يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    هه‌ندێک نوکته‌ی خۆش

    شاطر

    داروان
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 144
    تاريخ التسجيل : 11/08/2011

    هه‌ندێک نوکته‌ی خۆش

    مُساهمة من طرف داروان في الخميس سبتمبر 29, 2011 5:04 am



    به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕی به‌کره‌جۆ بفه‌رموون ئێوه‌و چه‌ند نووکته‌یه‌ک که‌ بۆمان ئاماده‌ کردوون ئێمه‌ش به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه‌ بۆتان ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو به‌ هیوای که‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی گشت لایه‌کتان وه‌ بتوانین که‌مێک له‌ خه‌مه‌کان بتان ڕه‌وێنینه‌وه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نینتان بخه‌یه‌نه‌ سه‌ر لێوه‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزی ماڵپه‌ڕی به‌کره‌جۆ بۆ هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز
    دوو درۆزن پێکه‌وه‌ ئه‌که‌ونه‌ گفتوگۆ و درۆزنی یه‌که‌م ئه‌ڵێت: "باوکم کاتژمێرێکی هه‌بوو و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌ق له‌ژێر ئاودا داینا و که‌ ده‌ریهێنایه‌وه‌ هێشتا هه‌ر کاری ئه‌کرد!"
    درۆزنی دووه‌م ئه‌ڵێت: " جا ئه‌وه‌ چییه‌! باوکی من ساڵێک له‌ژێر ئاودا بوو نه‌خنکا!"
    درۆزنی یه‌که‌م ئه‌ڵێت: "ئای له‌و درۆیه‌! جا له‌ژێر ئاودا چی ئه‌کرد...؟"
    درۆزنی دووه‌میش ئه‌ڵێت: "دانیشتبوو و کاتژمێره‌که‌ی باوکتی قوڕمیش ئه‌کرد



    دزێک ئه‌چێت بۆ سه‌رقه‌بران بۆ دزینی کێلی قه‌بر. دزه‌که‌ خه‌ریکی ده‌رهێنانی کێلی قه‌بری منداڵێک ئه‌بێت، که‌ پۆلیس دێت به‌سه‌را. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی لێ نه‌که‌ن، دزه‌که‌ ده‌ست ئه‌کات به‌ گریان به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌دا. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت
    "ئه‌مه‌ قه‌بری کێیه‌؟"
    دزه‌که‌ش له‌ شڵه‌ژاویدا ئه‌ڵێت
    "قه‌بری باوکمه‌."
    پۆلیسه‌که‌ ئه...‌ڵێ
    "ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده‌ بچووکه‌؟
    دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ
    "ئاخر زۆر به‌ منداڵی مردووه


    کابرایه‌ک له‌سه‌ره‌مه‌رگایه‌ و ئه‌ڵێ: حه‌مه‌ گیان، له‌ کوێییت؟ حه‌مه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌تام بابه‌ گیان له‌لای چه‌پته‌وه‌م.. گوڵه‌ گیان ئه‌ی تۆ له‌ کوێیت؟ کچه‌که‌ی ئه‌ڵێ: له‌لای ڕاستته‌وه‌م بابه‌ گیان.. ئینجا کابرا ئه‌ڵێ: ئێ باشه‌ به‌قوربانتانبم، که‌ هه‌ردووکتان لێره‌ن، گڵۆپی ژوره‌که‌ی ئه‌وبه‌رتان بۆ داگیرساندوه‌؟ دوایش که‌ ئه‌مرێ وه‌ره‌قه‌یه‌ک له‌ گیرفانیا ئه‌دۆزنه‌وه‌ و لێی نووسیوه‌: توخوا ئاو خه‌سار مه‌که‌ن ومه‌مشۆن، چونکه‌ خۆمم شۆریوه..


