يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    پێکه‌نین ده‌رمانه‌ بۆ مرۆڤ

    شاطر

    داروان
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 144
    تاريخ التسجيل : 11/08/2011

    پێکه‌نین ده‌رمانه‌ بۆ مرۆڤ

    مُساهمة من طرف داروان في الثلاثاء أكتوبر 04, 2011 6:28 pm



    وریا له‌نێو هاوڕێكانیدا وه‌ستابوو قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌وانیش پێده‌كه‌نین. ئه‌وه‌ی به‌وێدا بڕۆیشتایه‌ سه‌رنجی وریا و هاوڕێكانی ده‌دا. ڕێبواره‌كان كاردانه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ پێكه‌نینی ئه‌م چه‌ند گه‌نجه‌ جیاوازبوو، هه‌ندێكیان بزه‌یه‌كیان ده‌كرد و هه‌ندێكی تریان ناوچاویان گرژده‌كر.
    ساتێك بۆ پێكه‌نین
    “پێكه‌نین دیاریه‌كی خوایه‌ بۆ مرۆڤ” ئه‌مه‌ قسه‌ی وریا حه‌مه‌غه‌ریب بوو كه‌ له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانیدا وه‌ستابوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌رده‌می خوێندكاری زانكۆ “به‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریاكانیاندا ده‌چوونه‌وه‌” كه‌ به‌شێك له‌و یاده‌وریانه‌ “له‌كاتی خۆیدا مایه‌ی ناخۆشی بووه‌، بۆ ئێستا مایه‌ی دڵخۆشی و پێكه‌نینن”.
    سه‌یرێكی جلوبارگه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی منی كرد و به‌ پێكه‌نیه‌وه‌ وتی: “ژیان ئه‌وه‌ ناهێنێت، ده‌بێت بزانین له‌ ناخۆشترین كاته‌كاندا ساتێك هه‌یه‌ بۆ پێكه‌نین”.
    دڵ ده‌كوژێت؟
    وریا حه‌مه‌غه‌ریب ده‌رچووی به‌شی ده‌رووناسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌ و پێیوایه‌ “زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها مرۆڤ، به‌ڵكو به‌شێك له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش پێده‌كه‌نن”.
    وتیشی: “پێكه‌نین دیارده‌یه‌كه‌ له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر و به‌ پێی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، باشترین و جوانترین گوزارشتێكه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانیان به‌كاری دێنێت”.
    به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ر پێیوایه‌ “پێكه‌نینی زۆر دڵ ده‌مرێنێت”. پێشی باشه‌ “پێكه‌نین به‌ده‌نگی به‌رز نه‌بێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) هه‌رگیز به‌ده‌نگی به‌رز پێنه‌كه‌نیووه‌”.
    پێكه‌نین و ئیسلام
    محه‌مه‌د ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌یه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ له‌ پێكه‌نین ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: “نابێت ئافره‌تان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا پێبكه‌نن به‌تایبه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵ كوڕاندا قسه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ناخۆشه‌ و له‌ ئاینی ئیسلامدا ڕێی پێ نه‌دراوه‌”.
    شه‌هلا مه‌حمود مسته‌فا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتووبه‌ندكردنی ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ به‌شتێكی باش نازانێت “به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره‌ وه‌ك دیاریه‌ك پێی به‌خشیوین، چونكه‌ زانست سه‌لماندوێتی ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیش گوزارشت له‌ خۆشی و ناخۆشیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن”.
    دابونه‌ریت شه‌هلا ده‌ڵێت: “ترس له‌ پێكه‌نین، مایه‌ی پێكه‌نینه‌، چونكه‌ كاتێك مرۆڤ پێده‌كه‌نێت جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ ئاسووده‌ ده‌بێت هاوكات له‌نێو هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشیدا خۆشه‌ویست ده‌بێت”.
    ئه‌م توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ پێیوایه‌ “ئه‌وه‌ ئێمه‌ی مرۆڤین به‌ پێی ویستی خۆمان سنوور
    بۆ حه‌ز و هه‌ستونه‌ستی مرۆڤه‌كان دادانێین به‌ پاساوی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی”. له‌م باره‌یه‌وه‌ نموونه‌یه‌ك دێنێته‌وه‌ “بۆ نموونه‌ هه‌تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌شێوه‌ی ئێستا نه‌كرابووه‌، پێكه‌نین یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی له‌ ژنان قه‌ده‌غه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئێستا تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسایی بۆته‌وه‌”.
    كلیلی سه‌ركه‌وتن له‌ناو بازاڕی حه‌وزه‌ وشكه‌كه‌ی سلێمانی ئیبراهیم حه‌مه‌ سه‌عید به‌خه‌نده‌وه‌ پێشوازی لێكردین و یه‌كسه‌ر چایه‌كی بۆ بانگ كردین. ئیبراهیم به‌قسه‌ی خۆش و خۆش مه‌شره‌ب له‌نێو گوزه‌ره‌كه‌دا ناسراوه‌، هه‌ر كڕیارێكیش ڕووی تێده‌كات به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌.
    ئیبراهیم ته‌مه‌نی (48) ساڵه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی:”خۆم به‌ كوڕی چوارده‌ ساڵ ناگۆڕمه‌وه‌”. هاوپیشه‌كانیشی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا “زۆرترین هاوڕێی هه‌یه‌ و بازاڕیشی باشه‌”.
    ئیبراهیم پێكه‌نین به‌ كلیلی سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت له‌ ژیان و ده‌ڵێت: “چینیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و دوكانداره‌ی پێ ناكه‌نێت با دوكانه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ هه‌موو كارێك هه‌روایه‌”.
    له‌كۆتایدا به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: “من برایه‌كم هه‌یه‌ هه‌میشه‌ ناوچاوی داوه‌به‌یه‌كدا، به‌رده‌وام توڕه‌یه‌، بڕوابكه‌ن بۆ هه‌ر ئیشێك ئه‌چێت بۆی نابێت، به‌ڵام من وانیم به‌خته‌وه‌رم له‌ ژیان، چونكه‌ وتوویانه‌ پێبكه‌نه‌ ژیان بۆت پێده‌كه‌نێت

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:37 pm