يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن

    شاطر

    داروان
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 144
    تاريخ التسجيل : 11/08/2011

    زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن

    مُساهمة من طرف داروان في الجمعة سبتمبر 23, 2011 6:40 pm



    لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە زۆرینەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتە عەرەبیەكاندا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بە مەبەستی چاتكردن لەگەڵ هاوڕێكانیاندا,یان بۆ گەڕان بە دوای هاوڕێی نوێدا,بە بە راورد كردن بە بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ مەبەستەكانی تر وەك فێربوون لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە یان بازاڕكردنی ئەلكترۆنی یان گەڕان بە دوای كاردا
    ئەم لێكۆڵینەوە تایبەتە كە لەلایەن سایتی "بیت.كوم" بە ئەنجام گەیەندراوە,كە یەكێكە لە گەورەترین سایتەكانی كار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا, ڕوونی دەكاتەوە كە هۆكاری سەرەكی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە وڵاتە عەرەبیەكان دەگەڕێتەوە بۆ بەژداری كردن لە چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر تۆڕە ئەلكترۆنییەكان,كە بەشێوازێكی بەردەوام 3 كاتژمێر یان زیاتر پەیوەندی پێوە دەكەن,ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوەی ئاشكراكرد كە لە %67 ی ئەوانەی كە شمولی لێكۆڵینەوەیەكەیان كردووە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان,وە لە 36% یان ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوڕێكانیان لە ڕێگەی نامەی ئەلكترۆنی,وە هەروەها لە 31% یان ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوڕێكانیان لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك "فەیسبوك و تویتەر و ئەوانی تر.."
    هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەوەی كە سەیركردنی ڤیدیۆ و گویگرتن لە مۆسیقا لەو چالاكییانەن كە شوێنێكی كرنگ داگیردەكەن لەنێو ئەو چالاكییە ڕۆژانەییانەی كە پەیوەستە بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە, وە ڕێژەیەكی دیاریكراوی ئەم چالاكییانە لەسەر تۆڕری ئینتەرنێت پەیوەستە بە گەڕان بە دوای كاردا,هەربۆیە لە میانەیدا ڕێژەی لە 36% ئەوانەی كە بەژداریان كردووە ئینتەرنێت بە كاردەهێنن بۆ مەبەستی گەڕان بەدوایكاردا, وە لەو چالاكییانەی كە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت كەمتر ئەنجامی دەدەن وەك دابەزاندنی(پۆداكت) بە ڕێژەی لە 47% , وە بەژداری كردن لە خولەكانی فێربوونی ئەلكترۆنی بە ڕێژەی لە 42%,و یاری ئەلكترۆنی بە ڕێژەی لە 40%,وە ئەپلەود كردنی ڤیدیۆ بۆ سایتە ڤیدیۆیەكان بە ڕێژەی لە 37%,وە دابەزاندنی وێنە بە ڕێژەی لە 32%, ئاژانسی هەواڵی كوێت باس لەوە دەكات كە ئەم لێكۆڵینەوەیە ئاڕاستەیەكی ڕوونی هەیە لە ناوچانەی كە شمولی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە
    لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست,دەربارەی ئەوەی كە ئینتەرنێت بەكاردەهێنرێت بۆ مەبەستی كۆمەڵایەتی,وەبواری گەڕان بە دوای كاردا,وە ئەوەی كە پەیوەستە كە پسپۆڕیەكەیەوە,وە هەروەها لێكۆلێنەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە وەڵامی بەژداربووەكان لە لێكۆڵینەوەكەدا ئەوە دەسەلمێنن كە تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبوك"زۆرترین بەژداربووی هەیە
    هەروەها یەكێك لەو خاڵانەی كە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێدەكات ئەوەیە كە ڕێژەی لە 14% لە 236 هاوڵاتی یان پەنابەری كوێت هیچ حسابێكیان نییە لە "فەیسبوك",وە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تر لە پلەی دووەمدا دێن بە ڕێژەی لە 31%,وە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتر"بە پلەی سێهەم دێت بە جیاوازییەكی كەم بە ڕێژەی لە 30%,بەڵام ڕێژەی لە 10% لەبەژداربووەكات هیچ حسابێكیان نییە لە هیچ تۆڕێكی كۆمەڵایەتییدا,هەروەها ڕوونی دەكاتەوە كە فەیسبووك ڕێژەیەكی بەرزی هەیە لە بەكارهێنەران ئەویش بە ڕێژەی لە 67% كە ڕۆژانە سەردانی دەكەن,بە ڵام تویتەر بە ڕێژەی لە 36%
    هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە كوێت یەكێكە لەو دەوڵەتانەی كە زۆرترین چالاكی هەیە سەبارەت بە تویتەر بەراورد بە وڵاتەكانی تر كە لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە,هەروەها كۆتا شت كە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێ داوە ئەوەیە كە ڕێژەی 43% بەژداربووەكان لە شوێنی كار ئینتەرنێت بەكاردەهێنن,هۆكاری سەرەكی بۆ ئەمەش نەبوونی كاتی تەواوە كە ئەمەش ڕێژەكەی لە 63%یە,بەڵام هەندێكی تر پێیان وایە كە ئەو سایتانەی كە ئەوان دەیانەوێت بلۆك كراوە لە شوێنەكانی كاردا ئەویش بە ڕێژەی لە 16%

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:40 pm