يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    وتة جوانةكاني زيان

    شاطر

    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    وتة جوانةكاني زيان

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه في الخميس يناير 05, 2012 4:31 pm

    ووته‌ جوانه‌كانی ژیان

    1- بە گــوڕڕترین خۆشەویستی ، ساردترین کۆتایی هەیە!!

    2- مرۆڤ سه‌یره‌ له‌خۆشیه‌كاندا ده‌گرى به‌ڵام له‌ناخۆشیه‌كاندا پێ ناكه‌نیت

    3- مردن له‌گه‌ڵ رِاستیدا باشتره‌ ، نه‌ك ژیان له‌گه‌ڵ درو

    4- ئه‌گه‌رنه‌زان هۆى نه‌زانینیه‌كه‌ى بزانیبایه‌ ، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ دبوو به‌ زانا

    5- مرۆڤ ئه‌مرۆ ده‌ژى ، بۆ به‌ده‌ستهینانى سبه‌ى

    6- چاوه‌كان هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بن ، ناتوانن خۆیان ببینن

    7- ئه‌وه‌ى ده‌یزانین دڵۆپیكه‌ , ئه‌وه‌ى نایزانین ئۆقیانوسیكه‌

    8- مه‌ڕوانه‌ كێ قسه‌ده‌كات , بزانه‌ئه‌وقسانه‌ى ده‌یانكات چین

    9- سه‌برتاڵه‌ ، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانى له‌هه‌موشیرینیه‌ك شیرینتره‌

    10- گه‌وره‌یى له‌وه‌دانیه ‌هیچ كات نه‌كه‌وین ، به‌ڵكو له‌وه‌دایه ‌ئه‌گه‌ركه‌وتین هه‌ستینه‌وه‌

    11- كه‌س له‌بیده‌نگى په‌شیمان نه‌بۆته‌وه ، ‌به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ى كه‌له‌زۆربڵیى په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌

    12- كاتیك له‌دایك ده‌بى هه‌موان پێ ده‌كه‌نن وته‌نیا تۆى كه‌ده‌گرى , له‌ دنیاداجۆریك بژى كه‌كاتیك مردی هه‌موبگرین وته‌نها تۆ پێ بكه‌نى

    13- ئه‌گه‌ررِووتى وبێ جلى شارستانیه‌تی وپیشكه‌وتن بوایه‌ ‌,ئه‌وا ئاژه‌ڵه‌كان زۆرله‌ئیمه‌ پیشكه‌وتووتروشارستانیترن

    14- هه‌ڵه‌كردن كاریكى ئاساییه‌ ، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ى كاریكى نه‌فامیه‌

    15- ژیان فێرمانى كردووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى له‌ رێگاى نیگا كردنه‌وه‌ نییه‌ , به‌لكو له‌ رێگاى نه‌گریانه‌.. ((ئانتنیو دو سێنت ئیگزۆپرى))

    16- نابێ ئه‌وه‌ى ده‌یزانی بیڵیى , به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌یڵیى ده‌بێ بیزانى

    17- تورة مةبة دل توندو بةريشانت دةكا , هاورى بوون خؤشةويستست بةيوةنديةكانت تيك دةدات .

    18- بشت بةخؤت ببةستة نةك بةخةلك , وابزانة لةبةرامبةرتدان نةك لةكةلت , بةلكو بةتةنيا خوات لةكةلة بة هاوريى خواردن و هةبوون دوستخةرؤ مةبة .

    19- هـەمــووی بــیر لـە گۆڕیــنی جــیهـان دەکــاتــەوە،بــەڵـام کــەس بــیر لــە گــۆڕیــنــی خـــۆی نــاکــاتــەوە!ـ

    20- بە خۆلادن و دوورەپەرێزی، ناتوانیت ئاشتی پەیدا بکەیت.

    21- هـــونــەر ژیـــان نــــیـیــە ، بـەڵــکوو بــەکار دێـــیت بــۆ ژیــان کـردن.!