    ئه‌نیشتاین له‌ سه‌فه‌رێکیا له‌ ته‌نیشت کوردێکه‌وه‌ ئه‌بێ.. پێی ئه‌ڵێ: وه‌ره‌ با پرسیار له‌ یه‌کتری بکه‌ین، ئه‌گه‌ر تۆ پرسیارێکت کرد و من وه‌ڵامه‌که‌یم نه‌مزانی، ئه‌وا 500 دۆلارت ئه‌یه‌مێ.. وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ پرسیارێکت کرد و من وه‌ڵامه‌که‌یم نه‌زانی، ئه‌وا ئه‌بێ 50 دۆلارم به‌یتێ.. کورده‌که‌ ڕازی ئه‌بێت، ئه‌نیشتاین ده‌ست پێئه‌کات و ئه‌ڵێ: بۆچی هه‌تا له‌ عه‌رز به‌رز ببینه‌وه‌، کێشمان که‌متر ئه‌بێ؟ کورده‌که‌ زۆر بیر ئه‌کاته‌وه‌ و هه‌رچییه‌ک ئه‌ڵێ هه‌ر نایزانێ.. ناچار 50 دۆلاری ئه‌یاتێ.. ئینجا کورده‌که‌ پرسیاری لێئه‌کات و ئه‌ڵێ: ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌ به‌ دارا هه‌ڵئه‌زنێ سی قاچی هه‌یه‌، به‌ڵام که‌ یه‌ته‌ خواره‌وه‌ دوو قاچی هه‌یه‌؟ ئه‌نیشتاین هه‌ر بیرئه‌کاته‌وه‌ و هه‌ر بیرئه‌کاته‌وه‌ و هه‌ر بیرئه‌کاته‌وه‌.. له‌ ئه‌خیرا ئه‌ڵێ: نازانم و فه‌رموو ئه‌وه‌ 500 دۆلار، به‌ڵام منیش عه‌ینه‌ن پرسیار له‌ تۆ ئه‌که‌مه‌وه‌.. کورده‌که‌ ئه‌ڵێ ده‌ فه‌رموو ئه‌وه‌ 50دۆلار، چونکه‌ منیش نازانم ئه‌وه‌ چییه


    حه‌پۆل به‌ سه‌یاره‌که‌ی سيانزه‌ كه‌سى كردبوو به‌ ژێره‌وه‌، لێيانپرسى بۆ وات كردووه‌... وتى: وه‌ڵاهی نه‌متوانى سه‌ياره‌كه‌ بوه‌ستێنم، چونکه‌ ئیستۆپى تيا نه‌مابوو، بينيم له‌ملاى جاده‌كه‌ سێ كه‌س وه‌ستابوون و له‌ولاى جاده‌كه‌ش ده‌ كه‌س، ئێ وتم با ده‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌كه‌م به‌ ژێره‌وه‌ بۆيه‌ ڕوى سه‌ياره‌كه‌م كرده‌ سێ كه‌سه‌‌كه‌.. وتیان ئاخر تۆ سیانزه‌ که‌ست کردوه‌ به‌ ژێره‌وه‌؟؟ حه‌پۆل وتی ئێ چی بکه‌م؟ ئاخر سیانه‌که‌ رايانكرد و چوونه‌ لاى ده‌ که‌سه‌که‌وه‌..



    ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له‌ ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له‌ براده‌رێکی ئه‌کا که‌ ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه‌ و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه‌.. ئه‌ڵێ باشه‌ پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده‌ تۆزێک نانی پێوه‌بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ به‌ قورعان نانیشمان نییه‌.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ که‌ هیچتان نییه‌، ئه‌و مشکه‌ داماوه‌ چی ئه‌کات له‌ ماڵه‌که‌تان؟


    لە چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژنامەنووسێ ئەم پرسیارانەی لە جوتیارێكی خاوەن مەڕوماڵاتێك كرد:
    رۆژنامەنووس: چی دەرخواردی مانگاكانت ئه‌ده‌یت؟
    جوتیار: كامیان؟ سپییەكان، یا سورەكان؟
    رۆژنامەنووس: سپییەكان..
    جوتیار: وێنجە..
    ڕۆژنامەنووس: ئەی سورەكان؟
    جوتیار: ئەوانیش هەر وێنجە!
    ڕۆژنامەنووس: ئەی شه‌و له‌ کوێ ئه‌یانخه‌وێنیت؟
    جوتیار: كامیان؟ سپییەكان، یا سورەكان؟
    ڕۆژنامەنووس: سپییەكان..
    جوتیار: لەو گەوڕەی ئەوبەر..
    ڕۆژنامەنووس: ئەی سورەكان؟
    جوتیار: ئەوانیش هەر لەو گەوڕە!
    ڕۆژنامەنووس: ئەی باشە چۆن ئەیانشۆریت؟
    جوتیار: كامیان؟ سپییەكان، یا سورەكان؟
    ڕۆژنامەنووس: سپییییییییییییییییەكان..
    جوتیار: وه‌ڵا بە ئاو..
    ڕۆژنامەنووس: ئەی سورەكان؟
    جوتیار : ئەوانیش هەر بەئاو!
    ڕۆژنامەنووس: ئه‌وه‌ بۆچی هەموو جارێ كە پرسیارێکت لێدەكەم، لە وەڵامدا ئەڵێی كامیان؟ دواییش دەرئەكەوێ عه‌ینه‌ن شت له‌گه‌ڵ هەردوو ڕەنگه‌کان ئەكەیت؟
    جوتیار: لەبەر ئەوەی مانگا سپییەكان هی خۆمن..
    ڕۆژنامەنووس: ئەی سورەكان هی كێن؟
    جوتیار: وه‌ڵا ئەوانیش هەر هی خۆمن


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 10:10 am