يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    زانیاری گرنگ بۆ ته‌ندروستیت

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    زانیاری گرنگ بۆ ته‌ندروستیت

    مُساهمة من طرف تينو في الجمعة أكتوبر 19, 2012 9:49 pm

    به‌كارهێنانی خۆراكێكی هاوسه‌نگ و له‌كاتی دیاریكراو و واده‌یه‌كی رێكوپێكدا یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات له‌ مادده‌ كیمیاویی و ژه‌هره‌كانی ناو جه‌سته‌ رزگاری ببێت:

    له‌سه‌عات 9 بۆ 11ی شه‌و كاتی فڕێدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره‌ كانی كۆئه‌ندامی لیمفاویه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كاته‌كه‌ به‌ هێمنیی به‌سه‌ر ببرێت. ئه‌گه‌ر كه‌یبانوی ماڵ تا ئه‌وكاته‌ هه‌ر به‌رده‌وامبێت له‌ ئه‌رك و كاری ناوماڵدا , ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌بێت.
    له‌ سه‌عات 11ی ئێواره‌ بۆ 1 ی به‌یانی واده‌ی رزگاربوونی زراوه‌ له‌ ژه‌هره‌كان و چاكترین كاتیشه‌ بۆ خه‌وتن.
    له‌ سه‌عات 3 بۆ 5ی به‌یانی واده‌ی رزگاربوونی سیه‌كانه‌ له‌ ژه‌هره‌كان, بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌وه‌ی كۆكه‌ی هه‌بێت, له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر ده‌كۆكێت.هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆسه‌ی رزگاربوون له‌ ژه‌هره‌كان ده‌ستیپێكردوه‌و پێویست ناكات ده‌رمان بخورێت بۆ وه‌ستاندن یاخود هێوركردنه‌وه‌ی كۆكه‌ له‌م كاته‌دا بۆ رێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ پرۆسه‌ی رزگاربوونی سیه‌كان له‌و ژه‌هرانه‌ی تێیدان. لێره‌دا ئاگاداری جگه‌ره‌خۆر ده‌كه‌ین كه‌ جگه‌ره‌ نه‌كێشن چونكه‌ رێگه‌ له‌ پرۆسه‌ی رزگاربوون له‌ ژه‌هره‌كان ده‌گرێت له‌ رێگه‌ی زیادكردنی ژه‌هری نوێ له‌ بری فرێدانی كۆنه‌كه‌.
    سه‌عات 5 ی به‌یانی واده‌ی رزگاربوونی ریخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌یه‌ (قۆڵۆن)له‌ ژه‌هره‌كان, بۆیه‌ ده‌بێت له‌م كاته‌دا میز بكرێت بۆ رزگاربوونی میزه‌ڵدان له‌ ژه‌هره‌كان . ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌بزیی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ستان له‌ 5 ی به‌یانیدا بۆ یارمه‌تیدانی ریخۆڵه‌ بۆ ئیشكردن و فرێدانه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌و قه‌بزیه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت. ده‌بێت پابه‌ندیش بیت به‌ خواردنێكی هاوسه‌نگه‌وه‌.
    سه‌عات 7 بۆ 9 ی به‌یانی واده‌ی مژینی خواردنه‌ له‌ ریخۆڵه‌ باریكه‌دا,بۆیه‌ ده‌بێت نانی به‌یانی له‌م كاته‌دا بخورێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م خوێنن و كه‌میی هیمۆگڵۆبینیان هه‌یه‌ ده‌بێت پێش سه‌عات 6.30 نانی به‌یانی بخۆن. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ وازیان له‌ خواردنی به‌یانی هێناوه‌ ده‌بێت ده‌ست له‌و خوه‌ هه‌ڵبگرن چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ تێكچوون و په‌ككه‌وتنی جگه‌ر.
    له‌ نیوه‌شه‌وه‌وه‌ بۆ 4 ی به‌یانی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ مۆخی ئێسك خانه‌كانی خوێن دروستده‌كات , بۆیه‌ ده‌بێت زوو بخه‌وین... و باش و به‌ قورسییش بخه‌وین!
    خه‌وتنی دره‌نگ و له‌خه‌وهه‌ڵسانی دره‌نگ له‌ش په‌ك ده‌خات كه‌ نه‌توانێت ژه‌هره‌كان فرَێبدات.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 04, 2016 7:47 am