    22- گه‌وره‌ترین زه‌ریا زه‌ریای ئارامه‌،تۆش ئارام به‌و گه‌وره‌یی بنوێنه‌

    23- کـاتێک دەڵێـم بـبــورە، مـانـای ئـەوە نـاگەیەنــێنێــت تـۆ ڕاستـیت و مــن هــەڵـەم،، بەڵـکوو ئـەوە ڕێــزگــرتــنە لـە پـەیـوەندیـییەکـەمـان!ـ

    24- هـەڵـەکـردن دەیــســەلمێــنێت کــە هـەوڵدەدەیــت.!ـ

    25- ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ خشته‌ به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام
    هه‌رگێز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌ فریو بده‌یت.

    26- ڕیوی نابێ له‌ کاتی دادگایی کردنی مریشک ڕۆڵی دادوه‌ر ببینێ

    27- بهێڵن هه‌رکه‌سێک به‌ باوه‌ر و بیر و ئاره‌ز و خوێندنه‌وه‌و زانیاری خۆیه‌وه‌ بڕیار بدات ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ که‌سێکی طوطی ئاسا بێت و وته‌ی که‌سانی تر دوباره‌ بکاته‌وه‌ . (دێلگارنگی)

    28- جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ.." بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە " لە بەر ئەوەی دایکمم
    خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"..

    28- هـەرگـیز ڕوونکــردنــەوە مــەدە، هـاوڕێــکانت پــێویستیــان نــییـەو، دووژمــنەکانیشــت بــڕوات پێناکـــەن!ـ

    29- ســنــوورێــک نــییـە لــە ژیــانـــدا ، تــا بــزانرێـــت چـــەند دوور دەڕۆم..!ـ

    30- تـــاکــە کــەس کــە لـە ڕێــگــەکـەت وەستــاوە ، تــۆی !ـ خـــۆت ونــکـــە !ـ

    31- هه‌ر مرۆڤێک له‌گه‌ڵ خۆی دا له‌ ئاشتی دا بژی، هه‌وڵی شه‌ر له‌گه‌ل که‌سی تر نادا.

    32- زمـــان لـە شـــمشــێر خــراپـتر دەبــڕێ! کـەواتـە بـا ئـاگادار بــین

    33- کـاتێـک کـەسێـک پـرسـارێـکت لێ دەکـات، تـۆ دوو هـەڵبژاردنـت هـەیـە " ڕاستی یان درۆ " . چــۆنــییتەی هـەڵـبژاردنـی وەڵامــەکــەت پــشت
    دەبـەستــێت بـەوەی کـە ئــایــا چــەند ڕێــزی ئــەو کــەســە دەگــریــت.!

    34- هــەندێـک کـات لـە ژیـانـتدا دەبــێت هـەنگـاوێـک بــێیتـە دواوە.،بــۆ ئـەوەی بــتـوانــیت بـازێــکی گـەورە بدەیــت بـۆ پــشــەوە..!

    35- ئاوێنە باشترین هاورێمە چونكە كاتێ من دەگریم ئەو هەرگیز پێناكەنێت

    36- ئـەوەی لـە کـۆتـایـی دا پـێبـکەنـێت، لـە هـەمـوو کـەس بـاشتر پــێدەکـەنـێت.!

    37- بێ دەنگی لە چەنەبازەوە فێر بووم ، سادەیی لە لوت بەرزەوە ، هەولدان لە تەمبەلەوە ؛ زۆر سەیرە من ڕێزی ئەم مامۆستایەنەم ناگرم

    38- ڕق دەسەڵاتــی تــەنــیـا بـەســەر مــرۆڤــی لاوازدا هـــەیــە.!

    39- هـەمـوو کـۆتـاییەک دەستـپێکـردنێکی هـەیـە. هـەمــوو دەستــپێکردنـێک بـڕیاررێـــکی هـەیـە. هــەموو بـڕیـارێک هـۆیـەکی هـەیە. وە هــەمــوو
    هــۆیــەکیش مـانـایـەکی هـەیـە..!

