شوان تایبه‌ت بۆ ئاسۆی‌ وه‌رزش وتی: "به‌ دڵنیایه‌وه‌ یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی‌ نامه‌ی‌ سیدكام بۆ هاتووه‌ تاوه‌كو له‌م مانگه‌دا بگه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خۆشحاڵیمه‌ وه‌ك عیراقیه‌ك به‌رگری‌ له‌ تۆڕی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م، له‌ ئه‌وروپا له‌ ژیانێكی‌ تایبه‌تدا وه‌رزشمان كردووه‌ بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ تۆزێك قورس بێت بۆ ئێمه‌ تاوه‌كو ڕادێین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شه‌ی‌ به‌ تایبه‌ت له‌ خۆرهه‌ڵات هه‌یه‌، هیوادارم بتوانین ئه‌و گونجاندنه‌ دروست بكه‌ین".
    شوان جه‌لال له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1983یه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ پۆرتسمۆس ژیانێكی‌ ته‌واو پیشه‌گه‌ریی هه‌یه‌، ئه‌و له‌ هه‌ندێك یاری‌ جامی‌ ئینگلته‌راو خولی‌ ئینگلیزی‌ یاری‌ كردووه‌.
    نوخبه‌یه‌كی‌ تر له‌و یاریزانانه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عیراق و كوردستان له‌ یانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌سكه‌نده‌نافیان.
    ڕاوێژ لاوان یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و یاریزانانه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هاوه‌ڵی‌ تیمه‌كه‌ی‌ سیدكا، ئه‌و له‌ یانه‌ی‌ نۆرس یه‌لاندی دانیماركی‌ پیشه‌گه‌ره‌ و هێرشبه‌رێكی‌ دیاری‌ ئه‌و یانه‌یه‌یه‌، عه‌لی‌ عه‌باسیش یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌رانه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ ساڵی‌ 2007 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بوونه‌ خاوه‌نی‌ جامی‌ ئاسیاو له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ نیوكاسڵ یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ یاری‌ ده‌كات،
    له‌ دوای‌ ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌؛
    *یاسر قاسم یاریزانی‌ برایتۆنی‌ ئینگلیزی‌ دێت لای‌ ڕاستی‌ یاریگاوه‌ یاری‌ ده‌كات.
    *ئوسامه‌ ڕه‌شید یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ هۆڵه‌نداو یانه‌ی‌ دین بوشه‌ كه‌ لای‌ باڵی‌ چه‌پی‌ یاریگاوه‌ یاری‌ ده‌كات.
    *ئه‌حمه‌د یاسین-یش یه‌كێكی‌ تره‌ له‌ بانگهێشتكراوه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ یانه‌ی‌ ئۆربرۆی‌ سویدی‌ یاری‌ ده‌كات.
    *داود حه‌یده‌ر یاریزانی‌ یانه‌ی‌ هاسشه‌ری‌ ئه‌ڵمانیش بانگهێشتكراوێكی‌ تره‌ له‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ له‌ دڵی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ یاری‌ ده‌كات.
    *ئه‌نمار موباره‌كی‌ هێرشبه‌ری‌ ئه‌لمیلۆی‌ هۆڵه‌ندیش له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1991 ه‌و به‌ گۆڵكه‌رێكی‌ ناسراوی‌ ڕیزه‌كانی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ هۆڵه‌ندا هه‌ژمار ده‌كرێت.
    *موراد گه‌ردی‌ ئه‌مه‌ش نزیكترین ئه‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی‌ موتابه‌عه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ یانه‌كانی‌ ئاسیا ده‌كه‌ن، بینیبێتیان، ئه‌و بۆ یانه‌ی‌ سه‌قری‌ یه‌مه‌نی‌ یاری‌ ده‌كات، پێشتریش له‌ یانه‌ی‌ دافنی‌ یۆنانی‌ یاری‌ كردووه‌.
    ئاسۆی‌ وه‌رزش زانیویه‌تی‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م یاریزانه‌ پیشه‌گه‌رانه‌ له‌ ڕۆژانی 9 - 19ی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت و دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌و یاریزانانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ لێیده‌ژین، به‌ڵام به‌ دوور نازانرێت جارێكی‌ تر پێش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌ی‌ عیراق له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن و له‌و یاریه‌ دۆستانه‌یه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ عیراق به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ته‌ر ئه‌نجامی‌ بدات، ئه‌م یاریزانانه‌ یه‌كه‌م یاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق ئه‌نجام بده‌ن.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 3:48 am