يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ئایا ژنان زیاتر لێبورده‌ن یان پیاوان؟

    شاطر

    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    ئایا ژنان زیاتر لێبورده‌ن یان پیاوان؟

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه في الجمعة سبتمبر 16, 2011 3:16 pm

    توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌گه‌ر هه‌ستی لێبورده‌یی له‌ نێوان ژن و پیاودا یه‌كسان نه‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ پێكیانهێناوه‌ لاسه‌نگ ده‌بێت

    ئایا ژنان زیاتر ئاماده‌ییان تێدایه‌ له‌به‌رانبه‌ره‌كانیان ببورن یان پیاوان؟ ئه‌و ژنانه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌ی پیاوه‌كانیان بێده‌نگ ده‌بن لێبورده‌ن یان به‌دوای كێشه‌دا ناگه‌ڕێن؟ بێده‌نگ بوون له‌ هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌رو لێبورده‌یی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان؟ ژنان بۆچی زیاتر خۆیان وا نیشانده‌ده‌ن كه‌ لێبورده‌ن؟ ئایا پیاوانیش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ستی لێبورده‌یی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌بڕن كه‌ لێبورده‌ن؟ ئه‌مه‌ و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دیكه‌ له‌م رێپۆرتاژه‌ی هه‌واڵدا بخوێنه‌ره‌وه‌...
    ژاڵه‌ محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 34 ساڵ وتی: "به‌بڕوای من له‌زۆربه‌ی كاتدا پیاو لێبورده‌یی ده‌نوێنێت، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌دڵیدا ده‌مێنێته‌وه‌و ره‌نگه‌ رۆژێكیش له‌ چاوی بداته‌وه‌، به‌ڵام ژن كه‌ یه‌كجار وتی بوراوی ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایداته‌وه‌ له‌رووی و له‌بیری ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای من بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژن زیاتر به‌سۆزتره‌ له‌ پیاو ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیفه‌ته‌ش له‌ هه‌ندێك پیاودا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ ژندا زیاتره‌"، ئه‌و ژنه‌ وتیشی: "نه‌بوونی هۆشیاریش زۆجار ده‌بێته‌ هۆی نه‌بوونی لێبورده‌یی چونكه‌ ئه‌گه‌ر هۆشیار بن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ روونادات و هه‌رچه‌ندیش لێبورده‌یی زیاتر بێت كێشه‌ كه‌متر ده‌بێـته‌وه‌، چونكه‌ زۆرجار پیاوه‌كه‌م كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵم و بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكم به‌خۆم شك بردبێت، به‌ڵام بێده‌نگیم هه‌ڵبژاردوه‌و ئه‌م بێده‌نگیه‌شم بوه‌ته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان".
    "لێبورده‌یی زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی لێكترازانی شیرازه‌ی خێزان و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای كێشه‌كانه‌ كه‌ زۆرجار ژن بێئه‌وه‌ی له‌ كێشه‌كه‌ تێبگات و هه‌ستی لێبورده‌یی بنوێنێت ده‌یكات به‌هه‌را"، ئه‌مه‌ قسه‌ی شێرزاد سه‌لمانی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بوو، ئه‌و هاوڵاتیه‌ پێی وابوو ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ هه‌ر هه‌ڵچونێك له‌ كێشه‌كان تێبگه‌ین و هه‌ستی لێبورده‌یی هه‌بێت ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ روونادات وتیشی: "زۆرجار ژنه‌كه‌م به‌هۆی كێشه‌یه‌كی بچوكه‌وه‌ یان له‌ بیرچوونی شتێك كێشه‌ ده‌نێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی لێبورده‌یی زۆر كه‌مه‌، ئه‌گه‌رچی زۆرجار له‌كاره‌كانی ئه‌و چاوپۆشیم كردوه‌و له‌گه‌ڵ بێده‌نگیه‌كه‌مدا لێبورده‌یم هه‌ڵبژاردووه‌، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی لێكگه‌یشتنم داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی كێشه‌ بۆم به‌وه‌ی دره‌نگ له‌ شته‌كان گه‌یشتووه‌".
    نیان جه‌بار ته‌مه‌ن 34 ساڵ وتی: "به‌بڕوای من پێویسته‌ له‌ نێوان هه‌موو ژن و پیاوێكدا لێبورده‌ییه‌كی زۆر هه‌بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌چێت، به‌رده‌وامیش كێشه‌ له‌ نێوان ئه‌و ژن و پیاوه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ پێم باشه‌ نه‌ پیاو نه‌ژن یه‌كتری تۆمه‌تبار بكه‌ن له‌وه‌ی كامیان هه‌ستی لێبورده‌ییان زیاتره‌، به‌ڵكو هه‌ردووكیان به‌غیابی یه‌كتر هه‌ستی لێبورده‌یی بۆ یه‌ك ده‌رببڕن"، وتیشی: "ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌م هه‌ستی لێبورده‌یی نه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌وا منیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیم لێبورده‌بم به‌رانبه‌ری و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا كێشه‌ی نێوان ژن و پیاوه‌كانه‌و ناكۆكی دروستده‌بێت، بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم هه‌ستی لێبورده‌یی له‌ نێوان ژن و پیاودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشی بۆ ماوه‌یی چونكه‌ كه‌سی وا هه‌یه‌ هه‌ر شتێك رووبدات توڕه‌نابێت و لێبورده‌یی، به‌ڵام كه‌سی واش هه‌یه‌ له‌ بچوكترین شت كێشه‌ی گه‌وره‌ ده‌نێته‌وه‌".
    تابان عه‌زیز ته‌مه‌ن 39 ساڵ وتی: "من و پیاوه‌كه‌م هه‌ر شتێك رووبدات له‌ نێوانماندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كترمان خۆش ده‌وێت به‌رده‌وام هه‌ستی لێبورده‌یی به‌رانبه‌ر یه‌كتر ده‌رده‌بڕین، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام به‌ده‌ست بهێنین، بۆیه‌ به‌بڕوای من خۆشه‌ویستی زۆر گرنگه‌ بۆ روونه‌دانی كێشه‌و گرفت له‌ نێوان خێزانه‌كان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆش بوێت ده‌بێت له‌كێشه‌وگرفتی یه‌كتریش ببورین، ئه‌گه‌ر واش نه‌كه‌ین ئه‌وا كێشه‌ی به‌رده‌وام روبه‌رومان ده‌بێته‌وه‌".
    توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستی لێبورده‌یی له‌ نێوان ژن و پیاودا یه‌كسان نه‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ پێكیانهێناوه‌ لاسه‌نگ ده‌بێت، ئه‌و توێژه‌ره‌ وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ ژن و پیاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ زیاتر كێشه‌و نه‌بوونی و گیروگرفتیان بینیووه‌، بۆیه‌ زۆرجار هه‌ست به‌توڕه‌یی له‌ نێو چاوانیان ده‌كه‌ین بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی لێبورده‌یی كه‌مه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژن به‌هۆی سۆزداری زیاتره‌وه‌ وا خۆی نیشان ده‌دات كه‌ لێبورده‌یی زیاتره‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ زۆر كێشه‌ و گرفتیشدا ئه‌و سۆزه‌ی به‌كه‌می به‌دی ده‌كرێت"، باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر بێت و خۆشه‌ویستیه‌كی به‌تین له‌ نێوان ژن و پیاودا هه‌بێت ئه‌و كاته‌ هه‌ردوولا به‌یه‌ك شێوه‌ هاوسۆزی و لێبورده‌ی به‌رانبه‌ر یه‌كتر ده‌رده‌بڕن".



    س///هاولاتى

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 1:22 am