    40- ڕق بێـتاوان و تــاوانـبار دەکــوژێــت.!

    41- بـۆ مـرۆڤی بــێ هــیوا ، زەوی بــە قەراخــی خــۆی تــەســکە!

    42- هیچ کات به‌گومانی ئه‌وه‌وه‌ دامه‌نیشه‌ که‌ کاتت هه‌یه‌ هه‌میشه‌له‌کاتی کاردا ده‌بینی که‌کاتت که‌م و کورته.

    43- نه‌زان مناڵه‌ هه‌رچه‌ندپیربێت،زاناش گه‌وره‌یه‌ هه‌رچه‌ند مناڵ بێت ."

    44- ڕەوشت گیانی بلیمەتییە، ڕەوشت لە بلیمەتی بە دەگمەنترە، ڕەوشت بەنرخترین بەهای بەهرەیە!

    45- نه‌زان مناڵه‌ هه‌رچه‌ندپیربێت،زاناش گه‌وره‌یه‌ هه‌رچه‌ند مناڵ بێت ."

    46- ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌ربه‌ست بین له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵس و که‌وته‌کانمان دا ، به‌ڵام سه‌ربه‌ست نین له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه‌!

    47- که‌سێک که‌ ته‌نها بیر له‌ تێرکردنی سکی ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وا عه‌قلی به‌ برسێتی جێهێشتووه‌ .

    48- كؤمه لگه له دووبه ش پيك هاتووه،خه لكى مووزعيج و خه لكى ئيزعاج كراو
    لؤردبايرؤن

    49- كريام جونکه بیلاوه کانم زيريان نه بوو.......
    كه جى بياويكم بينى قاجى نه بوو

    50- لە هاوڕێیەتیدا هەرگیز وشەی " تاقیمکردیتەوە " نابێت هەبێت، ئەگەر ڕویدا ، ئەوا ئەوپەڕی بێ رێزی و قسەی قۆڕە!

    51- ژیــان وەک پـاکـەتێک نــوقڵ یــان چۆکلاتە وایـــە، هـەرگیز نازانی چــی بـەبەختی تـۆ دەبێت .!

    52- خـەون بە ژیــانتەوە مـەبینە، ژیــاین خـەونی تۆیــە !ـ

    53- هـەندێــک جـار دەبـێت ئـەو شـتانـە لـەبـیر خۆت بــبەیـتەوە کـە دەتـەوێت، و بــیر لـەو شــتانـە بـکـەیتـەوە کـە شــایەنــی تـــــــــــــۆن ..!

    54- ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیری به‌ پاره‌ بوایه‌ خه‌ڵکی سه‌ره‌یان بۆ ده‌گرت بۆ کڕینی سه‌رم سوڕماوه‌ که‌ هه‌ندێک خه‌ڵکی به‌ پاره‌که‌یان مه‌ی و شه‌راب ده‌کڕن
    عه‌قڵی پێ فه‌رامۆش ده‌که‌ن ......حسنی بصری

    55- بڕوام وایه‌ هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها 15 خوله‌ک بیر له‌ ڕیکخستنی ژیانی خۆی بکاته‌وه‌و بۆ چاکسازی ، ئه‌وا هه‌موو مانگێکی ژیانی له‌ مانگی پێشوتر خۆشتر و
    باشتر ده‌بێت .( فرانسوا ڤوڵتر)

    56- مرۆڤ به‌ و دڵپاک و خاوه‌ن ویژدان، چونکه‌ مرۆڤ سواڵ بکات و برسی ڕووت و ڕه‌جاڵ بێ، له‌وه‌ باشتره‌ بێ به‌زه‌یی و نه‌فس نزم بێ~چارلی چاپلن~

    57- نــابــێت بڵێیت هـەمـوو ئەو هـەڵانەی کـردوومە گـەوجانـە بــوون !

