يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    سه‌یرترین ئاره‌زووه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بخوێنه‌وه‌

    شاطر

    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    سه‌یرترین ئاره‌زووه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بخوێنه‌وه‌

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه في الأربعاء أكتوبر 05, 2011 4:20 pm

    خه‌ندان-
    ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌چاوپێكه‌وتنه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی خۆیان، باسی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ ئاره‌زوویان سه‌یره‌ و مایه‌ی پێكه‌نینه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ نین باسی بكه‌ن.

    هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی، حه‌ز به‌ به‌خێوكردنی باڵنده‌ی ماڵی ده‌كات، مریشك و كه‌له‌شێری نایاب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانسی نییه‌ له‌به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر، زۆر خزمه‌تیان ده‌كات، به‌ڵام كه‌ گه‌وره‌ ده‌بن یان لێی ده‌دزن یاخود به‌ نه‌خۆشی مردار ده‌بنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆر حه‌ز به‌ باخداری ده‌كات، ئێستا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ دوكان خه‌ریكیه‌تی.

    گۆرانیبێژ زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا حه‌ز ده‌كات ببێته‌ خاوه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی! ده‌شوترێ‌ له‌وه‌ته‌ی ژنی هێناوه‌ هاوڕێكانی كه‌م كردۆته‌وه‌، زۆریش له‌دایكی نزیكه‌، كه‌ شووقه‌یه‌كی داوه‌تێ‌ و خزمه‌تكارێكی تایبه‌تیشی بۆ گرتووه‌، هه‌روه‌ها بڵند عه‌بدوڵڵاش حه‌ز ده‌كات تووتی له‌ بچووكیه‌وه‌ به‌خێوی بكات بۆئه‌وه‌ی فێری قسه‌كردنی بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌ بڵند تووتیه‌كه‌ی نه‌ماوه‌، به‌نیازه‌ دانه‌یه‌كی تر بكڕێت.

    هونه‌رمه‌ندی به‌توانا زیاد ئه‌سعه‌د گرنگی به‌ پاره‌ و سه‌روه‌ت نادات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر حه‌ز به‌ پاره‌ سه‌رفكردن ده‌كات، ئینجا چ پاره‌ سه‌رف بكات و چ پاره‌ی بۆ سه‌رف بكه‌ن لای ئه‌و هه‌ر یه‌كێكه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفاته‌ی نه‌بوایه‌ به‌هۆی ئه‌و تێكست و ئاوازانه‌ی كه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندانی داوه‌ ئێستا ئه‌و یه‌كێك ده‌بوو له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندی كورد.

    ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌رده‌وام یاری تێنس ده‌كات، هه‌ر میوانێك بێته‌ ماڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر یاری تێنس بزانێت له‌حه‌وشه‌كه‌ی خۆیدا یاری تێنسی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌نیا هاوڕێیه‌كی هه‌یه‌ به‌ناوی (كه‌یوان) كه‌ یاریكردنی له‌و باشتره‌، هه‌روه‌ها به‌به‌رده‌وامی سه‌یری به‌رنامه‌كانی “وفا‌و الكیلانی” ده‌كات، زۆربه‌ی جاریش ئه‌گه‌ر له‌كوردستان نه‌ما دڵنیابه‌ له‌ لوبنانه‌، ده‌ڵێ‌ “خۆشترین جێگایه‌ له‌دوای كوردستان".

    هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح دوای ناوداربوونی له‌گۆرانی كوریدا، ئێستا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ گۆرانیبێژێكی جیهانی.. هه‌روه‌ها هه‌ردی سه‌ڵاح هانده‌رێكی سه‌رشێتی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه‌، ته‌نانه‌ت سێجار چووه‌ته‌ ئیسپانیا بۆ ئاماده‌بوونی له‌نێو یاریگا له‌كاتی یاریكردنی به‌رشلۆنه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، ئاره‌زووی كاری بازرگانیشی هه‌یه‌، ئه‌مساڵ به‌نیازه‌ پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كه‌ی به‌ به‌نزیخانه‌یه‌ك و شوقه‌یه‌ك ده‌ست پێبكات.

    دڵنیا قه‌ره‌داخی، زۆرترین كات بۆ سه‌یركردنی ئه‌فلام كارتۆنی منداڵان به‌سه‌رده‌بات، هه‌فته‌ی جارێك تایبه‌ت بۆ كڕینی ئه‌فلام كارتۆنی نوێ‌ ده‌چێته‌ بازاڕ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كڕیارێكی باشی ئێكسسواره‌، به‌تایبه‌ت كریستاڵ، پێشی خۆشه‌ ببێته‌ بازرگانێكی به‌ناوبانگ، به‌ڵام نه‌بوو.

    ئالان عومه‌ریش داڵ بۆ داڵ به‌دیار فیلمه‌وه‌ داده‌نیشێت، بڕۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌رفه‌ت نییه‌ قسه‌ بكه‌ی، به‌رده‌وام سه‌یریكردنی فیلمه‌.
    دوایین DVD له‌ماڵی ئه‌ودا هه‌یه‌، كه‌ بێتاقه‌تیش بوو له‌سه‌یركردنی، ئه‌وكات باسی فیلمه‌كه‌ت بۆ ده‌كات، له‌وه‌ خۆشتر فیلمه‌كه‌ دووباره‌ و سێ‌ باره‌ش ده‌كاته‌وه‌.

