يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

kurdtishk

سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك

ديسمبر 2016

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو

    شاطر

    تينو
    ئه‌ندامى زۆر چالاك
    ئه‌ندامى زۆر چالاك

    عدد المساهمات : 172
    تاريخ التسجيل : 10/10/2012
    العمر : 23

    دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو

    مُساهمة من طرف تينو في الإثنين أكتوبر 22, 2012 4:46 pm

    لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
    بناغەی مــــــوڵکی دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو
    ڕەوانســـــــــــەر بوو لە زێدی من فەرەنگی
    لە بەردەرگای ڕەقیب مەسروورە ئەمشــەو
    ئەمن فەرهاد و شـــــاهید بێســـــــــتـوونە
    ئەتۆ شیرین، شەماڵ شاپوورە ئەمشــــەو
    لە وەصــڵت مــــــــەنزیلی دوورکەوتەوە دڵ
    دوو صەد مەنزیل لە شادی دوورە ئەمشەو
    بـــــــــرا گیـــان ،گیــان و تۆ ،گیان ئەلویدایە
    هەوای کۆی تۆ و دیگەر مەستوورە ئەمشەو
    بــــە موژدەی وەصڵی تۆ دڵ شاد بێ حەقیە
    کە هەر وەک حاکمی مەغدوورە ئەمشـــەو
    لە من نافکرێ ئەغیـــــار ئەی چ گــــــەوجە
    بە وەصڵی لوطفی تۆ مەغروورە ئەمشــەو
    لە تاو ئاســــکۆڵە ڕەوتی چاو شـــــەهێنم
    دڵ بە ئاهـ و واز و چاو بێ نورە ئەمشــەو
    لە صوبحی عید و شەوقی مانگەشەو ئاخ
    لە بــــەختی من وەها دەیجوورە ئەمشەو
    بە حـــاضرباشی، فەوجی غوصصە ناڵەم
    وەکـــو زیلەی (ئەوەڵ شیپوور)ە ئەمشەو
    لە ناڵین مەنعی (کوردی) مەحضی کوفرە
    فەقیر و نناخۆش و مەعزوورە ئەمشـــەو
    ~~~

    مانای هه‌ندێك ووشه‌

    مەعموور/ئاوەدان
    خاپوور/وێران
    رەوانسەر/پارێزگای کرماشانە لە نێوان ماهیدەشت و جوانرۆ دایە
    زێد/نیشتیمان
    فەرەنگی/فەرەنسی یا ئەوروپی
    مەنزیلی/شوێنەوار
    گیان ئەلویدا/لێک جوێبونەوەی گیان واتە جیا بونەوەی من و تۆ وەک جیابونەوەی گیان
    کۆی/شوێن
    دیگەر/ئیتر
    مەستوورە/شاردراوە..لەوانەشە مەبەستی مەستوورەی ئەردەڵانی بوبێ
    مەغدوور/ستەم لێکراو
    نافکێ/بیر ناکاتەوە
    ئەغیار/بێگانە
    لوطف/چاودێری،لاواندنەوە،دڵسۆزی
    مەغروور/لە خۆبایی
    ئاسکۆڵە/بێچوە ئاسک
    شەهێن مەلێکی چاو جوانە
    ئاهو واز/مەبەست لە خیرایی ئاسکە
    دەیجوور/تاریک و نوتەک
    حاضرباش/ئامادە بە
    غوصصە/پیش خواردنەوە،خەم خواردن
    زیلە/دەنگێکی تیژ و باریکە کە لەسەرەتای دەربرینی دەنگی مۆسیقا یان مەقام دا دەبیسترێ
    شەیپوور/ئامێرێکی مۆسیقی باوی ئەو سەردەمە بوە
    ئەوەڵ شیپوور/یەکەم شیپوور
    مەحض/پەتی
    ناخۆش/نەخۆش
    مەعزوور / ئەوەی مافی شتێکی بێ بیکاو بەڵگەی مافی کردنەکەی بەدەستەوە بێ


    مامۆستا كوردی

    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك

    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    رد: دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو

    مُساهمة من طرف danyar asuda في الخميس نوفمبر 01, 2012 7:55 pm

    خوا نه كات دل خابووربيت / ده سته كانت خؤش به ريزم / به راستى هونرواكانى (كوردى) بر له مانا و بر له تام و جيزى تايبه تى خؤى هه يه و ته زووش ده دات به له شى مرؤف


    _________________


      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء ديسمبر 07, 2016 3:51 am