يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان و چەند بڕیارێک

    شاطر

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان و چەند بڕیارێک

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الأربعاء سبتمبر 28, 2011 7:10 pm



    یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگرو تەواوی ئەندامانی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤/٩/٢٠١١گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:

    یەکەم: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩/٩/٢٠١١ شاندی (N.F.Board) و نوێنەرانی ھەرێمەکان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی کوردستان بۆ جامی (VIVA) پێنجەمی ٢٠١٢ کە وابڕیارە لە ناوەرٍِاستی مانگی (٥)ی ئەمساڵ بەرێوەبچێت , ,شایانی باسە شاندەکە بۆماوەی چوار رۆژلە ھەرێمی کوردستان مانەوە, سەردانی بەرپرسان و دەزگا وەرزشییەکانیان کرد:

    ا. سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە لەلایەن بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی وەرزش و لاوان لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

    ب. سەردانی بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم بەرێز(فلاح مستەفا)یان کرد کە لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لێکردن.

    ج. سەردانی پارێزگاری ھەولێر بەرێز(نەوزاد ھادی)یان کرد.

    د. سەردانی پارێزگای دھۆکیان کردو کە لەلایەن بەرێزان جێگری پارێزگارو نوێنەرانی ئۆلۆمپی کوردستان لە دھۆک و لقی تۆپی پێی دھۆک و ئامادەبوون لە یاری نێوان ھەڵبژاردەی عێراق و ھەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا.

    و. سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردو لەلایەن بەرێزان(د.ئالان قادر) ئەمینداری گشتی و(مامۆستا ێلاح محمد کریم)ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی ئۆلۆمپی کوردستان لە سلێمان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

    ە. لە یاری نێوان یانەی ئارارات و بروسک لە خولی نایابی کوردستان ئامادەبوون, پاشان سەردانی یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریریان کرد, لەھەمان کاتدا کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆکی(N.F.Board) و نوێنەرانی ھەرێمەکان بەرێوەچوو, لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سوپاسی پێشوازی و میوانداری گەرمی ھەرێمی کوردستانیان کرد, وە ئامادەیی بەشداری(VIVA) پێنجەمیان نیشاندا, رەوشی ھەرێمی کوردستانیان لە ھەموولایەنێک بەرز نرخاند بەھیوای ساڵی ٢٠١٢ گەورەترین جامی(VIVA)ە پێشکەش بکرێت ببێتە سەرەتای گەورەبوون و ناوبانگی پاڵەوانیەتیەکە لە جیھان.

    دووەم. داوا لەسەرجەم یاریزانانی کوردستان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی گرێبەستیان(عقد)ھەیە بۆ لە ماوەی ١٥/١٠/٢٠١١ گرێبەستی لەیەکێتیەکەمان پەسەندبکات گەر لەوەرزی داھاتوو گواستنەوەی یاریزان بەدەستبەردار(استغناء)دەبێت.

    سێیەم. سکاڵای یانەی وەرزشی بروسک لەسەر یانەی پێشمەرگەی ھەولێر کە یاریزان(ھونەر فەریق)١٩٩٣ بە ژمارە(٥)کە لەشوێنی ئەو یاریزانە(ھێمن فریق)لەدایکبووی ١٩٩١ یاریکردووە,لێکۆلینەوە بەردەوام دەبێت بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان و دڵنیابوون.

    چوارەم. ڕاگرتنی ناوبژیوان(دارا جەلال)بۆ دوو خولی داھاتوو بەھۆی پابەندنەبوون و ئامادەنەبوون لە یاری نێوان یانەی سەورەو زێرەڤانی لەخولی لاوان.

    پێنجەم. یاری نێوان یانەی نەورۆز و یانەی ھەندرێن لەخولی نایاب بەھۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و دەرچوون لەگیانی وەرزشی و جوێندان بەناوبژیوانان لەلایەن چارەسەرکەر(سۆران رەحیم)بڕیاردرا:

    ا. دوورخستنەوەی ناوبراو لەسەرجەم چالاکیەکانی تۆپی پێی کوردستان ب بەیەکجاری.

    ب. غەرامەکردنی بەبڕی(٢٥٠٠٠٠)دووسەدو پەنجاھەزار دینار.

    ج. ڕاگرتنی یاریزان(ھەژار جەبار)ژمارە(١٥)لەیانەی نەورۆز بۆ دوو یاری داھاتوو بەھۆی ھێرش کردن و ئاژاوە نانەوە.

    د. غەرامەکردنی بەبڕی(١٥٠٠٠٠)سەدوپەنجا ھەزار دینار.

    و. سوپاس و پێزانین بۆ بەرێز(ھادی کەریم)سکرتێری یانەی نەورۆز بەھۆی رۆڵی بەرزی لە پاراستن و ھێورکردنەوەی بارودۆخی یارییەکەو ھەڵسوکەوتی بەرزی وەرزشی.

    شەشەم. ڕاگرتنی یاریزانی یانەی نەورۆز(سەربەست سەعید)ژمارە(٢)بۆ یەک یاری داھاتوو وە غەرامەکردنی بەبڕی(١٥٠٠٠٠)سەدوپەنجاھەزار دینار بەھۆی جوێندان و دەرچوون لە گیانی وەرزشی.

    حەفتەم. غەرامەکردنی یانەی شێروانە بەبڕی(٣٠٠٠٠٠)سێ سەدھەزار دینار بەھۆی شکاندنی جامی ئوتومبێلی یانەی ھەولێرلە یاری نێوان یانەی شێروانەو ھەولێر لەخولی نایاب, ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی شێروانە بەکۆنتڕۆڵ کردنی یاریگاو جەماوەرەکەی.

    ھەشتەم. دەستنیشانکردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خولی چوارەمی نایاب و لاوان.


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 10, 2016 3:17 am