يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی خێرا بۆ سمارت فۆنه‌كان

    شاطر

    داروان
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 144
    تاريخ التسجيل : 11/08/2011

    به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی خێرا بۆ سمارت فۆنه‌كان

    مُساهمة من طرف داروان في الإثنين فبراير 20, 2012 5:06 pm

    [به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی خێرا بۆ سمارت فۆنه‌كان

    كۆمپانیای "NTT DoCoMo"ی ژاپۆنی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی نوێی تایبه‌تی بۆ ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌كان (سمارت فۆن) دروستكردووه‌، كه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا راسته‌وخۆ به‌ چه‌ندین زمانی جیاواز قسه‌بكه‌ن و به‌باشی له‌و زمانانه‌ تێبگه‌ن به‌بێ پشتبه‌ستن به‌ وه‌رگێڕ، چونكه‌ ده‌ستبه‌جێ قسه‌كانیان وه‌رده‌گێڕێت.
    ......
    ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری كۆمپیوته‌ری تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌وه‌، به‌جۆرێك ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌كان یه‌كه‌مجار ده‌نگی قسه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌نێرێت بۆ تۆڕی كۆمپانیاكه‌، كه‌ ئه‌ویش وشه‌ ده‌ربڕاوه‌كان شیده‌كاته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ وه‌ریده‌گێڕێت بۆ زمانی هه‌ڵبژێردراو و ده‌ینێرێته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ئامێری ته‌له‌فۆنی قسه‌كه‌ر و گوێگر یان به‌شێوه‌ی ده‌نگ یان ره‌نگ به‌دووشێوه‌ یه‌كه‌میان، قسه‌ وه‌رده‌گێڕێت بۆ ده‌قی نووسراو و له‌سه‌ر شاشه‌ی سمارت فۆنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێـت و دووه‌میان، وتوێژی نێوان دوو كه‌س بۆ ده‌نگ وه‌رده‌گێڕێت.

    پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان و ناردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ردوو كه‌سی په‌یوه‌ندیكاره‌وه‌ كاتێكی زۆر كه‌می هه‌ستپێنه‌كراوی پێده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوبوونی هه‌ر رسته‌یه‌ك وه‌ریده‌گێڕێت. له‌كاتی ئێستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پشتگیری ده‌كات له‌ چه‌ند زمانێكی دیاریكراو، وه‌كو وه‌رگێڕان له‌ ژاپۆنییه‌وه‌ بۆ ئینگلیزی و ژاپۆنی بۆ كۆری، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ زۆر به‌ به‌سوود داده‌نرێت به‌تایبه‌تی له‌نێوان كۆمپانیاكان یان بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شتیاران.

    به‌گوێره‌ی كۆمپانیاكه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا جیهانییه‌ گه‌وره‌كان له‌گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و داتا، ووردی وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌دا 90 بۆ زمانی ژاپۆنی و له‌سه‌دا 80 بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ ڤێرژنی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌یWireless Japan 2011 پێشكه‌شكرد، به‌رنامه‌كه‌ چاكسازیی باشی تێداكراوه‌ و ڤێرژنه‌كه‌ی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌رگێڕان ئه‌نجامده‌دات.

    جێی باسه‌ به‌رنامه‌ی "دوكۆمۆ" بۆ وه‌رگێڕان هێشتا له‌ قۆناغی ئه‌زموونیدایه‌ و له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ئاینده‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:49 am