    ره‌نگه‌ هه‌موو واتێبگه‌ن لۆكه‌ له‌به‌ر شۆخ و شه‌نگی هێمنیه‌كه‌ی، حه‌ز له‌یاری ترسناك نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و زۆر حه‌ز به‌ ئه‌سپسواری ده‌كات! هه‌روه‌ها مۆنیكای خوشكی كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌لبوومه‌ گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئاره‌زووی جل كڕینه‌، ته‌نانه‌ت ژووره‌كه‌ی پڕكردووه‌ له‌جل، هه‌ر جلێكیش بۆ یه‌كجار له‌به‌ری ده‌كات.

    به‌ڵام كه‌س به‌هێنده‌ی هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان حه‌ز به‌ گه‌شتی وڵاتان ناكات، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ڕاوكردن، ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌قۆی بچووكه‌ “قه‌له‌مبڕ”.
    هه‌ر به‌رپرسێكی بینیبێت داوای قه‌له‌مبڕێكی لێ‌ كردووه‌! ئێستا له‌ماڵه‌كه‌ی جۆڕكێكی پڕ له‌ قه‌له‌مبڕی نایابی هه‌یه‌!.. هه‌روه‌ها دكتۆر ره‌وه‌ند عوسمان، كه‌ به‌ دكتۆری جوانكاری له‌كوردستان ناسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندێكی مۆسیقییه‌، ئاره‌زووی به‌خێوكردنی سه‌گی گرانبه‌هایه‌، ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌عه‌نكاوه‌، هه‌شت دانه‌ له‌م جۆره‌ سه‌گانه‌ی هه‌یه‌، كه‌ نرخی هه‌ر یه‌كێك به‌ شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلاره‌، دوای هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ده‌چێته‌ لایان به‌ئینگلیزی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، جگه‌ له‌خۆی كه‌س ناتوانێ‌ نزیكیان بێته‌وه‌، هێشتا ده‌یه‌وێ‌ ژماره‌ی سه‌گه‌كانی زیاد بكات!.

    نوری گه‌رمیانی چه‌ندێك به‌هونه‌رمه‌ند ناسراوه‌، ئه‌وه‌نده‌ش له‌نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌ كۆترباز ناسراوه‌، نووسه‌ری ئه‌م راپۆرته‌ ده‌ڵێت، چه‌ندینجار ئه‌وی له‌نێو مه‌یدانی كۆتربازان بینیووه‌، كه‌ كۆتری له‌ده‌ست بووه‌، هه‌ندێجاریش كۆتره‌كه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ بینیووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی كۆترباز نییه‌، نه‌یزانیوه‌ ئه‌و كۆترانه‌ی ئه‌و حه‌زی لێیه‌ چ جۆرێك بوون، به‌ڵام ده‌ڵێن “كۆتری گرانبه‌هان”.
    جگه‌ له‌وه‌ش جارجاره‌ له‌مزگه‌وتێكی نێو بازاڕدا بانگی نوێژ ده‌دات.

    گۆرانیبێژی لاو میره‌ ئاره‌زووی سه‌یركردنی درامای مێژوویی و گوێگرتنه‌ له‌قورئان.. هه‌روه‌ها كچه‌ گۆرانیبێژ ناسلی ئاره‌زووی كات به‌سه‌ربردنه‌ له‌گه‌ڵ دنیای ئاژه‌ڵان و سه‌یركردنی فیلمی دیكۆمێنتاری تایبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵان، زۆریش هاوڕێی سه‌گه‌، له‌وڵاتی سوید سه‌گێكی هه‌یه‌ به‌ناوی “لاله‌ خان” كه‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌.

    ده‌شنێ‌ شازاده‌ی پۆپ، هه‌ركاتێك هه‌ست به‌ ماندووێتی بكات، گڵۆپی ژووره‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه‌ و مۆم داده‌گیرسێنێ، ته‌نیا له‌م كاته‌دا ئه‌و حه‌ز به‌ ته‌نیایی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بخه‌وێت، سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی عاده‌تی خۆی هه‌ر وایه‌ تاوه‌كو شه‌و دره‌نگێكی زۆر ناخه‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ یاری تۆپی پێ به‌یارییه‌كی كوڕانه‌ ناسراوه‌، به‌ڵام ده‌شنێ‌ حه‌ز به‌یاری تۆپی پێ ده‌كات و یاریزانێكی خراپش نییه‌.

    ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌یام ئه‌كره‌م، كه‌ به‌ شه‌مۆ ناسراوه‌، له‌ژیانی هونه‌ریدا زۆر ڕه‌شبینه‌ و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات حه‌قی هونه‌ری خوراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی و هاوڕێكانی هیوایه‌تێكی ئه‌وه‌.

    هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموون باكووری، كه‌ ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵه‌، دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاره‌زووی هێنانه‌وه‌ی ژنی دووه‌مه‌، كه‌ ته‌مه‌نی له‌ ٤٠ ساڵ زیاتر نه‌بێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه‌ وازی له‌گۆرانی گوتن هێناوه‌ و ئاره‌زووی به‌نووسین گرتووه‌، چه‌ندین كتێبی چاپ كردووه‌ له‌سه‌ر ژیان و چۆنیه‌تی كاركردنی گۆرانیبێژه‌ كۆنه‌كان له‌ به‌غدا.

    سه‌رچاوه‌:گۆڤاری سڤیل

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 3:51 am