يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ئه‌نتێنایه‌ك بۆ خزمه‌تگوزاری‌ په‌یوه‌ندییه‌ مۆبایلییه‌كان!

    شاطر

    داروان
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك

    عدد المساهمات : 144
    تاريخ التسجيل : 11/08/2011

    ئه‌نتێنایه‌ك بۆ خزمه‌تگوزاری‌ په‌یوه‌ندییه‌ مۆبایلییه‌كان!

    مُساهمة من طرف داروان في الثلاثاء فبراير 21, 2012 5:04 am

    خه‌ندان ـ ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كان وه‌ریده‌گرن زۆرینه‌ی‌ له‌ ئامێرێكی‌ ناردن و وه‌رگری‌ گه‌وه‌ره‌وه‌ دێت كه‌ له‌سه‌ر شه‌پۆلی‌ مایكرۆوه‌یڤ كارده‌كات، كه‌ له‌ دووری‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌توانی‌ له‌ دووریه‌كی‌ زۆر بچووكه‌وه‌ ئه‌و نیشانه‌ و سیگناڵانه‌ وه‌ربگریت، لانی‌ كه‌م ئه‌ویش له‌ڕ...ێی‌ ئامێرێكه‌وه‌ كه‌ به‌ هێنده‌ی سیمكارتێك یاخود میمۆرییه‌كی‌ (USB) ده‌بێت. دوو دامه‌زراوه‌ی‌ به‌ریتانی‌ كه‌ ئه‌وانیش كۆمپانیای‌ (بیكۆشه‌یپ) و (بیكۆ كوینز)ن هه‌ڵساون به‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌و جۆره‌ ئامێره‌ وردیلانه‌ كه‌ له‌ قه‌باره‌ی‌ گیرفاندا ده‌بن و وزه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن پارچه‌یه‌ك (USB)ه‌وه‌ دابینده‌كرێت و هه‌ڵده‌ستێت به‌ گرتنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌ نزیكه‌كان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و له‌ره‌له‌ره‌ بێته‌لانه‌ی‌ (الترددات اللاسلكیه‌) كه‌ تایبه‌تن به‌ بورج (تاوه‌ر) و ئه‌نتێنا باوه‌كان.

    ئه‌م ئامێرانه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ستن به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ یاخود هه‌ر ئامێرێكی‌ دیكه‌ی‌ ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن بۆ په‌یوه‌ندیگرتن به‌ تۆڕی‌ به‌رفراوانی‌ مۆبایله‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ قسه‌كردن و زانیارییه‌كان و به‌ڕێكردنیان. قه‌باره‌ی‌ ئامێری‌ (بیكۆ شه‌یپ) له‌ قه‌باره‌ی‌ توڵێكی‌ (یو ئێس بی‌)دایه‌ له‌كاتێكدا دیزاینه‌كه‌ی‌ كۆمپانیای‌ (بیكۆ كوینز) له‌ قه‌باره‌ی‌ هاندێكی‌ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایلی‌ بچووكدایه‌.

    خانه‌ی‌ بچكۆلانه‌:
    ئه‌م جۆره‌ ئامێرانه‌ كه‌ره‌سه‌ی‌ دروستكراوی‌ قه‌باره‌ بچووكن له‌ (ڤیمتۆ سێڵ)، ڤیمتۆ سێڵیش خانه‌ی‌ بچكۆلانه‌ن، بریتین له‌ بورجێكی‌ مۆبایلی‌ (ده‌ستگێڕ)ی‌ بچووككراوه‌ و كۆمپانیاكانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ مۆبایل له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م دوو ساڵی‌ دواییدا هه‌ڵساون به‌ بره‌ودان پێی‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ (استقبال) لاوازیان هه‌یه‌ بۆ سیگناڵ و نیشانه‌كان له‌نێو خودی‌ ماڵه‌كانی‌ خۆیاندا.

    هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر وه‌ك شێوازێك بۆ زیادكردنی‌ تێكڕای په‌خشكردن و ناردنی‌ داتاكان لێی‌ ده‌ڕوانرێت. هه‌روه‌ك (ئاندی‌ گۆسارد) له‌ كۆمپانیای‌ (بیكۆ شه‌یپ)ه‌وه‌ كه‌ ته‌نكۆڵه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی‌ (الشرائح الالكترونیه‌) زۆربه‌ی‌ (ڤیمتۆسێڵ)ه‌كان دابینده‌كات كه‌ له‌جیهاندا ده‌فرۆشرێن، له‌وانه‌ش (مایكرۆسێڵ)ی‌ سه‌ربه‌ (AT&T)، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ڤیمتۆسێڵ وه‌ك بچووكترین وێستگه‌ی‌ (3G)ی‌ ناوه‌ندی‌ داده‌نرێت له‌ جیهاندا". كۆمپانیای‌ پیكۆ شه‌یپ توانیویه‌تی‌ بورجی‌ (ڤیمتۆ سێڵ)ی‌ بچووك دروستبكات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ دیزانكردنه‌وه‌ی‌ پارچه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ خه‌رجكردنی‌ وزه‌ی‌ تاڕاده‌ی‌ 4.5 ڤۆڵت كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ستكردن و به‌ستنیه‌تی‌ به‌ (USB)ه‌وه‌.

    به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ گۆسارد، پێوانه‌ی‌ ئه‌م نه‌وه‌ی‌ دواییه‌ له‌ پارچه‌كانی‌ (پیكۆ شه‌یپ) ده‌گاته‌ دوو سانتیمه‌تر له‌لایه‌كیه‌وه‌، دیاره‌ پڕۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانیشی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ شێوازێكه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ جیاكارییه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنێت بچووكیه‌كه‌ی‌ له‌ 65 نانۆمه‌تر كه‌متر نییه‌. ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ باسه‌ پێوانه‌ی‌ ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ 12 ملیمه‌تری‌ چوارگۆشه‌یه‌ و له‌ جیاكارییه‌ك دروستكراوه‌ كه‌ بچووكیه‌كه‌ی‌ 40 نانۆمه‌تره‌

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 1:57 am