يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    چیرۆكێكی زۆر جوان بەڵام تا كۆتایی بیخوێنەرەوە ......

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    چیرۆكێكی زۆر جوان بەڵام تا كۆتایی بیخوێنەرەوە ......

    مُساهمة من طرف تينو في الأربعاء أكتوبر 17, 2012 1:50 am

    پیاوێك ژنێكی زۆر زۆر جوانی هێنا و زۆریشی خۆشده‌ویست..
    وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشیه‌ك بڵاوبۆوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی دوومه‌ڵ له‌ ده‌م و چاودا و شێوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌واوی تێك ده‌دات و ده‌ییشێوێنێت...

    ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ژنه‌ جوانه‌كه‌ هه‌ستی به‌ نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كرد وه‌ بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌ و جوانییه‌كه‌ی له‌ ده‌ست ده‌دات...
    به‌ڵام مێرده‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌...ی ماڵ بوو وه‌ هێشتا به‌م نه‌خۆشیه‌ی نه‌زانیبوو.... وه‌ له‌ ڕێگه‌یدا بۆ ماڵه‌وه‌ مێرده‌كه‌ی توشی ڕووداوێكی نادیار بوو وه‌ چاوه‌كانی له‌ده‌ست دا و كوێر بوو..
    ژن و مێرده‌كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ به‌سه‌ر بردنی ژیانی هاوسه‌رێتیان ، وه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ژنه‌كه‌ جوانییه‌كی له‌ ده‌ست ده‌دات و زیاتر ناشرین ده‌بێت...
    وه‌ مێرده‌كه‌شی كوێر بووه‌ و نازانێت كه‌ ژنه‌كه‌ی ئاوا جوانییه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ڵكو له‌ جوانییه‌وه‌ گۆڕاوه‌ بۆ ناشرین و ترسناك....
    به‌رده‌وام بوون له‌ ژیان بۆماوه‌ی ٤٠ ساڵ به‌ هه‌مان پله‌ی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌رێتیاندا له‌ نێوانیاندا هه‌بوو...
    پیاوه‌كه‌ شێتانه‌ ژنه‌كه‌ی خۆشده‌وێت و وه‌ به‌ ڕێزێكی وه‌ك جاران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، به‌هه‌مان شیوه‌ ژنه‌كه‌ش....
    هه‌تا ڕۆژێك هات
    ژنه‌كه‌ی كۆچی دوای كرد( خوا لێی خۆشبێت)
    وه‌ مێرده‌كه‌ی خه‌فه‌تێكی زۆری خوارد به‌ له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی...
    وه‌ كاتێك له‌ ناشتنی ژنه‌كه‌ ته‌واو بوون...
    كاتی ئه‌وه‌ هات هه‌موو پیاوه‌كان بچنه‌وه‌‌ ماڵی خۆیان....
    مێرده‌كه‌ی هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ و به‌ ته‌نها له‌و شوێنه‌ ده‌رچوو...
    یه‌كسه‌ر پیاوێك بانگی كرد و وتی باوكی فڵان ئه‌وه‌ بۆ كوێ ئه‌چیت
    مێرده‌كه‌ش وتی ....بۆ ماڵه‌وه‌!
    پیاوه‌كه‌ش به‌خه‌فه‌ته‌وه‌ پێی وت:..چۆن ئه‌چیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ تۆ كوێریت..!(ئه‌بوایه‌ كه‌سێك مێرده‌كه‌ بباته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ چونكه‌ كوێر بوو)
    مێرده‌كه‌ وتی:..من كوێر نیم..! ماوه‌ی ٤٠ ساڵه‌ خۆم به‌ كوێر نشان ده‌ده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌م بریندار نه‌كه‌م كاتێك زانیم تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌، باشترین ئافره‌ت بوو به‌لای منه‌وه‌، منیش ترسام ئیحراج
    بێت له‌شێوه‌ی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم كرد به‌ كوێر بۆ ماوه‌ی ٤٠ ساڵ وه‌ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵیدا به‌هه‌مان خۆشه‌ویستی بوو كه‌ پێش نه‌خۆشیه‌كی له‌گه‌ڵیدا ده‌مكرد....
    ئه مه يه وه فاو خؤشه ويستى ....!!

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 3:49 am