يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    مەترسی تێكەڵكردنی دەرمان

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    مەترسی تێكەڵكردنی دەرمان

    مُساهمة من طرف تينو في الجمعة أكتوبر 19, 2012 9:40 pm

    گوتوویانە «شتی باشتر بۆ ژیانێكی باشتر لەڕێگای كیمیاوە»، ئەگەرچی دەرمان بەشێكی زۆر گرنگە لەچارەسەری پزیشكیدا، بەڵام گرفتەكە لەوكاتە سەرهەڵدەدات كە هەندێك دەرمان لەگەڵ یەكتردا كارلێك دەكەن، تێكەڵبوونی ماددەی كیمیایی یان دەرمان لەناو لەشدا لەوانەیە كارەساتی تەندروستی لێبكەوێتەوە. دەرمانەكان Medications ماددەی كیمایین، جیاوازیان هەیە لەپێكهاتن و ڕاددەی ترشی و تفتیدا. هەندێك دەرمان دەبنە هۆی زیادكردنی كاریگەرییەكانی دەرمانێكی تر Synergestic یان كەمكردنەوەی كاریگەری دەرمانێكی تر Antagonistic یان شاردنەوە یان دواخستنی كاریگەری دەرمانێكی دیكە. تێكەڵكردنی دەرمانەكان دەبێتە هۆی زیادكردنی زیانە لابەلایەكان لەسەر بەشە جیا جیاكانی لەشدا، كاریگەرییە خراپەكانی تێكەڵكردنی دەرمان بەندە بەژمارەی ئەو دەرمانانەی كە بەیەكەوە بەكاریان دەهێنیت، بۆ نموونە تێكەڵكردنی 2 دەرمان ئەگەری زیانە لابەلایەكان بەڕێژەی 5% زیاتر دەكات، تێكەڵكردنی 5 جۆرە دەرمان ئەگەری زیانە لابەلایەكان بۆ 50% بەرزدەكاتەوە، هەروەها تێكەڵكردنی 8 جۆری دەرمان ئەگەری زیانە لابەلایەكان لەبەر كارلێككردنیان بۆ 100% بەرزدەكاتەوە، بۆیە تێكەڵكردنی دەرمان هەندێك جار مەترسی دەخاتە سەر ژیان. ئەگەرچی هەندێك لەو نەخۆشانەی كە شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كۆلیستیرۆلی بەرزیان هەیە لەوانەیە كە پتر لە5-7 دەرمان بەیەكەوە وەربگرن و دوچاری زیانی لابەلای زیاتری دەرمانەكان بن، بەڵام لێرەدا بەچاودێری دكتۆر بڕ و جۆری دەرمانەكان بەشێوەیەك ڕێك دەخرێت كە نەخۆشییەكان بەبێ ئاڵۆزی لەژێر كۆنترۆڵدا بمێننەوە لەگەڵ كەمترین ڕێژەی زیانە لابەلایەكانی تێكەڵكردنی دەرمان.

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت ديسمبر 03, 2016 9:41 pm