    58- ئـەگـەر بـمزانـیایـە ژیــانم تـا ئـێرا دەهــات،، زیــاتر ئـاگام لـەخۆم دەبـوو!

    59- بـاشـترە هـەندێـک پــرسیــار هــەیە بـیزانـی ، وەک لـەوەی هــەمـوو وەڵامێــک بــزانی،،!-

    60- هه‌ر ده‌نگێ له‌ سروشته‌وه‌ بێت جۆرێک مۆسیقیه‌ ، به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێ ده‌رکی پێ بکات

    61- ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی که‌ به‌ دره‌خته‌کانه‌وه‌ ده‌وه‌رن هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ڵای باشترو جوانتر جێ یان ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێک که‌سیش وه‌ک ئه‌ گه‌ڵایانه‌ن له‌
    ژیانماندا .

    62- بـۆ مرۆڤی ژیـــر تـەنها گوڵێک دەتوانێت ببێتە بەهارێک بۆی !

    63- کاتیك له‌ دایك ده‌بی ، هه‌موو پێده‌که‌نن وته‌نیا تۆی که‌ ده‌گری ، له‌ دنیادا جۆرێك بژی که‌ کاتێك رۆشتی هه‌مو‌و بگرین و ته‌نها تۆبی پێده‌که‌نی.

    64- ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی که‌ به‌ دره‌خته‌کانه‌وه‌ ده‌وه‌رن هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ڵای باشترو جوانتر جێ یان ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێک که‌سیش وه‌ک ئه‌ گه‌ڵایانه‌ن له‌
    ژیانماندا .

    65- ڕەســەن ڕێــزت گــرت شــەرمــەزار دەبــێ ، بــەڵام نــاڕەســەن تــا بێ هار دەبـــێ ..!

    66- ئه‌وه‌ی ده‌یزانین دڵۆپێکه‌ و ئه‌وه‌ی نایزانین ئه‌قیانوسێکه.‌ (نیۆتۆن)

    67- له‌ ناپلیونیان پرسی،چۆن توانیت بروا لای سوپاکه‌ت دروست بکه‌ی؟ وتی ئه‌گه‌ر یه‌كێك بی گوتبایه‌ ناتوانم ده‌مگوت هه‌وڵ بده‌، ئه‌گه‌ر بیگوتبایه‌
    نازانم،ده‌مگوت فێرببه‌، ئه‌گه‌ر بیگوتبایه‌ مه‌حاڵ و نامومکینه‌،ده‌مگوت تاقی بکه‌وه‌

    68- کاتێک ستایشی که‌سێک ده‌کرێت که‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک زه‌می که‌سێک ده‌کرێت هه‌موو که‌س باوه‌ڕ ده‌که‌ن!

    69- گەورەترین کارەسات لەو کاتەوە دەست پیێ دەکات مرۆڤ کۆیلە بیت و شانازی بە کۆیلە بونی خۆیەوە بکات .

    70- زۆربەی سێبەرەکانی ئەم ژیانە بەهۆی خۆمانەوە دروست بوون،، کە لەبەر خۆردا دەوەستین...!

    71- ئاگردانه‌که بۆ دوژمن‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌رم مه‌که‌ که‌ خۆشت بسوتێنێت [شکسپیر ]

    72- ئەڵین مەحاڵە گەر کەسێک ئاشق بێت و لە هەمان کاتدا ژیر بێت..!

    73- شەق لە بەرد هەڵدەی ،یان بەرد بەر قاچت کەوێ ، هەر ئازاری دێت


    س//كولي سور

    كجه ئازاكه
    ئه ندامی كوردتیشك
    ئه ندامی كوردتیشك

    عدد المساهمات : 8
    تاريخ التسجيل : 05/01/2012

    رد: وتة جوانةكاني زيان

    مُساهمة من طرف كجه ئازاكه في الخميس يناير 05, 2012 11:01 pm

    ئةي ئافةرين ئازاد كيان دةست خوش بي زور بة سودة

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 6:31 pm